(تەنها چارە کوردستانێکی بەهێزە)

(تەنها چارە کوردستانێکی بەهێزە)

٭بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی(۳۰ی ئیلولی ۲۰۱۸) هەمووهێزو لایەنێکی سیاسی دروشمێک یاخودچەند دروشمێکی هەڵبژاردبوو بۆ بانگەشەکردن و ڕاکێشانی سەرنجی کوردستانیان، لەو نێوەندەشدا پارتی دیموکراتی کوردستان دروشمی(کوردستانێکی بەهێز)ی هەڵبژاردبوو کەبێگومان ئەم دروشمە بەبێ دیراوسەو خوێندنەوەو دیاریکردنی ئامانج و ستراتیژێکی دیاریکراو نەبوەو پارتی دەیزانی ئامانجی لە دروشمەکەی چیە

٭ خیانەتی (۱٦ی ئۆکتۆبەر) هەرێمی کوردستانی خستە دۆخێکی جیاوازەوە بەجۆرێک کە دەبوو هەم خۆی بپارێزێت و بمێنێتەوە هەمیش قۆناغێکی نوێی پەیوەندی عێراقی و هەرێمی و جیهانیش بوونیاد بنێت کەبێگومان ئەمەش ئیرادەوهێزی پێوویست بوو وە نێچیرڤان بارزانی لەمەدا ڕیکۆردی شکاندو سەرکەوتنی بۆ کوردستان بەدەستهێنا

٭کوردستانی بەهێز تەنها بانگەشەیی هەڵبژاردنێکی دیاری کراونەبووکەپارتی هەڵیگرتبێت بەڵکو لەوەتەی بزووتنەوەی نەتەوەی و نیشتیمانی کوردستان لە بارزانی لانکەی شۆڕش و بەرخۆدان و ڕێبازی پیرۆزی ڕابەری ڕۆحی بارزانی باوک و پارتی بوونیان هەیە دۆزی کورد لەسەر پێی خۆی وەستاوەو بەهێزبوەو پێچەوانەکەشی ڕاستە لەکوێ ئەمانە لاواز بووبێت دۆزی کورد لاوازبوە

٭نێچیرڤان بارزانی کەشانی دایەبەر ئەرکی قورس و گرانی ڕاستکردنەوەی دۆخەی نەخوازروی هەرێمی کوردستان پێچەوانەکردنەوەی کردەوە لەسوودی هەرێمی کوردستان زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان لە لوتکەی بێ ئومێدی و بێ هیوایدابوون وەلێ ئەو توانی مەحاڵ جێبەجێ بکات و سەرکەوتن بۆ گەلی کورد بەدەست بێنێت

٭پارتی 10 مانگ چاوەڕوانی کردو سەبری گرت تا هێزە سەرەکی و گرنگەکان بەشداری کابینەی نوێ بن و پێکەوە کوردستان بخەنە پێگەیەکی بەهێزترو یەکگرتووتر تابتوانین ڕووبەڕووی هەر ئاریشەو گرفتێک ببینەوە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەکی و چونکە هەموو ئەو دەستکەوتانەی هەمانن بەرهەمی یەکگرتوی و یەکڕیزیمانن


٭ئێستا کابینەیەکی چەند ڕەنگی بە بەرنامەیەکی یەکگرتووەوە دەستەبەکارەو هەنگاوەکانی کارکردنی دەستپێکردوە و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لەدوای دەستبەکاربوونی سێ سەردانی گرنگی بۆ(بەغداد ،ئەنکەرە،پاریس) ئەنجام داوە کەتێکڕا بۆ بونیادنانی کوردستانێکی بەهێزە لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و دەوڵەتانی هەرێمایەتی و دەوڵەتانی ئەوروپی تا هاوتەریب لەگەڵ دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی کوردستانێکی دەست پێبکات

٭ هەنگاوەکانی پارتی بۆ کودستانێکی بەهێز فرە ڕەهەندەو دەیەوێت لە هەموو سێکتەرێکەوە گەشەکردن و بەرەوپێشبرچونی باش بوونیاد بنێت تا بەهێزی هەرێمەکەمان نیشانی هەموو دونیابدەین کە دڵنیام بەم هەنگاوانە دەتوانین لەخەونە گرنگەکەمان نزیکترببینەوە ئەگەر دسەتی ناوخۆیی و پیلانی هەرێمی بهێڵێت چونکە بەپێچەوانەوە بێهزبوونمان سەرەتای لەدەستدانی دەستکەوتەکانمان دەبێت کە تا پارتی هەبێت ناهێڵێت ئەمە ڕوبدات

٭لەئێستادا سیاسەت و ڕەنگڕێژی جیهان هێز ئاراستەی دەکات و دەیبات بەڕێوە نەک بەهاو مۆراڵ و پرەنسیپە ئینسانیەکان کە بێگومان ئەمەش وادەکات یاسایی غاباتی و دارستانی زاڵ بێت کە ئەویش مانەوەیە بۆ بەهێزەکان و خواردن و لەناوچونی بێهێزەکانە لەبەر ئەوە دەبێت خەمی هەموو هێزوکەسێکی کوردپەروەر بوونیادنانی کوردستانێکی بەهێزبێت تا نەفەوتێین و تەنها ڕێگەچارەش بوونیادنانی ئەو کوردستانە بەهێزە کە پارتی دەیەوێت

Top