قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان و چه‌ند سه‌رنجێك !
August 5, 2019
وتار و بیروڕا
نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسی میسری جه‌لال عامر ده‌لێ"كشت‌وكال برسییه‌تى ناهێلێ وپیشه‌سازى پێداویستییه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كات، به‌ڵام فێركردن نیشتمانێك ده‌چێنێ و دروست ده‌كات ودێنێته بوون".
بێگومان فێركردن به‌ردى بناغه‌ى دروست كردن و بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌یه، بۆیه گرنگه بهوپهرى بایه‌خه‌وه گرنگى به فێركردن بده‌ین بۆ پێشكه‌وتن وگه‌شه‌سه‌ندن وپه‌ره‌سه‌ندنى نیشتمانه‌كه‌مان.
لهفێركردنیش ئه‌وه‌ى سه‌رنجى راكێشاوم له‌و دوو سێ ساڵه‌ى دوایی رێگه‌پێدان ومۆڵه‌تدان و كردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو خوێندنه ئههلییهیه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه (په‌یمانگا وئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تى و باخچه‌ى منداڵان) ده‌پرسین هۆكار چییه؟ ئایا كادیری فێركردن له قوتابخانه حكومییه‌كان وه‌كو پێویست رۆڵى خۆى نابینێت؟ یان ئایا ده‌رچوون و په‌رینه‌وه و وه‌رگرتنى بڕوانامه له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان زۆر ئاسان به‌ده‌ست دێت؟ یان ئایا ئه‌هلییه‌كان چی‌یان به‌ده‌ستهێناوه و حكومییه‌كان نه‌یانتوانیوه؟ یانیش ئایا كردنه‌وه و زۆری ئه‌و هه‌موو قوتابخانه و په‌یمانگا ئه‌هلییه هێما و ئاماژه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنى خوێندنى ئه‌هلی؟ یانیش ده‌پرسین ئایا قوتابخانه حكومییه‌كان له ئاست داواكاری نین؟ بێگومان ئه‌و پرسیارانه و چه‌نده‌ها پرسیاری تری جۆراوجۆر لای زۆربه‌مان دروست بووه، وه‌ڵامه‌كان بۆ خوێنه‌ر جێ ده‌هێلم. به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه و زه‌رووره وه‌زاره‌تمان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌دواداچوون و دیراسه‌ت كردن و لێكۆلینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی وورد ده‌ست پێ بكات له كردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو قوتابخانه و په‌یمانگا ئههلییانهى له‌و دوو سێ ساڵه‌ى دوایی كرانه‌وه؟ لێژنه‌كانى رێگه‌پێدانی كردنه‌وه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خوێندنى ناحكومى و مه‌رجه‌كانى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه و په‌یمانگاكان تا چه‌ند له‌گه‌ڵ رێنمایی ویاساكانى خوێندنى ناحكومى و ئه‌و هه‌ڵ ومه‌رجه ده‌گونجێن و له هه‌مان كاتیش‌دا گرنگه به‌راووردێك بكرێ رێژنه‌ى قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان ساڵ به ساڵ چه‌نده به به‌راوورد له‌گه‌ڵ قوتابخانه حكومییه‌كان و به پێی شوێنى جوگرافی، هه‌روه‌ها ژماره و رێژه‌ى قوتابیان به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ژماره و رێژه‌ى قوتابیان له قوتابخانه حكومییه‌كان له زۆر رووه‌وه به‌راوورد وهه‌ڵسه‌نگاندنى په‌روه‌رده‌یی بكرێت.
گرنگه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌وپه‌ڕى بایه‌خ وگرنگى به خوێندنى حكومی بدات له هه‌موو قۆناخه‌كان له پێناو خێزانه هه‌ژاروكه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، چونكه قوتابیانى هه‌ژار خاوه‌ن داهاتى دیاری كرا‌و ناچارن له قوتابخانه حكومییه‌كان بخوێنن، بۆیه پێویسته گرنگى زیاتر به قوتابخانه حكومییه‌كان بدرێت و ژماره‌ى قوتابیان له پۆله‌كان كه‌م بكرێته‌وه و مامۆستای زیره‌ك و به‌توانا و شاره‌زا له قوتابخانه حكومییه‌كان ده‌وام بكه‌ن و رێنمایی نوێ و به‌دواداچوون زیاتر بۆ قوتابخانه حكومییه‌كان بكرێ بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى زیاتر له هه‌موو روویه‌كه‌وه له هه‌مان كاتیش‌دا یاسا و رێنمایی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌بێت بۆ خوێندنى ئه‌هلی و نه‌هێشتنى ئه‌و جیاوازییه.