( پارتی۷۳ ساڵ خەبات بۆ سەربەخۆی و شکۆی نەتەوەیەک)
August 16, 2019
وتار و بیروڕا
![( پارتی۷۳ ساڵ خەبات بۆ سەربەخۆی و شکۆی نەتەوەیەک)](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/18643698_1343951799057599_1335296185_n.jpg )
٭ پارتی دیموکراتی کوردستان جیاواز لە هەموو حیزبەکانی دیکەی کوردستان لەپێناوی دژایەتی و سڕینەوەی بەرامبەرو کێ برکێی ناشەریفانەی ناوخۆیی دروست نەبووە بەڵکو تەنها بۆ یەک ئامانج و مەبەست دروست بوو ئەویش ئازادی یەکجارەکی و سەربەخۆیی کوردستانەو لەم پێناوەشدا هەمیشە باجی گەورەی بەخۆی داوەو ئەوەندەی پێی کرابێت خۆی لاداوە لەپیلانگێڕی ناوخۆیی هەرچەندە هەر بەزۆر تێخزێنرایە ناو ئەو دەردە کوشندەیەوە
٭ لەناوەرۆکدا پارتی ئامانجێکی ڕون و ڕەوانی هەڵگرتوەو شەرمی لەهیچ کەس لایەک نەکردوەو بائاشکراش بانگی بۆداوە کەئەویش گەشتنە بەسەربەخۆیی و ئازادی نەتەوەکەی و هیچ کات ئیشکالیەتی ئایۆلۆژی فیکری نەبوەو نیە هەمیشەش خۆی لاداوە لەو کێشمانکێشە بێتامەی کە بەزۆر ئاراستەی بزاوتی ڕزگاری خوازی گەلی ئێمەکراوە زۆرکاتیش بەزۆر وویستویانە ڕایبکێشنە ناو ئەم هەڵکشان و داکشانە بەڵام سەرکەوتوو نەبون نەیانتواینوە پارتی لە ڕاستە ڕێگەکەی خۆی لابدەن و ئێستاش تەنها پارتیە بەبانگی ئاشکرا بۆ سەربەخۆیی تێدەکۆشێت و کۆڵی نەداوە
٭ پارتی میراتگری زیاد لە(۱۱۳ ) ساڵ خەباتی تەریقەتی بارزان و تێڕوانینە نەتەوەیەکەیەتی کە بارزانی باوک ئیلهام بەخشی ئەم ڕۆحیەتەبوو وەتوانی درێژترین شۆڕشی سیاسی و چەکداری پێ بکات و سەرەنجام دەسڵاتدارانی بەغدای ناچاری گفتوگۆکرد شۆڕشەکەی ئەو سەرتاسەری کوردستان بوو وەهەموو تاکێکی کوردیش خۆی بەخاوەنی شۆڕش و بەرخۆدان دەزانی و هەتائێستاش پاکترین ڕێبازی کوردایەتی و خۆنەوویستیە
٭ هەردەستکەوتێک لەسەد ساڵی ڕابردوودا تا بەئەمڕۆ هاتبێتە ئاراوە بێشک پارتی و بارزانی وەدەستیان خستوەو بۆگەلەکەمانیان فەراهەم کردوەو بۆ ساتێکیش لەبەرامبەر داخوازیەکای گەلەکەمان سازشیان نەکردوەو ناکەن ڕێککەوتنی(۱۱ ی ئازاری ۱۹۷۰) باشترین بەڵگەی دەستکەوتی پارتی و بارزانیە کە بۆیەکەمجار داگیرکەرانی ووڵات دان بەمافەکانی گەلی کرورددابنێت و وەک یەکەمین بەڵگەی مێژوویی ماوەتەوە
٭ لەئێستادا سەرۆک بارزانی کە هاوتەمەنی حیزبەکەیەتی و (٥٦) ساڵە چەکی کردوەتە شان و پێشمەرگەی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستانە سەرچاوەی ئیلهام و هێزبەخشینی هەموانەو تێکڕا دوای هەنگاوە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی ئەو کەوتووین و بوونی ئەو گەورەترین دەستکەوت و سەروەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیەو مێژووی پڕ شانازی سەرۆک لووتکەی هەستی خۆبەکەم نەزانین و فەخری هەموانە
٭ گەورەترین شانازی پاریتەکان ئەوەیە کە بەشێوەیەک پەروەردەکراون لەهەرکوێ باسێکی نەتەوەیی هەبێت پارتیەکانن خۆیان بەخاوەنی دەزانن و ئامادەن بەرگری لێبکەن کەئەویش بۆ ئەو پەروەردە جوانەی ڕێبازی بارزانی دەگەڕێتەوە کوردبوون پێش هەمووشت
٭دوێنێ بارزانی باب ڕابەرایەتی بزووتەوەی شۆڕشگێڕی لەسەرتاسەری کوردستان کرد ئەمڕۆش سەرۆک بارزانی سەرپەرشتی گەورەترین پرۆسەی نەتەوەیی و نیشتیمانی کرد کە ئەویش(ڕیفراندۆم) بوو کە سەرەڕایی بەربەست و هەڕەشە دەرەکی و ناوخۆییەکان ئەو هەر کۆڵی نەداو سەرەنجامیش ڕیفرانۆم وەک سپی ترین شۆڕشی سەرکەوتنی بەدەست هێنا
٭ تا ئێستاش پارتی دیموکاتی کوردستان هێزی یەکەمی سیاسی کوردستانەو توانیویەتی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی سەرەڕای دوژمنکارییە هەمجۆرەکان بە بەهێزی بمێنتەوە بێگومان ئەمەش هۆکارگەلی خۆی هەیە کە دەتوانین بڵێین بەهێزترینیان بریتیەلە:
ٲ/ ڕونی ئامانج و ستراتیژو دیدو ڕوئیای پارتی کە بریتیە لە تێکۆشان و خەبات بۆ سەربەخۆیی و ئازادی گەل و نیشتیمانەکەمان
ب/ ئیلهام وەرگرتن لە ڕێبازی پیرۆزی بارزان کە ڕێبازی کوردایەتی و کۆڵ نەدان و خۆنەچەماندن و خۆنەوویستی وخۆبەختیە بۆ گەل و نیشتیمان
ج/ ڕاستگۆیی پارتی لەگەڵ پەیامەکانی خۆیداو لەسەرجەم قۆناغەکانی خەباتدا و بەردەوامی دان بە ڕێگە ڕاستەکان
د/ پارتی لە ماوەی ڕابردوودا زۆرترین خزمەتگوزاری لەو شویێنانە پێشکەش کردوە کە تێیدا خاونی دەسەڵات بوەو خەڵکی شاهێدی خزمەتکاری پارتی لەدەڤەری خۆیان دەدەن
هه/ پارتی خاوەنی دۆزی ڕاستەقینەی کوردە لەهەر چوارپارچەکە بۆیە دەبینیت لەو پەڕی دونیاوە کوردێک لێی بقەومێت پەنا بۆسەرۆک بارزانی و پارتی دێنێت
و/ پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکەکەی تاکە پارتی کوردستانیە کە ۷۳ ساڵە بەبێ سڵەمینەوەوترس و شەرم خەبات بۆ سەربەخۆیی گەلەکەمان دەکەن
٭خاڵە پۆزەتیڤەکانی پاری زۆرو لەژمارە نەهاتوون وەلێ نابێت خۆش باوەڕانە پێمان وابێت کەبێ کێشەو کەموکوڕین و هەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانمان نەدەین بەپێچەوانەوە نەخۆشیمان زۆرەو چارەسەرەکەشی لای سەرۆک بارزانی و کۆنگرەی داهاتووی حیزبە