( پێشهاتەکان و ئەرکی ئێمه)
August 7, 2019
وتار و بیروڕا
![( پێشهاتەکان و ئەرکی ئێمه)](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/18643698_1343951799057599_1335296185_n.jpg )
٭ ماوەیەکە دەنگۆی سەرهەڵدانەوەو بەهێزبونەوەی(داعش) لەسە ئاستی جیاوازی ناوخۆی و جیهانی ڕۆژەڤێکی زیندوەو قسەوباسی زۆری لێدەکرێت و تێکڕا هاودەنگن لەسەر ئەوەی ئەگەرەکانی داعش و فۆرمەکانی کراوەن و هیچ ئامادەکارییەکیش بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بوونی نیە
٭ ئەم دەنگۆیانە تاچەند ڕاستن یاخود نا هیچ لەو ڕاستیە ناگۆڕێت کە ئەو بۆشاییە ئیداری و سیاسی و ڕۆحیەی داعشی بەرهەم هێنا وەک خۆی ماوەتەوەو بگرە خراپتریشە بەتایبەت دوای ئەو کوشتارگەو ووێرانکارییەی گەورەیەی ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو ناوچە سونی نشینەکان و ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادی گرتبویەوەو بگرە ژینگەی گەشەی گەرای داعش لەبارترە
٭گوشارەکانی ئەمریکاو ناکۆکیەکانی ئێران و ئەمریکا هاوکێشەی نوێی بۆ ناچەکە پێیەو هەردوولا لەهەوڵی شکست پێهنانی بەرامبەرن و بەشێکی ئەم گۆڕەپانی بەریەک کەوتنەش ڕەنگە عێراق بێت کە ئەمەش بەبێ زیان کۆتایی نایەت و گورزێکی دیکە بەر عێراق و ناوچەکە دەکەوێت کەبێگومان هەرێمی کوردستانیش بەسەلامەت لێی دەرناچێت و پریشکی ئەم ئاگزە دەیگرێتەوەو
٭مادام ئەم هاوکێشە ئاڵۆزو قورسانە لەبەردەمماندان و قەبارەو هێزی سەربازی و دازایی ئێمەش دیاریکراوە باشترە لەهەموان زیاتر هەنگاوەکانی خۆپارێزی هەڵبگرین تابتوانین بە کەمترین زیان لەو تەیسونامییە سیاسی و سەربازییە ڕزگارمان ببێت
٭ئەم ناوچەیە کە نزیک بەدەیەیەکە لە ژانێکی گەورەدایەو تین و تاوی ئاگری ئەم گۆڕانکاریانەش ملیۆنان مرۆڤی سوتاندو کردنی بەقوربانی بەرژەوەندی زلهێزەکان و جیهانیش بێ باکانە تەماشایی مەرگی ملیۆنان مرۆڤی دەکرد
٭ کەوانە پێشهات و ڕوداوی فرە ڕهەند لەپێشمانەو پێوویستە هەموو ئامادەکارییەکی تەواو بۆ هەر پێشهاتێکی نوێ بدەین و خۆمان نەدەینە دەست گورگە برسیەکانی نەوت و مافیاکانی خوێنی مرۆڤ و خەڵک و ووڵاتەکەمان لەهەر پێکدادانێک بپارێزین کە بێگومان بۆ هەر خۆپارێزیەکیش پێوویستیمان بەیەک دەنگی هەموان هەیە تابتوانین لەبەردەم پێشهاتەکاندا چۆک دانەدەین و بەسەرکەوتوویی و بەکەمترین زیان لێی ڕزگاربین