نەرمەهێز وەک ستراتیژی نێچیرڤان بارزانی

نەرمەهێز وەک ستراتیژی نێچیرڤان بارزانی
نەرمەهێز وەک ستراتیژی نێچیرڤان بارزانی

٭بەشێکی زۆری لێکۆڵەرانی سیاسی و سەربازی هاوڕان لەسەر ئەوەی جەنگی یەکەم و دوهەمی جیهانی بەرهەمی نەبوونی عەقڵیەتی نەرمەهێزو بەکارهێنانی ڕەقەهێز(جەنگ) بوون کە ملیۆنان مرۆڤی ئەم جیهانەی کردە قوربانی و سەرەنجامیش ئەوانە براوەبوون کەتوانیان لەسەرمێزی گفتوگۆو بەنەرمەهێز کێکی دەستکەوتەکانیان لەنێوان خۆیاندا دابەشکردو مرۆڤایەتیش باجێکی گەورەیدا

٭نێچیرڤان بارزانی لەوزەمەنەی سەرۆکی حکومەت و لەئێستاشدا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان خاوەنی بیرۆکەی نەرمەهێزەو لە ڕۆژگارێکدا توانی کابینەی یەکگرتوو ببات بەڕێوە کە هێشتا خوێنی جەنگی نەگریسی ناوخۆمان لێدەتکا وەلێ ئەو توانی کابتنێکی سەرکەوتووبێت و زۆرترین دەستکەوت تۆماربکات و ڕەنگەکان کاڵتربکاتەوەو بەنەرمەهێز نەفەسەکانی شەڕی نەگریسی ناوخۆی کاڵترکردەوەو ڕۆحیەتی پێکەوەژیانی کردە بنەمای کارکردن و بوونیادنانی ووڵاتێکی هەمەڕەنگ و بەهێز بۆ هەموومان

٭لە پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکیەکاندا نێچیرڤان بارزانی هەمیشە زۆرترین هەوڵیداوە بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی زۆرباش و توندوتۆڵ و لەماوەی حکومڕانیەکەیدا پەیوەندیەکی هاوسەنگی دوولایەنەی لەگەڵ ووڵاتانی هاوسێ بونیادناو خۆی لەو ململانێیانە پاراست کەلەناوچەکەدا گینگڵ دەخۆن بەمەش هەرێمیکوردستانی لە زۆر ئاگری ئاراستەکراو پاراستوە

٭نێچیرڤان بارزانی بە پەرڕەوکردنی نەرمەهێز توانی زۆرکەیس لە بەژەوەندی خەڵکی کوردستان بباتەوە کاتێک عێراق هەموو ڕێکارەکانی گرتە بەر بۆ سەرنەکەوتن و بەرهەمهێنانی کەرتی وزەو نەوت ئەو توانی لەڕێگەی دەستورو یاسا کارپێکراوەکانی عێراقەوە بەگژ ئەو پێداگریە دوژمنکارەیەدا بچێتەوەو سەرەنجام نەرمەهێزی ئەو سەرکەوتنی بەدەستهێناو ئێستا کوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیهانەو کوردستان خاوەنی بۆری نەوتی خۆیەتی لەچوار ساڵی بڕینی بشە بوودجەو موچەی کوردستان تەنها سەرچاوەونەفەسی ئابوری هەرێم بوو وەتوانایی ئەم کەرتە بەردەام لەگەشەسەندندایەو سەرەنجامیش گەلی ئێمە براوەدەبێت و ئابوری بەهێزو سەربەخۆش هەنگاوی یەکەمی ڕزگاربوونی گەلی ئێمەیە لە ژێردەستی

٭دوای خیانەتی(۱٦ی ئۆکتۆبەر) و کەوتنی کەرکوک و هەوڵی خستن و کوتایی پێهێنانی ئەزموونی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەماوەیەکی قیسای کەمدا و بەو نەفەسە نەرمەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێروبەغداد ڕای جیهانی بەبەرژەوەندی کوردستان کۆتایی پێهێناو لە کۆشکی ئیلیزێی فەڕەنساوە موژدەی بوونیادناوەیەکی بەهێزتری بە خەڵک کوردتانداو سەرەنجامیش کردی

٭ لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان بەو ئەزموونە کەڵەکەبووەی کە لەماوەی حکومڕانی بونیادی ناوە دەستیکردوە بە بوونیادنانی ئەوکوردستانە بەهێزەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵێنی دابوو لەیەکەم ووێستگەی سەردانەکانیدا (بەغداد+ئەنکەرە+پاریسی) کردە دەستپێک لەو ناوەندە ستراتیژانەوە ڕەنگڕێژی ستراتیژێکی نوێی بۆ ئایندیەکی بەهێزو گەشتر بۆکوردستان

٭ کردەی تیرۆرستی هەولێرو کوژرانی دیبلۆماتێکی تورکی و بەدوایدا پەلاماردانی گەشتیارانی کوردستان لە تورکیا دوو ئاستەنگ و گرفتی گەورەبوون کە زۆرجاران کەمتر لەم ڕوداوانەش دەبێتە هۆی کە نێوانی دوو ووڵات تائاستی جەنگ و پێکدادان بەرێت وەلێ هەر بەنەرمەهێز نێچیرڤان بارزانی توانی هەردوو ڕووداوەکە بەرەو هەڵدێرمان نەبات و نەرمەهێزو دانبەخۆداگرتن لەکۆتای ڕوداوەکان نزیکمان دەکاتەوە بەسەر کەوتن و بەرژەوەندی هەردوولاو شکستی تێکدەران و ناحەزانی کوردستان ئەم دەستکەوتە زۆروزەوەندەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئایندەبینیەکی گەشی بۆ هاونیشتیمانیانی کوردستان دروستکردوە بەجۆرێک ئایندە زۆر بەگەشی و ڕونی ببینن.

Top