(چاوی هەموان لە هەنگاوەکانی ئێوەیە)

(چاوی هەموان لە هەنگاوەکانی ئێوەیە)

٭ نێچیرڤان بارزانی قوتابی قوتابخانەی کۆڵنەدان و ڕۆڵەی ڕۆژە سەخت و دژوارەکانی ووڵاتەو هەموو ساردی گەرمیەکی ئەم گەلە ستەم دیدەی چەشتوەو لەگەڵیدا گەورەبوەو دروستبوە و قۆناغەکانی ژیانی گەلەکەی خۆی ئەزمونکردوەو تێیداژیاوە بۆیە زۆر کارزانانە هەنگەوەکانی هەڵگرتوەو هەڵدەگرێت

٭ ئەگەر مێژووی پڕلەدەستکەوتی ئەم سەرکردە گەنجە وازلێبێنین و بەچوار ساڵی ڕابردوو بیپێوین بەسە بۆئەوەی هەرشیاوی ئەوەبێت پێی بڵێین پیاوی دەوڵەتداری و ئایندەسازیی و بونیادنان

٭قەیرانەکانی چوارساڵی ڕابردوو هێندە قورس و تاڵ و تاقەت پڕوکێن بوو بەجۆرێک کە دوو دەوڵەتی ناوچەکەی خستە کەناری مەرگ وگیانەڵاوهاوکێشەو بەرژەوەندی ووڵاتانی هەرێمی و جیهانی پەلی گرتن و نەکەوتن کە ئەوانیش(عێراق ـــــ سوریا)بوون

٭هاتنی نزیکەی دووملیۆن ئاوارەو پەنابەر بۆ هەرێمی کوردستان کە تێکڕا نزیک دەبوویەوە لەنیوەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بڕینی بەشە بوودجەو موچەی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە گۆڕینی ئاراستەی داعش بەرو کوردستان کە سەنگەرێکی زیاد لە هەزارکیلۆمەتریمان بۆ خۆپارێزی ئم وەحشیگەلە دروستکرد بۆ ڕزگاربوون لەشەمشەمەکوێرەکانی تاریکی لەمەش خراپتر ئەو سەنگەرە ناوخۆییە بوو کە لەهەرێمی کوردستان و کابینەو ئەزمونەکەی کرابویەوە

٭حیزبی بچوکی بێ ناوەرۆک و ئانارشیت لەناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەو دۆخە نەخوازراوەیان بەهەل دەزانی و سیناریۆی جۆراوجۆریان بۆ ڕوخاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەزمونەکەمان داڕشتبوو کارزانی و چۆک دانەدانی سەرۆک وەزیران هەموو ئەو سیناریۆیانەشی هەڵوەشاندەوە

٭ئێستا کە نێچیرڤان بارزانی لە ووێستگەیەکی دیکەی حکومڕانیکردندایە بەحوکمی ئەو ڕابردوە پڕدەستکەوتەی چاوڕوان و ئومێدی زۆری لێدەکرێت تا بەکارزانی و ئەزمون و سەلیقەی خۆی پرۆسەی شکۆو دەوڵەتسازی بۆ کوردستان زیاتر دروستبکات و بوونیادی پایەکانی دەوڵەتسازی و ئایندەیەکی گەش بۆهەموان بونیادبنێت بەجۆرێک هاوڵاتیانی نیشتیمان بەئومێدێکی گەشەوە لەهەنگاوەکانت بڕوانن

Top