قر کردنی بارزانیەکان لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە تا سەدام ((قوناغی سێیەم ))

قر کردنی بارزانیەکان  لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە تا سەدام        ((قوناغی سێیەم ))
قوناغی سێیەم :
لەنێوان سالانی (١٩٤٣ بۆ ١٩٤٥ شۆرشی بارزان بەرابەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی دژی دەولەتی مەلکی ئێراق و هێزی ئیستعماری بەریتانیا بەردەوام بوو .بویە داگیرکەرانی کوردستان بەهەمان شیوەی قوناغی دووەم و بگرە دژۆارتریش بریاری قرکردنی بارزانیەکانیان دەرکرد .لەرۆژی (٨/٨/١٩٤٥)هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر ناوجەکە دەست پێکرد .لەژێر ئاگری فرۆکەکانی بەریتانیادا تەڕو وشک پێکەوە دەسوتا .بەزەییان بەدارو بەردی ناوجەکەش نەدەکرد . بۆ ماوەی سێ مانگ ئەم هێرش و پەلامارە بەردەوام بوو .ناوجەکە لەهەموو لایەکەوە گەمارو درا .رۆژانە دەیان هاولاتی سڤیل شەهیدو بریندار دەبوون .لەمانگی تشرینی یەکەمی (١٩٤٥) بارزانیەکان لەبەر نەبونی خوراک و تەقەمەنی ناجار بوون بەرەو رۆژ هەلاتی کوردستان بکشێنەوە و لە (١١/١٠/١٩٤٥) گەیشتنە رۆژ هەلاتی کوردستان .لە (٢٢/١/١٩٤٦) کوماری کوردستان (مەهاباد)راگەیێنرا . بارزانیەکان لەژێر سەرکردایەتی مەلا مستەفا چوونە پال کوماری کوردستان و بونە بڕبڕەی پشتی کومار .کاتێک سوپای ئێران هیرشی کردە سەر کومار .زۆربەی سەرۆک هۆزە کوردەکان چوونە پال سوپای ئێران .بەلام بارزانیەکان دلسۆزانە بەرگریان لەکوماری کوردستان کرد .بەهۆی ئەم هەلۆێستە نەتەوەیەوە , شایی ئێران فەرمانی قرکردن و لەناوبردنی بارزانیەکانی دەرکرد .شەهید قاسملو لەو بارەوەو لەکتێبی کوردستان و کورددا دەگێرێتەوەو دەلێ:بارزانیەکان بەرگریەکی فیداکارانەو پر لەجوامێریان کرد .هەر پێشمەرگەیەکی بارزانی رووبەرووی سەد سەربازو چەکداری ئێرانی دەبویەوە .بویە سەرۆک ئەرکانی ئەو کاتی ئێران رایگەیاند لەمێژوودا سوپای ئێران رووبەرووی سوپایەکی هێندە بەهێز نەبوتەوە .ئەمە وای لە شای ئێران کرد کە لەرۆژی (٢٩/ پۆشپەری ١٩٣٢ )لەمەرسومێکی شاهانەدا ،بەئامانجی گێرانەوەی شکۆ بۆ سوپا بەزیوەکەی ، بریاری قرکردن و لەناوبردنی بارزانیەکان دەر بکات .شا لەو مەرسومەدا فەرمانی بەهێزەکانی سوپای ئێران کرد کە لەزەوی و ئاسمانەوەو بەهەموو چەکێک هێرش بکرێتە سەر بارزانیەکان و بەزەیی بەمندال و ئافرەتاکانیشیان نەکرێت . لەئەنجامی ئەمەدا جگە لەوەی کە دەیان پێشمەرگەو فەرماندەی بارزانی لەبەرەکانی شەردا شەهید بوون .لەنێوان دوو هەزار تا دوو هەزارو پێنج سەد کەس لەمنال و ئافرەت و پیرو پەککەوتە ، یان بەهۆی بوردمانی فرۆکەکان شەهید بوون ،یانیش لەبرسان و سەرمان مردن و رەق بونەوە .زۆر خیزانی بارزانی لەو رووداوانەدا کوێر بونەوەو یەک کەسیش بەسەلامەتی دەرباز نەبوە .بەگوێرەی گێرانەوەی کەسانی بەتەمەن کە رووداوەکانیان بەچاوی خۆیان بینیوە .ئەم فەرمانەی قرکردن دژی بارزانیەکان زۆر لەوانی پێشتر دژۆارترو کاریگەرتر بوە . ...هتد.
‎قوناغی چوارەم : دوای خۆراگریەکی بێ وێنەو بەخشینی رووبارێک خوێن لەپێناو پاراستنی کوماری کوردستاندا ،لەرۆژی (١٥/٤/١٩٤٧) بارزانیەکان گەیشتنەوە باشوری کوردستان .مەلامستەفای بارزانی لەگەل پێنج سەد شۆرشگێر دوای رووبەروو بونەوەی سوپای سێ ولاتی داگیرکەر بەسەربەرزی و لەرێرەوێکی مێژوویدا لەئاوی ئاراس پەریەوە .خودانی بارزان لەگەل ئافرەت و مندال و پیرو پەککەوتەکان خۆی رادەستی دەولەتی مەلکی ئێراق کرد .قوناغی چوارەمی قرکردنی بارزانیەکان لێرەوە دەستی پێکرد .دەولەتی ئێراق خودانی بارزان و هەموو پیاوەکانی بارزانی لەخێزانەکان جیا کردەوەو لەبەغداو کەرکوک خرانە زیندانەکانەوە .ئافرەت و مندالەکانیشیان لەسوران (دیانا) خرانە ناو کەمپێک و بەتەلەبەندیش دەوری کەمپەکەیان قایمکرد .خودانی بارزان لەزیندانی بەغدا بەسزای لەسێدارەدان حوکمدرا .ئەوانی دیکەش بەشێکیان لەسێدارەدران و بەشێکیش بەحوکمی هەتا هەتایی لەزیندانەکاندا مانەوە. مندال و ئافرەتەکانیش لەناو کەمپی دیانا رووبەرووی تراژیدیایێکی ئینسانی بونەوە ،رۆژانە دەیان کەس لەبرسان و لەبەر بلاو بونەوەی نەخۆشی گیانیان لەدەستدا .ئەم بارودوخە تا شۆرشی (١٩٥٨) بەردەوام بوو
Top