(ئەڤسەرەکەی سەماوەو ئەنفال لەبەردەوامیدا)

(ئەڤسەرەکەی سەماوەو ئەنفال لەبەردەوامیدا)
٭ هەموو بینیمان دوای(۳۱ ساڵ) و لە هەمان ئەو بیابانەی کەسوکارمانی تێدا زیندەبەچاڵکران ئەفسەرێکی هەمان ئەو دەوڵەتەی جینۆسایدیکردین زۆر بێ شەرمانەوبەبەرچاوی هەموو میدیاکان و کەسوکاری ئەنفالکراوانەوە داوای داکرتنی ئاڵایی پیرۆزی کوردستانی کرد

٭ئەم ڕوداوە ناشین و نادروستە ئاماژە ترسناکەکانی پشت زیهنیەتی ئەنفالچێتیمان زیاتر بۆ شرۆڤە دەکات ئاخر ئەم بەچکە ئەنفالچیە کەباوک وکەسوکاری ئەو کەسوکاری ئێمەیان خنکان زۆرجوان دیمەنەکانی ئەنفالی بۆ ووێناکردین تۆ ببینە ئاڵای کوردستان و حکومەت و پەڕلەمان کوردستان و تەواوی دامودەزگاکانی لەدەستوری عێراقیدا دانپێدانراو کەچی ئەو زۆر وەحشیانە دەڵێ(لازم نزل علم کردی)

٭ ئەم دیمەنە ووێنای ڕاستەقینەی بیرکردنەوەی زۆرێک لە خەڵکی عێراق بەهاوڵاتی سادەو بەسیاسی و سەربازیەوە بۆ ووێنادەکات کەچۆن ئێستاش پێیان بکرێت ئەنفالێکی دیکەو جینۆسایدو کۆمەڵکوژمان دەکەن و زۆریش لایان ئاساییە بەڵام ئەوەی نائاسایییە ئەوەیە کەهێشتا کۆمەڵێک بێ عەقڵ ماون پێیان وایە دەرفەتی مانەوە لەعێراق هێشتا ماوە !!!

٭ ئێمە نەتەوەیەکین زیاتر ئیش بەعاتیفە دەکەین نەک عەقڵ بۆیە زۆرجاران باجی ئەم بیرکردنەوە خراپەمان گرتوە تۆ بیهێنە پێشچاوی خۆت لەقورسترین دۆخی دارای و ئابوری و سیاسیدا کوردستان باوەشی بۆ زیاد لەیەک ملیۆن عەرەب گرتەوە دەی ئەکەر وەرمان نەگرتبان باشتر نەبوو ؟


٭عێراق بوە بەبەڵایەکی گەورە بۆ تەواوی پێکهاتەکانی و باشترین ڕێگەچارەش لەبەریەک هەڵوەشانەوەی ئەم عێراقەیە تا هەموان پشویەک بدەین ئەگینا تاهەتایە عەقڵیەتی ئەفسەرەکەی سەماوەان لێ نابڕێت


Top