دەست گرتنی هەمەلایەنە لەپێش خستنی ئەم کابینەیەدا .

دەست گرتنی هەمەلایەنە لەپێش خستنی ئەم کابینەیەدا .

راگەیاندنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لەهەلومەرجێکی گونجاو خراوتە کارلەپێناو خزمەتی هاولاتی و گشتی دا. دوای دەربارزبون لەچەندین قەیران و ئاریشەی داسەپاودابێ بەپێ ی رزگاربون و زال بون بەسەریاندا و انسجام لەگەڵ دۆخەکە ، لەنیوخۆی کوردستان و عیراق و ناوچەکەدا . رۆژبەرۆژ ئومێداریەکان زۆرترو گەشاوەترئەبن لەهەمبەر دیدو رازی هاولاتیانی کوردستان وە . خستنەروی هێلە گشتیەکان لەلایەن رێزدار کاک مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتەوە کەبرتیە لەکارنامەی هاوبەش و فۆکەس خستنەسەر کۆی سێکتەرەکان دەبین لەواری پراکتیکدا هەنگاو هەنگاو متمانەدارو گەشبینییان پێوەدیارن . بەتێکەڵ کێشی ئەم کابینەیەو کابینەی رابردو وە ، خستنەروی برینی مەودادورەکان بەرەو کورت کردنەوە دەچن ، بۆگەیشتن بەلێواری پارێزبەندی و زامنداریەوە ، ئەمشیان لەئەنجامی پرۆژیەک لە ناوپرۆژەکاندا کە برتیە لە کارنامە ئەکید لەهاوبیریەکی نیشتمانی و کوردستانیەوە سەرچاوەگرتوە تێروانین و ستراتیژیەتی خۆی هەیە لە رای کردنی رۆژانی ئیدارەداندا بەرەو چوارسالی پرلە دەستکەوت و خزمەت پرلە شکۆ کەرامەت پارێزی مرۆڤ و هاولاتی کوردستانیدا خۆی دەبینێتەوە ، بۆیە خالی گرنگ ئەوە هەلوەستەی لەسەر بکە ین دوروانیە لە هەلومەرجی کوردستان ئەرکی هەمەلایەنە و دەست گرتنی دەستەجەمعی ئەرک و پالپشتیەکی راستەقینەو کوردپەروەرانە یە لەزامنداری ئاستی پێشڤەچونی کابینەی حکومەت و بەرەو حکومرانیەکی باشتر وشەفافتر بەوەر دان بەتەرکیزکردن لەسستەم کردن و چەساپاندنی فرەی بیروراو ئازادی و مافی هاولاتی و بەرەو کۆمەلگایەکی هاوچەرخدا گوزەربکەین . بۆیە بەچەند ئاست دەخەملێنین .
ــــ ئاستی حکومەت و کابینەی نۆیەمدا کارنامەو هێلیە گشتیەکان کە خروتنەرو وادەکەونە واری جێ بەجێکردن ئیتر بەرچاوی هاولاتی و رای گشی رونە لەمەر هەنگاونان و پرژانە سەرسێکتەرەگرنگەکان کەخۆی لەخۆیدا دارێژراوی نیشتمانی و سەقام گیری کومەلگای کوردی تیادا رەنگ ئەداتەوە لە سەروەربونی یاساو مافەکان وە بونیادی تاک و کۆمەلگا ژێرخانێکی پر مفای سەرمایە بەهەمو جۆرەکانیەوە لەپێناو پێشخستن و بەردەوامبونی ئیدارەدانێکی باشتر لە برینی قۆناغەکانی قەیرانەکاندا کە پێشتوترئاماژەمان پێ کرد کەواتە پێوەرەی سەرکی هەرحکومەتێکدا ئەمان و ئاشتی و ژیانە ئەرکی حوکومەتە لەدابینکردنیدا . بۆیە ئەم ئیدارەدانە لەچوارچێوەی فیدرالیدا کارێکی ستراتیژیە لەهەنکەی و داهاتودا لە تەک عراقدا

ـ ئاستی چەندی کارنامەیەکی نیشتمانی کوردستانی و ستراتیژی تیادابێ ئەوەندە رازو مەعقولیەت بەخۆیەوە ئەبینێ لەچاوی روشنفکرو روشنبیراوە بۆ نیو کایەکانی سیاسیشەوە چونکە تەجروبەکانی پێشوتر ئەم راستیان سەلماندوە بویە پێداگیری لەسەر ئەم نیشتمانیە هەروازەکان ئاسانترئەکان لەبەسەرکەوتنیدا بەرەو زامنی و ئۆقرەیەوە لەچوارسالی پرلە خزمەت و نوێی کۆمەگای کوردستانی جا دەست پێوەگرتن لەهەمەلایەنە هەم اخلاقیاتەو هەم جێکرەوەی تیادا رەنگبداتەوە ئەوەندە تۆکمەو رەگەکانی داکوتاوئەبن .
ـــــ ئاستی دەسلاتی چوارەم لە راگەیاندن بەهەمو دەزگا بینراو بیستراو نوسراو سەرجەم کۆمەلەو رێکخراوەکان دەبێ بەم ئەرکە نیشتمانیە هەبستن و بەرپرسیاریانە شانبدنەبەر زیاتر بەرچاورونی هاولاتی لە وشیاری کۆمەلایەتی و وشیاری و هەستی نەتەوەی نیشتمانی و وشیار ی ژینگەیی بۆئەوەی جوانیەکان جوانترو کەم و کوریەکان دەست نیشان بکرێن و چارەسەری گونجاو بویان بدوزنەوە لەلایەن دام و دەزگا پەیوەندی دارەکاندا ، خۆئەمە بەرتسکی ئازادی نیە رێک لوژکی و ئەتەکیێتتیە چونکە رۆلی گرنگ ئەگێرن لەهەمبەر رای گشتی دا ، بویە هەم بەرپسیاریەتی هەموان نیشتمانی هەموانە و ئامنی کوردستان لەدەست پێوەگرتنی همەلایەنە لێی چاوەرێ ئەکرێت و دلنیای دیارە لە پرژانە سە ر هامو هەنگاوەکان .
ــــــ ئاستی لەپاڵ ئەمە رۆلی روناکبیرو ئەدیبانە هەرچەندە نزیک و کارێلکن لە ئاستی پێشو شرۆڤەکارانی جیاجیاو مهار لە کارەکانیاندا پێگەو تێروان و خوێنەوەکانیان گرنگن لە مەرپێشکەش کردنی پاکێچی زانستی نیشتمانی و ستراتیژی کوردستان و ئیدارەدانێکی باش هەمیشە من بەگرنگەوە لەرۆلی ئەم چینە هەسیارەی هەرکومەلگایەک دەروانم چونکە توانادارن لەپێش هات و بەربەست و هەلومەرجەکان وەهەم تواندارن لە توعیەو ئارستەکردنی کۆمەلگا بۆ ئاستی‌ ستاندای و ئامنی و زامنیدا لەبەرەوپێش بردنی دوخی هەستیاری کوردستاندا ، کەواتە ئارستەکردنێکی باش چ بەرهە مێکی نیشتمانی لێ انتاج ئەبیت ئەمیان گرنگی و تایبەت مەندی خۆی هەیە ، پێچوانە نەک ئەم چینە بەلکو هەموانە هەر توعیەکی لادەر دەرخواردی گەل و رای گشتی بدەن رێک زەربەدان ئەبێت لە روحی نیشتمان وستراتیژەکی دۆخە حساسەکەی کوردو کوردستان نمونەلێی . دەست بردن بۆهەرکێشەو نەهامتیەک راستەوخۆ گاری گەری ئەبێت چجاچ لەسەرئاستی لۆکالی و هوزگەرای و ئەجێندای بێت هەمو ئەمانە روحی بەرپرسیاریەتی کورد پەروەری دەخاتە ژێر پرسیار بۆیە گومان نیە لەرۆلی هەموانە لەبەرچاوگرتنی کوردستان دەست گرتنێکی هەمەرەنگی دەمانگەیێنتە کەناری ئارام و زامنیەوە .

ـ بۆیە دەست گرتنی هەمەلایەنی لەتەوای چین و توێژو توێژالەکان بەپێکەوەی گومانی تیادانیە سەد ئەبن ڵەبەردەم نەهامەتی و اخو ئینتمایەک بیهەوێت لادان دورست بکات رێک بەرپەرچ و هۆشیاری بکەین ، کوردتان سەقام گیرترو هاوچەرخی بەخۆیەوەدەبینێت ، کەواتە سەرەرم بین لە پێشوەچوندا هاوکارو پالپشت بین حکومەتیش کاری خۆی ئەکات و ئاسانتر و مەوادای زۆرتر ئەبرێت لەپێناو هاولاتیانی کوردستان سەروەری یاسای و دامەزراوەی دیموکراسی بون لە ئەدایەکاندا بەرەو بونیادو تەواوی خاکی پیرۆزی کوردستان مەدەنی و هاولاتی بون و بەردەوامبونیدا روحی نیشتمانی و نەتەوەی قولتربیت کوردستان ئاوەدانترو ئاڵا گەشاوەتر دەبێت روحی شەهیدەکانی کوردستانیش ئاسودە ئەبێت .
Top