نێچیرڤان بارزانی لە شکاندنی ئابلۆقەکانەوە بۆ ھاوتاکردنی پەیوەندییەکان.

نێچیرڤان بارزانی لە شکاندنی ئابلۆقەکانەوە بۆ ھاوتاکردنی پەیوەندییەکان.
کوردستان لە کاتێکدا زۆری تێپەر نەکردووە بەسەر ئەو ئابلۆقە سەخت و دژوارەی کە بەسەری ھات کەچی ئەمرۆ لە ترۆپکی سەرکەوتنە دایە،ئەو گەمارۆ قورسە و تاقەت پروکێنەی کە ھەموو دەرگایەکی ناوخۆی و ھەرێمی و نێودەولەتی لەسەر داخستین ئابلۆقەیەک ھەمووان پێیان وابوو ئیدی ئەوە کۆتایی حوکمرانی کوردە و چیتر کیانێک بوونی نامینێ کورد تێیدا حاکم بێت ھاوکێشە سیاسیەکان ھێندە ئالۆز و قورس بوون ئەستەم بوو یەکێک لە توانای دابێت شیکاری بکات ھیواکان و ئومێدەکان کزو لاواز بوون ئیدی زۆر کەس پێی وابوو کورد ناچارە تەسلیم ببێت وە لە ئاستی ناوخۆش کار بۆ ئەمە کرا وە ھەولی بنکۆلکردنی حکومەتی ھەرێم درا بە کشانەوەیان لە حکومەت ھەندێک ھێزی سیاسی پێیان بوو کۆتا ئەلقەیە بەلام کارێزمای نێچیرڤان بارزانی و ئیرادە بەھێز و باوەربەخۆ بوونەکەی ناچار بە محال دەکات لە سەروبەندی کشانەوەی حزبەکان لە حکومەت نێچیرڤان بارزانی دەلێت ئەگەر بەتەنیاش لەسەر ئەم کورسیە بمێنمەوە رێگە نادەم کوردستان بکەوێت ئەم رستە لەوپەری باوەربەخۆبوون و ھێزە بێ کۆتا و نەرمەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرچاوەی گرتبوو،بە ژیری و ھێزی نەرم لە گفتوگۆ و بەھێز لە دەرەوە جارێکی تر ولاتانی زلھێزی ناچار بە پالپشتی گەلی کورد کرد کاتێک ئیمانویل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد ھێما سیاسیەکان روون بوون کە نێچیرڤان بارزانی سەرکەوت بەسەر محالەکان یەکەم ئاماژەی سەرکەوتن و یەکەم ئاماژەی شکست پێھێنانی ئابلۆقەکان کە تەواوی جومگەکانی گرتبۆوە وەک مامۆستایەکی بیرمەند توانی رێگای شیکارکردنی ئابلۆقە قورسەکان بدۆزێتەوە ئیدی بارودۆخەکەی سەروژێر کرد بە ١٨٠پلە لە بەرژەوەندی گەلی کورد لە تەواوی جیھانی سیاسی رووی نەداوە نەک ھەرێمێک بەلکو دەولەتێک توانایەکی وا بەھێزی ھەبێت بتوانێ بەو خێرایە سەربکەوێ بەسەر قەیرانەکان ئەمە پێی دەوترێت موعجیزە ئەوە لێھاتوو جەنابیان بوو موعجیزەی دروستکرد وێرای شکاندنی ئابلۆقە سیاسی و دارایی و دیبلۆماسیەکانی توانی ژیان و گوزەرانی خەلک بە رێژەیەکی بەرز باشتر بکات بە نەھێشتنی پاشکەوتی موچە،وە جارێکی تر لەژێر چاودێری بەرێزیان کوردستان شەمەندەفەری پێشکەوتنەکانی کەوتەوە رێگا دوای تێپەربوونی دووسال بۆ جارێکی تر سەرۆکی فەرەنسا ئیمانویل ماکرۆن بانگھێشتی سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی کرد و لە کۆشکی ئیلیزێ پێشوازیەکی ناوازە و شاھانەی لە بەرێزیان کرد وە بۆ جارێکی تر لە ھەمان شوێن پەیام گەلێک بە ھەمووان درا وە سەردانە دیبلۆماسیەکەی سەرۆکی ھەرێم پێمان دەلێت کوردستان قۆناغی گەورە و مەترسیەکانی تێپەر کردووە لە شکاندنی ئابلۆقەکانەوە بەرەو ھاوتاکردنی بەرژەوەندیەکان ھەنگاوی ناوە ئەوەتا لەسەر بانگھێشت سەرۆکی ھەرێم سەرۆک کۆمار فەرەنسا سەردانی کوردستان دەکات ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەی دبلۆماسی و سیاسیە ئیتر کوردستانیان دەبێت بزانن ھەنگاوەکانی داھاتوو کوردستانێکی بەھێزی لێ بنیاد دەندرێ وە ھەروەک لە کارنانەی ھەلبژاردن پارتی داھاتبوو ھاولاتیانی کوردستان بە ئومێدن لە ھەنگاوە مەزنەکانی سەرۆکی ھەرێم و ھیوای گەورەیان لەسەر ھەلچنیوە دلنیاین لەگەل بەرێزیان کوردستانێکی باشتر و خۆشگوزەرانتر بەرێوەیە.
Top