برادوستیەکان و پارتی

برادوستیەکان و پارتی
یەکێک لەکورەکانی کەریمخان برادوستی رۆلی لەکارە تیرورستیەکەی هەولیردا هەبوەو لەسەر ئەم تاوانەش دەستگیرکراوەو ،دانی بەتاوانەکەیدا ناوە .ئەوەی جێگای سەرنجە خەلکێک بەدیاری کراویش بەناو موحەلل و موفەسرەکانی سەربەئێران لەمیدیاکانی سلێمانیەوە ،هەول دەدەن وەکو پیشەی هەمیشەییان ئەم پرسەش بۆ مەرامە گلاوەکانی خۆیان بەکار بێنن و ،وا لێکدانەوەی بۆ دەکەن کە دەستگیرکردنی کورەکەی کەریمخان پیلانەو تۆلەکردنەوەیە لەبرادوستیەکان .واتە چوون بەفەرمانی ئاغاکانیان هەولیاندا کارە تیرورستیەکەی هەولێر پەردەپۆش بکەن .بەهەمان ئەقلیەت و بیرکردنەوە هەول دەدەن راستی تاوانبار بونی کورەکەی کەریمخانیش بشێوێنن و پەردەپۆش بکەن ! بێ گومان پەیوەندی پارتی و برادوستیەکان پەیوەندیەکی تۆندۆ تۆلە .ئەم پەیوەندیە لەسەر دەستی بنەمالەی بەرێزو گرانقەدری حاجی محمەدی لولان و سەرۆک بارزانی بنیاتنراوە .بویە نەمیدیا دروزنەکانی سلێمانی و نەهیچ کەسێکی دیکە ناتوانێت دەرز بخاتە ئەو پەیوەندیە .لەم سونگەیەوە هەمیشە بنەمالەی بەرێزی حاجی محمدی لولان و برادوستیەکان پشتیوانێکی بەهێزی پارتی و سەرۆک بارزانی بوون .رۆلێکی کارایان لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دامودەزگاکانی پارتی و حکومەتدا هەیە .تەنانەت لەسالێ (١٩٩٦) کاتێک کەریمخان و براکانی لەچوارچێوەی پیلانێکی هاوبەشی یەکێتی و پ ک ک داو بەپالپشتی راستەخۆی ئێران ،هەولیاندا ناوچەی سیدەکان داگیر بکەن و لەوێوە بگەنە دەڤەری بارزان .برادوستیەکان رۆلێکی کارایان لەتێکشکاندنی ئەو پیلانە ترسناکەدا بینی و پێشمەرگەو فەرماندەکانی دەڤەری برادوست شانبەشانی هێزەکانی دیکە قارەمانانە رووبەرووی هێزی پیلانگێران بونەوەو تەفروتونایان کرد .لەو رووداوەدا قادر برادوستی برای کەریمخان بوە قوربانی ئامانجی هاوبەشی یەکێتی و پ ک ک و ئێران و برایەکی دیکەشیان بەناوی سەعید بەگ بەدیلی کەوتە دەست پێشمەرگەکانی دەڤەری برادوست و دواتریش لەسەرداوای بنەمالەی بەریزی حاجی محمدی لولان و بە بریاری سەرۆک بارزانی ئازاد کرا .بەم پێیە چوون لەو کاتەدا هەلەی کەریمخان و براکانی بۆ برادوستیەکان حساب نەکرا ،ئێستاش بەهەمان شێوە بەشداری کورێکی کەریمخان لەکارێکی تیرورستیدا دوورە لەهەلۆێست و رەوشتی خەلکی سەربەرزی دەڤەری برادوست ......هتد
Top