(کەرکوک جەوهەری کێشەی کوردو چەقی ناکۆکی کوردو عەرەب)

(کەرکوک جەوهەری کێشەی کوردو چەقی ناکۆکی کوردو عەرەب)
٭دێڕەکانی مێژوو بەڕوونی کوردستانیەتی کەرکوک و مێژوە دورودرێژەکەیمان بۆبەیان دەکەن بەجۆرێک هێندە کوردستانیە تەنانەت لەقۆناغێکدا بەشێک بوە لەقەڵەمڕەوی فەرمانڕەوی شارەزوور یانی ئەو فەرمانڕەوایەی وویلایەتی شارەزوور کە بەشێکی گەورەی باشوری کوردستانە تا کەرکوک و(جبل حمرین)هاتوە ئەوەجگە لەدەیان بەڵگەی مێژووی کەکات بۆ باسکردنی بەش ناکات و تەنانەت یەک بڵگەش نیە بڵێ کەرکوک کوردتانی نیە لەزەینەفۆنی مێژونوسەوە بیگرە تادەگاتە سەردەمی نوێ و مێژووی نوێ

٭لە دوای دروستکرنی عێراق لەلایەن کۆڵۆنالیزمی بەریتانیەوە وبەبێ خواستی کوردخۆی لکێنراوە بەم عێراقەوە کە بوە بە بەڵاو لێمان نابێتەوە بەتایبەت دوای دۆزینەی نەوتی کەرکوک و دەرهێنانی بەو بڕە زۆرەو بەجۆرە باشەی کەهەیەتی ئیتر نەوت بۆ خودی کەرکوک و بۆ باشوری کوردستانیش بوو بە کێشەو گرێیەکی گەورەو تاهەنوکە لەگێژاوی نەبوونی چارەسەردا دەخولێتەوەو لووتکەو جەوهەری دۆزی ڕەوای گەلی کوردە لەباشوری کوردستان

٭باشوری کوردستان لە سەد ساڵی ڕابردوودا هەوڵی زۆرو شۆڕی بێووچانی بۆ پرسی کوردو کەرکوک کردوە وەلێ تائێستا بە ئامانجەکانی خۆی نەگەشتوەو جەوهەری ناکۆکیەکانیش کە بۆئێمە پرسی خاک و نیشتیمانەو بۆ ئەوانیش دزینی نەوتەو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خودی(UN)یش تەنها تەماشاکەرن و بەپێوەری بەرژەوەندی مامەڵە دەکەن و ناوەرۆکی ئەکێشەی ئەوان بۆیان دروستکردووین هەروەک خۆی ماوەتەوە

٭بارزانی نەمر وەک ڕابەری گەورەترین شۆڕشی کورد ئەمادەنەبوو سازش لەسەر یەک بست خاکی کەرکوک و کوردستان بکات سەرەنجام شۆڕشەکەی و گیانی خۆشی کردە قوربانی دۆزی کوردستان و سەرشۆڕی و سازشی قبوڵ نەکرد

٭ لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس و بوونیادنانەوەی عێراق لەدەستوری کاتی و هەمیشەیدا بەمادەکانی(٥۸ و ۱٤۰) کێشەی کەرکوک لەدەستوردا جێگیرکرا بەئومێدی گۆڕانکاری لەعەقڵی حکومڕانانی عێراق و هاتنەکایەی قۆناغێکی نوێی حکومڕانی کردن بەڵام هەرزوو ماسک و ڕووی ڕاستەقینەی حکوڕانانی نوێی عێراق هەڵماڵراو وەدەرکەوت کە هەمان عەقڵیەتی پێشوو بگرە خراپتریشیان هەیەو ئەگەر پێیان بکرێت لەڕژێمی پێشووتر خراپترن

٭مالیکی ساڵی(۲۰۰۸) سوپا ڕزیوەکەی عێراقی ئاراستەی خانەقین کرد سەرۆک نەهێشت نزیکی خانەقینیش بنەوە پێی ووتن ئەگەر ئازان وەرن بۆتان دەکەین بە گۆڕستان ، هەر مالیکی شوو فیرقەی دیجلەی بەسەرپەرشتی (زیدی)دروستکرد سەرۆک بارزانی کوڕەکەی خۆی نارد بۆ بەرگری لەکەرکوک سەرەنجام زەیدی و مالیکی و سوپاس فشەڵەکەشیان ڕایانکرد کوردوکوردستان سەرکەوتن

٭ڕیفراندۆم جگەلەوەی ترۆپکی شۆڕشی کوردستانیان بوو ئاوێنەیەکی جوانیش بوو بۆنیشاندانی تەواوی ووێنەی کەرکوک کە بێگومان کەرکوک شارێکی کوردستانیەو هەرواش دەمێنێتەوە، ڕیفرانۆم ڕۆحی بە جەستەی کوردستانیەتی کەرکوکدا کردەوەو جیهانیش لە دیمەنەکە وەک خۆی تێگەشتن کەرکوکیەکان بەڕێژەیەکی زۆرو بدەنگێکی بەرز ووتیان بەڵێ بۆ کوردستانیەتی کەرکوک

٭ کەرکوک لەدوای ڕیفراندمەوە لە لوتکەی جەوهەری خۆیدابوو سەبەرزی و شکۆی خۆیی مانیفێست دەکرد و سەری بەرزی بەڕوی ئاسماندا بڵندتر نیشان دەدا بەڵام بەداخەوە جاش و خاکفرۆش و خائین نەیانهێشت ئەو غرورە نەتەوەیە زۆر بەردەوامبێت و خاک وخەڵکیان هەڕاج فۆش کردو بوون بەنۆکەرو جاشی دوژمن و خوێن ساردانە تەماشەکەری جینۆسایدێکی نوێی گەلەکەمان بوون کەچی ئێستا و زۆر ڕوقایمانە موزایەدەو درۆی گەورە لەسەر پرسی کەرکوک دەکەن !!!

٭دوای ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ دانانی ڕیفراندۆمچیەک بۆ پارێزگاری کەرکوک عەرەبی شۆڤێنی و ۆنەبەعسی و پاشماوەی قاعیدەوداعش ناڕەزایەتیان دەردەبڕن و کێچ کەوتوەتە کەوڵیان بەجۆرێک هەموو هەوڵێکیان خستوەتەگەڕ بۆ نەگڕانەوەی پاێزگارێکی کورد ئەم پەیامە شۆڤێنیە پێمان دەڵێت تەنها ڕێگەچارە یەک دەستی و یەک هەڵوێستیمانە تابتوانین بەسەر نەیارو دوژمنەکانماندا زاڵبین و کێشەی کەرکوک بەیەکجاری ڕزگاربکەین کە بێگومان تەنها ڕێگەش بەهێزکردنی پێگەی سیاسی و سەربازی هەرێمی کوردستانە چونکە لەعێراق و ناوچەکەش هێز حوکمی دەکات نەک عەقڵ و لۆژیک

ڕێبین ڕەحیم.
Top