نابێت یەکریزی نێوماڵی کورد بکەینە قوربانی بەرژەوەندی حزبی وکەسی
July 9, 2019
وتار و بیروڕا
مامەڵە نادەستوری ونایاسایانەوناعێراقیانەی حکومرانەکانی لەڕابردوودا نەک بەتەنهاکوردبەڵکو سوونەکانیشی بێزارکردبووزۆربەی لایەنەشیعەکانیش لەئاست ئەومەیلەتاکرەویەی هەبووە عراقی تووشی جۆرێک لەبێ هیوای لەپڕۆسەی سیاسی وحکومەتی توافووق وشەراکەتی نیشتیمانی کەرێکەوتنی لەسەرکرابوو بێ هیوا کردبوو ۰
هەربۆیەسەرۆک بارزانی هەمیشە هاتۆتەدەنگ لەئاست وئەوپێشێڵکاری ومەیلی خۆبەزۆر زانین ونادیدەگرتنی ماف وداخوازیەکانی کورد وبەهەڵواسراوی هێشتنەوەی رێکەوتنەکانی ڕابردووخۆدزینەوە لەجێ بەجێ کردنی مادەی (140) هەمیشەویستوویەتی سنورێک بۆئەوتەوەجوهەدابنێت وجارێکی تربگەڕێینەوەبۆدەستورکەزەمانەتی پاراستنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراقە۰
بێگومان بۆئەوەی ماف وداخوازیەکانی کورد لەبەغدادمسۆگەربکەین پێویستمان بەیەکریزی وپاراستنی یەکدەنگی زیاترە بۆرووبەرووبوونەوەی تەحەدیەچاوەروان کراوەکان لەپێناوکۆدەنگی ویەکدەنگی کوردپێویستی هەنووکەی جەماوەرە خەڵکی کوردستان نەخاسمە لەکەلەئێستاکۆمەڵێک گۆرانکاری گەورە لەناوچەکەبەڕێوەن وکوردستانیش لەنێوچەقی ئەم گۆرانکاریانەدایە۰
نابێ ئەوەش لەبیربکەین کەبەدەستهێنانی پشتیوانی جەماوەربەباشترکردنی ژیان وگوزەرانیان ودابین کردنی خزمەتگوزاری زیاتروهێنانەئارای عەدالەتی کۆمەڵایەتی کەلەسەرەتای ئەم کابینەیەبانگەشەی بۆدەکرێت ۰
کوردستان لەمەوقیعەبەهێزەکانی لەبواری وەبەرهێنانی نەوت وسیاسەتی ئابوری پشتبەخۆبەستووکوردستان هێزدارتردەکات بێشک ئەوەش پێویستی بەڕەخساندنی دەرفەتی حکومڕانی ولەباری سەقامگیری وئارامی کوردستان هەنگاوی بۆنراوە ۰
بانگێشتەفەرمیەکان لەئاستی نێودەوڵەتی بۆرێزدارنێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێم وەک سەرۆکێکی شەرعی و کەسایەتیەکی دیاروخاوەن سەنگی سیاسی لەنێوکوردستان دا کەبەوەناسراوە بەردەوام رۆحی تەحداکردنی قەیرانەکانی هەیە ئەوەندەی ترپێگەی کوردستان لەنێوهاوکێشەکان هێزدارتردەکات
بۆیەپێویستەلەسەرهەموولایەنەکان دەستکەوت وئەزموونی کوردستان نەکەنەقوربانی پۆست وبەرژەوەندی تەسکی حزبی وبەیەکەوەکوردستان بگەیەنن بەکەناری ئۆقرەی زیاتر ودابین کردنی ژیانی شکۆمەندانە بۆهاونیشتیمانیان کەئومێدی زۆریان لەسەرئەوکابینەیەهەڵچنیووە