قر کردنی بارزانیەکان لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە تا سەدام

قر کردنی بارزانیەکان  لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە تا سەدام

‎بەشی یەکەم

‎بەدرێژایی زیاتر لەیەک سەدە ،بارزانیەکان لەپێناو رزگاری و سەربەخۆیی کوردستاندا رووبەرووی زۆلم و ستەمی داگیرکەرانی کوردستان بونەتەوەو.بەردەوام ژیانی بن دەستی و تەسلیم بوون بەئیرادەی داگیرکاریان رەد کردوتەوەو ، مردنێکی شەرەفمەندانەو سەربەرزانەیان لەپێناو رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان هەلبژاردوە . لەهەموو سەردەمێکدا ئەمە بنەمایەکی نەگۆرو چەسپاو بوە لەفەلسەفەی فکری و عەقائیدی بارزانیەکانداو ، بوتە بەشێک لەفەرهەنک و کلتوری خەلکی ناوچەکە .پابەند بونی بارزانیەکان بەم بنەما فکریانەو ،بەردەوام بونیان لەسەر خەبات و تێکوشانی شۆرشگێرانە .ئەو باوەرەی لای داگیرکەرانی کوردستان دروست کرد .کە بەبێ لەناوبردن و قرکردنی یەکجارەکی بارزانیەکان ، کوتایی هێنان بەبزۆتنەوەی شۆرشگێری کوردستان و کپ کردنی دەنگی ئازادیخوازانی کورد شتێکی مەحالە . لەم سونگەیەوە بەدرێژایی زیاتر لەیەک سەدەو لە سەردەمی دەولەتی عوسمانیەکانەوە تا سەدام حسێن ،داگیرکەرانی کوردستان لەپروسەیەکی بەردەوامداو ، لەچەندین قوناغی جیاوازدا پیلانیان بۆ قرکردن و لەناوبردنی یەکجارەکی بارزانیەکان دارشتووە.
‎لێرەدا هەول دەدەین بەکورتی قوناغەکانی جێبەجێکردنی پروسەی قرکردن و لەناوبردنی بارزانیەکان لەچەند خالێکدا پولین بکەین و باسیان لێوە دەکەین .
‎ قوناغی یەکەم : لەنێوان سالانی (١٩٠٧ بۆ ١٩١٤) بارزانیەکان بەرابەرایەتی شێخ عبدولسەلامی دووەمی بارزان و ، لەپیناو ماف و داخوازیەکانی کورد رووبەرووی داگیرکەرانی عوسمانی بونەوە .دەیان داستانی پر لەسەرفەرازیان بەسەر هێزی عوسمانیەکاندا تۆمار کرد .لەسالی (١٩١٤)شێخی بارزان لەپیلانیکی خیانەتکارانەدا دەستگیر کراو، لە(١٤)کانونی دووەمی هەمان سالیش لەلایان دەسەلاتدارانی عوسمانیەوە ، بەتاوانی جیابونەوەو هەولدان بۆ پارچەکردنی ئیمبراتوریەت لەشاری موسل لەسێدارەدرا .دوای ئەوە عوسمانیەکان دەستیان بەسەر ناوچەی بارزاندا گرت و ، مەرۆ مالات و بەروبۆمی کشتوکالی خەلکی ناوچەکەیان تالان کرد .هەموو گۆندۆ ئاوایەکانی ناوچەکەیان سۆتاند . دەستیان کرد بەگرتن و قەتل و عامکردنی بارزانیەکان . بنەمالەی شێخانی بارزان و بەشێکی خەلکی ناوچەکەش خرانە زیندانەکانەوەو تا کوتایی هاتن بەدەولەتی عوسمانی و ، جیگیر بونی هێزی بەریتانیا لەئێراق لەزیندانەکاندا مانەوە .
‎قوناغی دووەم : لەسالی (١٩٣١ و ١٩٣٢)بزۆتنەوەی شۆرشگێری بارزان بەرابەرایەتی شێخ ئەحمەد (خودانی بارزان) دژی دەولەتی مەلکی ئێراق چووە قوناغێکی نۆێ .بارزانیەکان لەژێر سەرکردایەتی مەلا مستەفای بارزانی و لەپێناو بەرگریکردن لەناسنامەی نەتەوەیی کوردو ،بەدی هێنانی مافە رەواکانی .بەرەنگاری هێزی هاوبەشی دەولەتی مەلکی ئێراق و بەریتانیا بونەوە .بۆ ماوەی دوو سال خوراگرانە بەرگریان کرد .لەپائیزی سالی (١٩٣٢) دەولەتی مەلکی ئێراق و تورکیا لەچوارچێوەی رێککەوتنێکی دوو قولیداو ، بەپالپشتی هێزی ئاسمانی بەریتانیاو هاوکاری هەندێ سەرۆک هۆزی کورد .پیلانێکی گشتگیرو هەمەلایەنەیان بۆ قرکردنی بارزانیەکان دارشت و جێبەجێ کرد . لەزەوی و ئاسمانەوە هێرش و پەلاماری سەربازی بۆ سەر ناوچەکە دەستی پێکرد.
‎سەدان شۆرشگێرو خەلکی سڤیل لەژێر ئاگری فرۆکەکانی بەریتانیادا شەهید بوون .ناوچەکە کەوتە ژێر دەسەلاتی هێزی داگیرکەرانی کوردستان .دیسان هەموو گۆندەکان سوتان و وێرانکران . بنەمالەی بارزان و خەلکی ناوچەکە گوازرانەوە بۆ شاری بەسراو شوێنەکانی دیکە .بەشێکیان خرانە زیندانەکانەوەو ، لەسێدارەدران ، ئەوانی دیکەش خرانە ژێر ئیقامەی جەبری . لەو سەردەمەدا بۆ یەکەم جار لەمێژوودا داگیرکەرانی کوردستان، تاوانی سەربرینیان دژی خەلکی ناوچەکە جێبەجێکرد .کومەلێک شۆرشگێر دوای ئەوەی کە شەهید بوون سەریان لەلاشە جیا کرایەوە . ئەم بارودوخە تا سالی (١٩٤٣)بەردەوام بوو .لەو سالەدا حکومەتی ئێراق بنەمالەی بارزانی گەراندەوە بۆ سلێمانی .لەوێ مەلامستەفا بارزانی توانی بگاتەوە دەڤەری بارزان و سەر لەنۆێ شۆرش دەست پێکردەوە ....هتد.
Top