کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بەکوێ دەگەن
July 16, 2019
وتار و بیروڕا
دواجار لایەنەکان هاتنەژێربارو بەناچاری بڕیاریان دا کەچەندین لیژنەی هاوبەش دروست بکرێن بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاوکەتیایدا مادەی سەدووچل وپرسەهەڵواسراوەکان چارەسەربکرێن کەخاڵی درێژخایەنی ناکۆکی هەولێروبەغدان ۰
دیارە ئێستاشی لەگەڵ بێ ماف وئیمتیازوئیستحقاق وبەرکەوتەکانی کوردلەحکومەتی فیدراڵی عێراق لەلایەن حکومڕانەکانی بۆکوردزامن نەکراون ولەدوای رووداوەکانی ئۆکتۆبەرجۆرێک لەغروریەت وبێ منەتی هەبووە لەلایەن حکومڕانەکانی عێراق ۰
لەوانە بڕینی قوت وبژێوی هاوڵاتیانی هەرێم و داخستنی سنورەکانی هەرێم وگەلەکۆمەکێی هەرێمی ونێودەوڵەتی هتد۰۰
دیارە ناچاربوونی بەغدادبەگەڕاندنەوەی مووچەی فەرمانبەران زادەی ریفراندۆمەکەی کوردستانیان بوو
دیارە ناچاربونی بەغدادبەجێگیرکردنی کومەڵێک ماددە ی دەستوری لەدەستوری عێراق گەرچی زۆربەی پرسەکان بەهەڵواسراوی ماونەتەوە بەڵام ئەوەی کەکاری لەسەرکراوەو جێ بەجێ کراون جگەلەهێزی کارێزمایی بارزانی وڕەوایەتی داواکاریەکانی کوردلەهەمان کاتدا دیفاکتۆی کوردستانیشەلەنێوگۆڕانکاری وهاوکێشەئاڵۆزەکانی ناوجەکە کەتیایدا پارتیمان وەک هێزێکی کاریگەروخاوەن سەنگ بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی بۆتەچەقی پاراستنی هاوسەنگیەکانی تەرازوی هێزی سیاسی وئابوری وتەنانەت سەربازیش ۰
بویە بەڕەچاوکردن ولەبەرچاوگرتنی ئەم فاکتەرانەی ئاماژەمان پێ دان بەخوێندنەوەی ئەم دۆخەوبەڕای چاودێرانی سیاسیش کەئاسۆی ئایندەمان لەسەردەستی رێزدارمەسروربارزانی ڕوونەورۆژبەڕۆژیش ئومێدی خەڵک لەهەڵکشان دایەوسەقفی تەوەقوعاتی خەڵک بەرزە و ماوەتەوەبڵێین داوا لەمەسروربارزانی بکەین لەم ئان وساتەدا دەبێت زیاترلەخزمەت خواست وداواکاریەکانی جەماوەری ماندوونەناس وسەربەرزی کوردستان دابێت وبەوهیوایەین بتوانێت زیاتر ڕای جەماوەربەلای خۆی دا ڕابکێشێت کەئێستا لەئەنجامی ئەم پێگەبەهێزەی لەناوەخۆ وناوچەکەدا هەیەتی بۆتە ئومێدی هەموولایەک
سەردانی کردنی بەغداش کەوابڕیارە بەیانی ئەنجامی بدەن تەمەننادەکەین بەرهەداربێ و کێشەکانیش بەئاقاری چارەسەربڕۆن ۰