دوو ڕوداوی گرنگ و یەک ئامانجی هاوبەش

دوو ڕوداوی گرنگ و یەک ئامانجی هاوبەش
٭ڕۆژی(۱۰ی یولیو) دوو ڕوداوی گرنگ بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان هاتەپێشەوە یەکیان دوای ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی کابینەی نۆیەم لە پەڕلەمانی کوردستانەوە هەڵبژێردراو هەنگاوی دووهەمی کوردساتنێکی بەهێز دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد

٭ڕوداوی دوهەمی ئەمڕۆژە سەردانێکی فەرمی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ فەڕەنسا لەسر بانگهێشتی فەرمی (ئیمانیۆل ماکرۆن)ی سەرۆکی فەڕەنسایە ئەو فەڕەنسایەی دوای گەمارۆ سەپێنراوەکانی عێراق و ووڵاتانی هەرێمیایەتی بگرەجیهانیش بەستەڵەک و گەمارۆ دیبلۆماسیەکانی شکاند

٭پەیامی ئەم دوو هەنگاو ڕوداوە گەورەوگرنگە زۆر ڕون و دیارەو پارتی دیموکراتی کوردستان وەک بەڵێنی دابوو کوردستانێکی بەهێز پێشکەش بکات لەیەک کاتدا کابینەکەی پێکهێناو ڕایگەیاندو هەنگاوەکانی خزمەتگوزاری لەسەر ئاستی ناوحۆ دەست پێەکات و کۆتایی بەحکومەتی کاربەڕێکەر دێنێت لەهەمان کاتتدا پەیوەندییەکانی دەرەوە پتەودەکات و دەیەوێت لەڕێگەی پەیوەندییە بەهێزەکانی دەرەوە پێگەی دیلبۆماسی و ئابوری و سیاسی بەهێزتربکات و لەڕێگەی بەرژوەندی دوولایەنەوە پاڵپشتی سیاسی و دیبلۆماسی زیاتر بۆ دۆزی گەلەکەمان دابین بکات

٭ کوردستانێکی بەهێز دروشمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی(۳۰ی ئەیلولی ۲۰۱۸)بوو وە پارتی بەسروشتی خۆی هێندەی خەریکی کارە نیوەی ئەوە قسەناکات و کرداری پێخۆشترە تا گوفتار هەنگاوەکانی ئەو کوردستانە بەهێزەشی خستە بواری جێبەجێکردنەوەو ئەگەر ڕودای گەورەتر سەربازیو سیاسی لەناوچەکە ڕونەدات چوارساڵی پڕلە دەستکەوت و هێز چاوەڕوانی خەڵکی کوردستانەو پارتیش کاپتنی ئەو کوردستانە بەهێزەدەبێت

٭کابینەی نوێ و کەشی گشتی سیاسی کوردستان بەم پێکهاتەزۆرینەیەی کابینەی نۆیەم زامنێکی باشی ڕەخساندنی دۆخێکی ئارام و لەسەرخۆیە تا بتوانرێت زۆرترین پرۆژە پێشکەش بکرێت و دۆخی دەرونی ناجێگیرو ماندووی خەڵکی کوردستان کەمێک پشووبدات و ئاهێکی بەبەردابێتەوە

٭هەردووکارەکتەری بەهێزی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران بە پاڵپشتی ڕابەری گەلەکەمان سەرۆک بارزانی سەرەتاو دەستپێکی بوونیادنانی کوردستانێکی بەهێزترە تا زیاتر نزیکمان بکاتەوە لە گەشتن بەئازادی یەکجارەکی و ئاسودەبوونی ڕۆحی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و سەربەخۆیی گەلەکەمان و دروستکردنی کیانی سەربەخۆیی خۆمان و ڕزگاری بوونی یەکجارەکیمان لە دەست داگیرکەرانی کوردستان

Top