فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بریتیى بێت له بنیاتنانى مرۆڤــــ
July 16, 2019
وتار و بیروڕا
نوسه‌ری ئوسكوتله‌ندى (تۆماس كارلیل) ده‌لێ " گرنگه مرۆڤ له پێناو نیشتمانه‌كه‌ى بمرێ، به‌ڵام گرنگتره بۆ نیشتمانه‌كه‌ت بژی".
ژیان بۆ نیشتمان و له پێناو نیشتمان ژیان پێویستى به خۆشه‌ویستى و دڵسۆزی و كاری قورس و به‌رده‌وام هه‌یه، له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ناوى نیشتمان و به‌رزكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى له نێوان نیشتمانهكانى تر و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه و دژایه‌تى كردنى هه‌موو ئه‌وانه‌ى دژی نیشتمانن و ته‌نها له خێر‌و بێری سوودمه‌ندن و نیشتمان وا ده‌بینن یان سێبه‌ری هه‌بێت یان به‌رهه‌م، بێگومان هه‌ردار و دره‌ختێك گه‌ر به نیازى به‌رهه‌م و سێبه‌ری بین پێویستى به خزمه‌ت كردن و ئاودان و پاراستنى هه‌یه، بۆیه ئێمه گه‌ر بمانه‌وێ بۆ نیشتمان بژین و ده‌بێ خزمه‌تى بكه‌ین و بنیاتى بنێین، به‌ڵام پێش بنیاتنانى نیشتمان بنیاتنانى مرۆڤــــ گرنگتره، چونكه گه‌ر نیشتمانمان بنیات نا به‌ڵام مرۆڤمان بنیات نه‌نا ئه‌وا بێگومان نیشتمانهكه وێران ده‌بێت و له ناو ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤمان بنیات نا ئه‌وا مرۆڤه‌كانن نیشتمان بنیات ده‌نێن و ده‌یپارێزن و په‌ره‌ى پێ ده‌ده‌ن، هه‌روه‌كو (لی كوان ی‌و)سه‌رۆكى پێشووتری سه‌نگاپوره ده‌لێ" من سهنگاپورهم بنیات نه‌ناوه، به‌ڵكو من مرۆڤه‌كانى سهنگاپوریم بنیات نا ئه‌وا مرۆڤه‌كان بوون خۆیان سهنگاپورهیان بنیات نا" بۆیه ئێمه‌ش له هه‌رێمى كوردستان مرۆڤه‌كان بنیات بنێین ئه‌وان كوردستان بنیات ده‌نێین و ده‌یپارێزن. خاڵى ده‌ستپێك له بنیاتنانى مرۆڤــــهكان له په‌روه‌رده‌یه، په‌روه‌رده بنچینه‌ى بنیاتنانى مرۆڤــــه و گرنگه دیدگایه‌كى په‌روه‌رده‌یی روونمان هه‌بێت بۆ بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى و نه‌خشه رێگامان هه‌بێت بۆ پرۆسه‌ى به‌رده‌وامى بنیاتنان و بڕوایه‌كى ته‌واومان هه‌بێت و ئیراده‌یه‌كى له بن نه‌هاتوومان هه‌بێت و بڕیار بده‌ین و به‌رده‌وام بین ده‌بێ مرۆڤی كوردستانى بنیات بنێین له په‌روه‌رده، په‌روه‌رده‌یه‌ك بێت بۆ هه‌موو رۆڵه‌كانى كوردستان په‌روه‌رده‌یه‌ك كه‌سانى په‌روه‌رده‌یی و ویژدان زیندوو دڵسۆز و خاوه‌ن ئیراده ده‌ست له ناو ده‌ست هه‌نگاو بنێین بۆ بنیاتنانى مرۆڤــــهكان و په‌نجه بخرێته سه‌ر كه‌م و كوڕی و خاڵه لاوازه‌كان به لاوه بنرێت و كار له سه‌ر گشتى پرۆسه‌كه بكرێ ده‌سته بژێر له كه‌سانى ئه‌و بواره شه‌ونخونى بكه‌ن تاكه مه‌به‌ست و خاڵى هاوبه‌ش كۆیان بكاته‌وه، ئه‌ویش به‌ره‌وپێشچوونى په‌روه‌رده و گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه بۆ په‌روه‌رده و كورت كردنه‌وه‌ى مه‌وداى نێوان په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵگه و كاركردن له سه‌ر چه‌قی قورسایی په‌روه‌رده ئه‌ویش بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى بێت.
سه‌ره‌تا كارى وورد له سه‌ر پرۆگرامه‌كانى خوێندن بكرێ كه‌سانى شاره‌زا و به ئه‌زموون تاكه خولیا و خه‌ونییان بنیاتنانى مرۆڤــــ و به‌ره‌وپێشچوونى په‌روه‌رده بێت و سوود له ئه‌زموونى ووڵاتانى پێشكه‌وتوو وه‌ربگیرێت له‌و بواره‌دا به تێك هه‌ڵكێش له‌گه‌ڵ بارودۆخی كوردستان و ژینگه پهروهردهییهكهى، پرۆگرامێك كه‌وا له قوتابی بكات حه‌ز به قوتابخانه بكات و قوتابخانه‌ى خۆش بوێت و كۆمه‌ڵگه‌ى خۆش بوێت و مامۆستاى خۆش بوێت، پرۆگرامێك له ناخه‌وه قوتابی دروست بكات و په‌ره‌ى پێ بدات، پرۆگرامێك كه‌وا به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تى و كارامه‌ییه‌كانى ژیان و ره‌وشتى ته‌ندروست و ئادكاره جوانه‌كان له ناخی قوتابی بچێنێ و خۆشه‌ویستى بۆ خاك و نیشتمان زیاتر بكات و هاووڵاتى بوون گه‌شه‌ى پێ بدات و بنه‌ماكانى به‌هێزبوونى ناسنامه‌ى نیشتمانى پته‌وتربكات و هه‌رده‌م ببێته رۆلێكى كارا و به سوود بۆ كۆمه‌ڵگه و نیشتمان، بێگومان پرۆگرامه‌كان خاڵى وه‌رچه‌رخانه له بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى كه تا ئێستا وه‌كو پێویست پرۆگرامه‌كانمان هۆكار و هاوكاری سه‌ره‌كى نه‌بوونه له بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى، به شێوه‌یه‌كى گشتى په‌روه‌رده ده‌بێت له خزمه‌ت بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى بێت و سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێویسته له پێناو بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى بێت و ئامانجى تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنى تاكه‌كان و په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵگه بێت. هه‌روه‌ها پێویسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كاری وورد له سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ى رێژه‌ى نه‌خوێنده‌واری بكات له هه‌رێمى كوردستان له رێگاى رێكخراوه‌كانى په‌روه‌رده‌یی نێوده‌وڵه‌تى كه كار و ئه‌ركیان په‌ره‌پێدانى په‌روه‌رده و فێركردنه وه‌كو رێكخراوه‌كانى (یونسێف و یونسكۆ و جی ئای زید و بنك ده‌ولی .... رێكخراوه‌كانى تری) ئه‌و بواره، وه‌زاره‌ت به‌رنامه و پلانى خۆی هه‌بێت و داوا له‌و رێكخراوانه بكات كه‌وا گرنگى زۆر به پرۆسه‌ى نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری بدرێت له سه‌رتاسه‌ری كوردستان به گوند و شار و شارۆچكه‌كان كه‌وا له سه‌رجه‌میان قوتابخانه هه‌یه و ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆریش له ده‌رچووی كۆلێژه‌كان هه‌ن و دانه‌مه‌زراون له رێگاى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه به پێى پلان و نه‌خشه رێگایه‌كى چه‌ند ساڵه بتوانین رێژه‌ى نه‌خوێنده‌واری نزیك بكه‌ینه‌وه بۆ كه‌متر له (10%) كوردستان بكه‌ینه هه‌رێمى زۆرینه‌ى هه‌ره زۆری خوێنده‌واری كه ئه‌ویش بنه‌مایه‌كى تری به‌هێزه له بنه‌ماكانى بنیاتنانى مرۆڤــــ.
خالێكى تر له بنیاتنانى مرۆڤــــى كوردستانى كه‌پێویسته گرنگى زۆری پێ بدرێت ئه‌ویش راهێنانى مامۆستایانه، پێویسته دیسانه‌وه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و رێكخراوه پهروهردهییانهى باسمان كرد داوایان لێ بكات له ماوه‌ى چه‌ند سالێك هه‌موو مامۆستایانى كوردستان به‌شدارى له خول و راهێنانى پسپۆڕى بكه‌ن و مامۆستایانى سه‌ركرده ئاماده بكرێت و خولى به‌رده‌وام هه‌بێت هه‌ر چه‌نده به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاماده‌یی مه‌شق و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌رده‌یی له هه‌موو پارێزگاكان هه‌یه و پێویسته به‌رده‌وام به‌رنامه و خولى چڕ‌وپڕ به‌رێوه بچێت وا له مامۆستایان بكرێت حه‌ز و ئاره‌زوویان بۆ پسپۆڕى و فێربوون و په‌روه‌رده زیاتر بكرێت و مامۆستاى په‌روه‌رده‌یی قاڵبووی پسپۆڕی و لێزانى بێته به‌رهه‌م كه هه‌رده‌م حه‌ز به ئیش كردن و وانه ووتنه‌وه بكات و قوتابخانه و په‌روه‌رده‌ی لا خۆشه‌ویست بكرێت. پێویسته كادیری په‌روه‌رده‌یی وا بهێننه به‌رهه‌م كه هه‌رده‌م حه‌ز بكات له زۆری ئیش و ماندوو بوون بمرێت، نه‌ك له بێزاری و بێ ئیشی بمرێت. چونكه په‌روه‌رده كارگه‌ی دروست كردنى كادیری باشه، پێویسته ئه‌و كارگه‌یه به‌رده‌وام كار بكات و كادیری دڵسۆز كاری لێ بكات و به‌رێوه‌ى ببات به‌رده‌وام له خه‌مى نوێ بوونه‌وه و بنیاتنان بێت و به‌رده‌وام نه‌وه‌كانمان په‌ره‌پێبدات و رۆشنبیریان بكات و ئاستیان به‌رز بكاته‌وه بۆ ئاستى مرۆڤایه‌تى سوودبه‌خش و هه‌موو لایه‌ك په‌روه‌رده به هی خۆیان بزانن و بێگومان مانای راسته‌قینه‌ى په‌روه‌رده‌ش ئه‌وه‌یه هی هه‌موو لایه‌كه و هه‌موولایه‌كیش لێی به‌رپرسیاره و خاوه‌نداریه‌تى ده‌كات، واته كۆمه‌ڵگه به‌گشتى خاوه‌نداریه‌تى په‌روه‌رده‌یه و په‌روه‌رده‌ش تاكه ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تى و ئامانجى بنیاتنانى مرۆڤــــه بۆكۆمه‌ڵگه و نیشتمان.
به‌رێوه‌به‌رى گشتیى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی