كۆماری عێڕاق چی بۆ كورد هێنا؟

كۆماری عێڕاق چی بۆ كورد هێنا؟
گەلی عێڕاق بەگشتی بێزار ببون لە شێوازی بەڕێوەبردنی حكومی پاشایەتی و دەستی بەریتانیا لە كاروباری حكومڕانی، ئەمەش وای كرد بەشێك لە ئەفسەرانی سوپا بەسەرپەرشتی(عبدالكریم قاسم) كۆمەڵەی ئەفسەرانی ئازادیخواز دروستبكەن، بۆ كۆتایی هێنان بە حكومی پاشایەتی, لە بنەڕەتدا دەمێك بوو كۆتایی هاتنی پاشایەتی ببوە هیوای خەڵكی رۆشەنبیر لە كۆمەڵگەی عێڕاقدا.
مایەوەك بوو ئەفسەرانی ئازادیخواز هەوڵەكانیان نەزۆك بوو، تا دواتر لە رێكەوتی 14تەموزی1958بەسەرپەرشتی قاسم ئەفسەرانی ئازادیخواز هەڵیان كوتایە سەر كۆشكی(ریحاب) كۆتایان بە حكومی پاشایەتی هێنا و حكومی كۆماری بە سەرۆكایەتی عبدالكریم قاسم لە عێراق راگەیێندرا. ئەمەش دەنگدانەوەیەكی گەورەی ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانی لێكەوتەوە، حكومی عێڕاقی لە پاشایەتی گۆڕی بۆ كۆماری.
ئەم كودەتایە سەربازیە بە ناوی شۆڕی 14تەموز ناسراوە، دەستكەوتی زۆری بۆ گەلی كورد هێنا، ئەم حكوم گۆڕینە دووبارە گیانی كردەوە بەر گەلی كورد. وای كرد لەسەر ئامانجەكانی سوورتربێت بۆ ئەوەی بگات بەمافەكانی لەو عێڕاقەی بە بێ‌ ویست بەشێكی كوردستان خرایە ناو سنوری حكومڕانی، ئەمەش دەرفەتی رەخساند بۆ دیسان داواكردنی ماف.
ئەم كودەتا سەربازیە یاخود شۆڕشە، كۆمەڵێك دەستكەوتی گەورە و گرنگی بۆ گەلی كورد تێدا فەراهەم كرا، ئەمەش جێگەی بایەخە دەبێت باسیان لێوە بكرێت، چونكە بەر لە گۆڕینی حكوم، كورد لەم مافانە بێبەش كرابوو، داواكارانی ماف بە ناپاك لەقەڵەم درابوون و بەدەستخستنیان كارێكی حەتمی بوو. لە گرنگترین دەستكەوتەكانی 14تەموز بۆ كوردستان بە چەند خاڵێك ئاماژەی پێدەدەم.
یەكەم: لە ماددەی(3) ی دەستوری عێڕاق، ساڵی 1958دەستنیشانی ئەوە كرا كورد و عەرەب هاوبەشن لە ئەرك و ماف، ئەمەش بووە فەرمی بوونی مافی كورد لە چوارچێوەی كۆماری عێڕاق.
دووەم: بڕیاردار ئابوری كوردستان چاكبكرێت و زەوی بەسەر جوتیارانی كورد دابەش بكرێت بۆ زیاتر برەودان بەكەرتی كشتوكاڵ.
سێیەم: بڕیاردرا لە بڕی فەرمانبەری عەرەب، فەرمانبەری كورد لە سنوری كوردستان دابمەزرێن، بۆ رایكردنی كاروباری خەڵك بە شێوەیەكی رێك و دور لە دەمارگیری.
چوارەم: هەریەك لە(خەیرولڵا عبدالكریم، عزەت عبدالعزیز، محمد محمود قودسی و مستەفا خۆشناو) بە شەهیدی نیشتیمان هەژماركران، ئەم چوار ئەفسەرە كوردە پێشتر لەسەردەمی پاشایەتی ساڵی 1947بە پێی بڕیاری دادگای سەربازی لە سێدارە دران.
پێنجەم: بڕیاردار بە لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم گیروان، ئەمەش بوە هۆی ئازادكردنی شێخ ئەحمەد بارزانی و شێخ عبداللتیف كوڕی شێخ مەحمود. ئەمە گرنگی زۆری هەبوو بۆ دۆخی ئەوسای كورد و دروست بوونی ماتمانە بوو بە حكومی كۆماری ئەوسا.
شەشەم: ئەوەی لە هەمووی گرنگتر بڕیاری لێبوردنی گشتی بوو بۆ دورخراوانی وڵات، ئەمەش بووە هۆی گەڕانەوەی( مەلا مستەفای بارزانی) لە یەكێتی سۆڤیەت بۆ وڵاتی عێڕاق. لێرەوە ئاسۆیەكی گەش بۆ كورد دروستبوو، ئەم گەڕانەوەیە گرنگی زۆری هەبوو بۆ میللەتی كورد، چونكە گەلی كورد دوای روخانی كۆماری كوردستان و رۆیشتی بارزانی و پێشمەرگە گیان فیداكان بۆ یەكیێتی سۆڤیەت، رۆشنایەك نەمابوو خەڵكی كوردستان پەنای بۆببەن، بەڵام دوای شۆڕشی تەموز و گەڕانەوەی بارزانی ئومێد بۆ گەلی كورد دروست بوو، دواتر بارزانی گەڕایەوە چیاكانی كوردستان دەستی كرد بە شۆڕش دژی ئەم ڕژێمانەی ئینكاریان دەكرد لە پێدان مافی كورد.
ئەمەش بوە هۆی دروستبوونی شۆڕشی گەلی كورد بە سەرۆكایەتی(مەلا مستەفای بارزانی) بۆ دەستكەوتی مافەكانی كورد، كۆڵنەدان و بەردەوامی لە شۆڕش بوە هۆی بەرەو پێشچوون و دەنگدانەوەی گەورە لە هەمبەر شۆڕی كورد. دوای وەفاتی بارزانی شۆرش و بەرخودان بەردەوام بوو بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانی گۆڕینی خەبات لە شاخ بۆ شار لە چەك بۆ پێنوس و ئایدیا.
ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە میانی خەباتی گەلی كورد و دەستە مۆنەبونە لە مافەكانیان، لە ئێستاد حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی(عادل عبدالمهدی) هەمان (عبدالكریم قاسم) دووبارە بۆتەوە بۆ گەلی كورد، بۆیە گرنگە سەركردایەتی سیاسی كورد زیرەكانە بتوانێت مافە بەدەست نەهاتوەكانی گەلی كورد لەم كابینەی عبدالمهدی لە رێگەی دانوستان بەدەستبخات.

Top