(بۆ دوبارە نەبوەنەی شەنگال تەنها دەوڵەت چارەیە)

(بۆ دوبارە نەبوەنەی شەنگال تەنها دەوڵەت چارەیە)

٭ شەنگال ترۆپکی مەزڵومیەتی گەلی ئێمەیە کەتیایداو بەبەرچاوی هەموو ئەم جیهانە شوشە بەندەی ئێستاوە هەزاران کوڕوکچ و ژن و منداڵ و پیرو پەککەوتەی کوردی ئێزیدی ڕووبەڕووی مەرگی بەکۆمەڵ وکڕین وفرۆشتنی سەبایاو جینۆساید بونەوە

٭ لەم سەردەمە نوێیەدا کەبەحساب دیمورکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی لە ئەوج و ترۆپکی خۆیاندان کەچی هەزاران مرۆڤی سڤیل و بێگوناه درانە دەست شمشێرە ژەنگاویەکانی(خەلافەتی ئیسلامی!!!) و هەموان یا بەشمێرەکانیان سەریان بڕا یاخود دڵ و جەرگ و ڕۆحیان بەدەست سەربازە وەحشی ڕەنگەکانی خەلیفەوە هەلاهەلابوو وە تاماون بەو ئازاو ژانەوە دەتلێنەوە کە چەشتیان

٭شەنگال و جینۆسایدە نوێیەکەی وەڵامی هەموو ئەو جاش و بەکرێگراوانە دەداتەوە کە ئێستاش پێیان وایە دەوڵەت و کیانی سەربەخۆ زەرورت نیە !!
تۆ ببینە داعش لە(عێراق و سوریا) پانتاییەکی زۆری زەوی داگیرکردو سنوری خەلافەتەکەی نزیک پایتەختەکان کردوە وەلێ ژنەکانی نەکردن بە سەبایاو نەخرانە موزایەدەوەو لە ماوەی مانگێکدا ژنێکی عەرەبیان نەدا بە (۱۰ داعش)ی جڕوجانەوەر ئاسا کەچی تەنها لەبەر کوردبوون کچی ئێزیدی هەیە زیاد لە بیست جاران لەنێوان داعشە وەحشی و هەوەس بازەکانی خەلیفەدا ئاڵوگۆڕیان پێکراوە


٭ ئێستا کە پەڕلەمانی کوردستان ڕۆژی(۸/۳) بەڕۆژی جینۆسایدی ئێزیدیەکان ناساند سەرەتاو دەستپێکێکی باشەو لەسەر حکومەت و ڕەوەندی کوردییە کە لۆبیەکی گەورەو بەهێز بۆ تەواوی دۆزی کوردو بەتایبەت دۆسیەی جینۆسایدی شەنگال بکەین تا بتوانین پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر بەدەست بێنین و بەمافی دەوڵەت بونمان بگەین و لەو ڕێگەیەوە پارێزگاری لە بوونی خۆمان بکەین تا جارێکی دیکە جینۆسایدو کۆمەڵکوژیمان بەسەردا نەیەتەوە

٭ دۆخی سیاسی ئێستا لە بازاڕی تاڵان و بڕۆی ئابوری دەچێت و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دونیا سیاسەت ئاراستە دەکەن و تەنها بەرژەوەندی پێوەرەو هەموو ئەو بەها جوانانەی مرۆڤ چەند سەدەیەک قوربانی بۆدا لەبەردەم دراو دۆلاردا وەلانران ئەرزشێکیان بۆنەهێشتنەوە بۆیە زۆر گرنگە ئێمەش بتوانین زەمینەی بەرژەوەندی بۆ ئەم زوحاکانەی سەدە بڕەخسێنین تابتوانین ئێمەش بەمافی خۆمان بگەین چونکە دۆخی بێ مۆراڵی جیهان ئیتر بڕستی لەهەموان بڕیوەو بەئێمەش چاک ناکرێتەوە

٭ زامی شەنگال و ئازارە ناخ سوتێنەکەی پێمان دەڵێت تەنها ڕێگە چارە بۆ دووبارە نەبونەوەی شەنگال و ئەنفال و کیمیابارانی نەتەوەکەمان دەوڵەت و سەربەخۆییەو بەکەمتر لەوە ڕۆحی شەهیدەکانمان ئاسودەنابن هەرگیز


Top