قر کردنی بارزانیەکان لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە تا سەدام
July 31, 2019
وتار و بیروڕا
قوناغی پێنجەم : دوای نسکوی شۆرشی ئەیلول و ، لەهاوینی (١٩٧٥)دا ئیراق دەیان هەزار سەربازی لەناوچەی بارزاندا جێگیر کرد .هەموو ناوچەکەی کردە سەربازگەیەکی گەورە . هیچ شاخ و گردو تەپۆلکەیەک یان گۆندێک نەما کە هێزی سەربازی لێ جێگیر نەکرێت .بەشێوازێکی درندانە بەربونە گیانی هاولاتیانی سڤیل .سەدان کەسیان دەسگیرکردو لەناو زیندانەکاندا خرانە ژێر ئازارو ئەشکەنجە .رێگای هاتووچوو ،کارکردنیان لەسەر گۆند نشینان قەدەغە کرد .رۆژانە سەربازەکان مەرۆ مالاتی هاولاتیانی ناوچەکەیان سەردەبری و ،دواتریش دەیاندایە دەست خاوەنەکانیان کە بویان لێ بنێن .هەر کەسێکیش سەر پێچی کردبا بەشێوازێکی درندانە ئەشکەنجە دەدرا .لەهەر مالێک پاشماوەی کەلو پەلی سەربازی بەدی کرابا .یەکسەر خاوەن مالەکەیان لەژێر ئازارو ئەشکەنجەدا شەهید دەکرد . بەم شێوەیە دوای لەناوبردنی هەموو ئاسەوارەکانی ژیان و سۆتاندن و ویرانکردنی ناوچەکە ،لەنێوان (١٢/١١/١٩٧٥) هەتا(١٨/١١/١٩٧٥) بەشی هەرە زۆری خەلکی ناوچەکەیان بۆ باشوری ئێراق گواستەوە .ئەوانی دیکەش لەسالی (١٩٧٨) بۆ دەوروبەری هەولێر راگوێزران ..لەکاتی گواستنەوەیانداو ،لەشارەکانی موسل و بەغدا تا دەگاتە شاری دیوانیە خەلکیان هێنا بویە سەر جادەکان و ، لەلایان بەرپرسانی حکومەتەوە فەرمانیان پێکرابوو تا بەهێلکەو تەماتە پەلاماری ئەو خەلکە هەژارە بدەن و سوکایەتیان پێ بکەن . وەکو دیلی شەر مامەلەیان لەگەل ئافرەت و مندالدا دەکرد. دوور لەهەموو بەهاو قیەمێکی ئەخلاقی و ئینسانی و ، بەمەبەستی سوکایەتی کردن و بریندارکردنی هەستی راگۆیزراوان ، لەلایان هاولاتیانی عەرەبەوە درۆشم و قسەی ناشیرین دژی کوردو پێشمەرگەو بارزانی نەمر دەگوتراو بەرز دەکرایەوە .
تا گەیشتنە بیابانەکانی پارێزگای دیوانیە راگۆێزراوانی بارزانی بەم واقعەدا دەرباز بوون .حکومەتی ئێراق بیابانەکانی پارێزگای دیوانیەی باشوری بۆ جێگیرکردنی بارزانیەکان دەست نیشانکرد بوو .لەو بیابانانەو لەچەند شوێنێکی جیاواز کومەلێک کەمپیان دروست کرد بوو .خانوەکان لەشێوەی کوخ و وەکو ئەوەی بۆ مەرۆ مالات دروست دەکرێت ،بەدارو حەسیر ئامادە کرابوون .نەئاو نەکارەبا نەهیچ خزمەتگوزاریەکی دیکەی ژیانی بۆ دابین نەکرابوو .کەمپەکانیان ناونرابوو (سدیر ،مەرا جوجە ، شنافیە ، البدیرو فەوار ژمارە ١و ٢ و ٣) بارزانیە راگۆیزراوەکانیان فرێدە ئەو کەمپانە .مردنی بەکومەل و تراژیدیای ئینسانی لێرە دەستی پێکرد .رووبەرووی بارودوخێکی سەخت و دژۆارو پر لەنەهامەتی بونەوە . لەبەر نەبوونی ئاوی خواردنەوەو گەرماو تەپۆزوی بیابان . بەخێرایی نەخۆشیە ترسناکەکان لەکەمپەکاندا بلاو بونەوە.رۆژانە دەیان کەس بەتایبەت مندال و ئافرەت گیانیان لەدەست دەدا . بەگوێرەی گێرانەوەی ئەو کەسانەی کە رووداوەکانیان بەجاوی خۆیان بینیوە . ئەوەی لەو سەردمەداو لەو کەمپانەدا بەسەر بارزانیەکاندا هاتووە .هێندە جەرگ برو پڕ لەکارەسات و تراژیدی بوو ،رەنگە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا کەم وێنە بێت .ئەم بارودوخە تا سالی ١٩٨٠ و سەرهەلدانی شەری ئێران و ئێراق بەردەوام بوو .