مەترسیە گەورەکە لەسەر کەرکوک
July 21, 2019
وتار و بیروڕا
بەلام دروستر ئێمە بیرمان چووە کە چ مەترسیەک لە سەر گۆرینی دیمۆگرافی ئەو شارە ھەیە
راستە لەسەرجەم ھەلبژاردنەکان کورد توانیویەتی پتر لە نیوەی زیاتری دەنگی ئەو پارێزگا بەدەست بێنێ وە لە ئەنجومەنی پارێزگاش لیستی برایەتی زۆرینەی ئەنجومەنەکەیە و دەتوانێت بێ گەرانەوە بۆ پێکھاتەکانی تر بە زۆرینەی دەنگ پرسەکان یەکلا بکاتەوە،بەلام ئەمە ناتوانێ رێگر بێت لەم مەترسیەی کە لەسەر کەرکوک ھەیە ،مەترسیەک کە دەشێ ئەنجامەکەی ئەوە بێت کە کورد ئیتر زۆرینە نیە چۆن؟
لە ھەلبژاردنەکان زۆرێک لەوانەی دەنگ دەدەن ئاشکرا و روونە دانیشتووی ھەرێمی کوردستانن یاخود ناوچەکانی ترن ولەکاتی ھەلبژاردنەکان دەگەرێنەوە بۆ شاری کەرکوک بۆ دەنگدان.
بەلام بریار وایە لەسالی ٢٠٢٠ سەرژمێری بکرێ ئایا دەزانین پتر لە ١٥٠ ھەزار دەنگدەری کەرکوک خەلکی دەرەوەی نیشتەجێی کەرکوکن؟
وە لەسەر ژمێری ئەمانە تۆمار ناکرێن چونکە ھیچ مالێک ناتوانێ مالێکی تری لەسەر ھەژمار بکرێ بەلکو تەنھا دانیشتووی نیشتەجێی کەرکوک لەم سەرژمێریە تۆمار دەکرێ، وە بەپێی دوا بریاری حکومەتی عێراق ھەر ھاولاتیەک سێ سال لە پارێزگایەک بێت بۆی ھەیە کۆبۆنی خۆراکی بگوازێتەوە بۆ ئەو شارە!
وە لە سەرژمێری ئەو عەرەبانەی دوای سالی ٢٠١٤ ھاتوون بۆ شاری کەرکوک تۆمار دەکرێن لەسەر ئەم پارێزگایە وە نزیکەی ١٥٠ ھەزار ھاولاتی کەرکوک بێ بەش دەکرێت بەمەش کورد گەورەترین مەترسی لەسەر دروست دەبێت لە شاری کەرکوک
وە ئەنجامەکانی ئەم سەرژمێریە دەبێتە پێوەر بۆ ھەر پرسێکی ئەم شارە ئیتر کار بەم سەرژمێریە دەکرێت ،بۆیە دەبێت سەرکردایەتی سیاسی کورد بە زووی ھەولەکانی چر بکاتەوە بۆئەوەی ھەرچی زووە رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر بۆ بەرگرتن لەم رووداوە ترسناکە چونکە ھەلبژاردنەکان بە دلنیایەوە کورد دەیباتەوە بەلام لە ھەلبژاردنەکان گرنگتر سەرژمێریە کە ئەگەر رێگری لێ نەکرێت ئەوا کورد ئیدی کەمینە دەبێت! بۆیە ھەرچی پێویستە بۆ راگرتنی ئەم رووداوە ترسناکە ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرە کوردەکان لە حکومەتی عێراق دەبێت ئەنجامی بدەن بۆ رێگرتن لەوەھا کارێکی لەم چەشنە.