نەوت بۆ گرانترە بۆ خەلکی کوردستان؟

نەوت بۆ گرانترە بۆ خەلکی کوردستان؟
ھەمووان وا تێگەێنراوین سالانێکە کە حکومەت نەوت بە ھەرزان بە دەرەوە دەفرۆشێ و بە گرانیش بۆ خۆمان نزیکە بە دوو ئەوەندەی نرخی بازاری جیھانی نەوت بە خەلکی خۆمان دەفرۆشێ.
بەلام راستی و دروستی ئەم بابەتە تا ئێستا روون نەکراوەتەوە تەنانەت شرۆڤەکارانی نەوت و ئابوری بەداخەوە نەھاتوون بە تێرو تەسەلەی لەسەر ئەم بابەتە قسە بکەن و روون کردنەوە بدەن نەیارانی گەلەکەمانیش لە رێگە جیاوازەکانی راگەیاندن ئەمەیان وەک کالەیەکی راگەیاندن بەکارھێناوە بۆ ھاندانی خەلک دژ بە دەسەلاتی کوردی بەلام ئیتر پێویستە خەلکی کوردستان و ھەموو تاکێک راستی و دروستی ئەم بابەتە بزانێت.
ئەوەی باس ناکرێت ئەوەیە ئاخۆ چ جۆرە نەوتێک بە نرخی بازاری جیھانی نەوت دەفرۆشێ ؟ئایا ئەو نەوتەیە کە ھاولاتیانی کوردستان دەیکرن و بەکاری دەھێنن؟ وەلامەکە بێشک نەخێرە .ئەی چ نەوتێک وا بەنرخی بازار دەفرۆشێ؟ ئەمەیان زیاتر ئەندازیارانی بواری نەوت باشتر لە ھەموو کەس دەزانن . بەلام بە سادەی بۆ خەلکی روون دەکەینەوە وەک ئەندازیارێکی نەوت .ئەوەی بە نرخی بازار دەفرۆشرێ لە زمانی ئەندازیاری نەوت پێی دەوترێت (Crude Oil) واتا نەوتی ڕەش ئەو نەوتەی کە بەھیچ شێوەیەک ناتواندرێ بەکاربھێندرێ لە لایەن ھاولاتیانەوە چونکە ئەم نەوتە ڕەشە پڕیەتی لە ماددە و گازی زیانبەخش و تێکەلەیەکی ئالۆز کە دەتوانرێت دەیان و سەدان ماددەی لێ وەربگیرێت،وەک نەوتی سپی مالان(Kerosine) و بەنزین (Gas oil) و بەنزینی فرۆکە Jet fuil و ئەسفەلت قیر ...دەیانی تر،
پێویست ئەوە بزاندرێت جیاکردنەوەی ئەو ماددانە لەم تێکەلە ئالۆزە پێویستی بە تێچویەکی زۆر ھەیە کە لە شوێنێک جیا دەکرێتەوە پێی دەوترێت (Refainary) پالاوگە ،کە لێرەدا پێویستی بە ھۆکاری گواستنەوە و کاتە بێگومان ئەوەش تێچوی دەوێ و جیا لەوەی کە ئەم نەوتە رەشە کوالێتی چۆنە؟ چونکە لە بیرێک بۆ بیرێکی تر کوالێتی جیاوازە بۆ نمونە لە شوێنێکی وەک شیواشۆک کوالێتی نەوتە رەشەکە ھێندە باشە کە پێی دەوترێت شەرابی نەوت بەلام شوێنی ترمان ھەیە کە زۆر نزمە کوالێتی، ئەمەش بە پێی پێوەرەک دیاری دەکرێت پێی دەوترێت API کە کوالێتی نەوتە رەشەکەمان بۆ دیاری دەکات چەندی کوالێتی خراپتر بێت پێویست بە پالاوتنی زیاتر ھەیە وە بە دلنیایەوە بری کەمتر سوتەمەنی باش بە دەست دەدات زیاتر ماددەی زیانبەخەشە بە تەیایبەت گازێکی کوژەری وەک H2S ، وە لە بواری نەوت ھەمیشە بۆ ئەنجامدانی ھەر کارێک کە بیری لێ بکرێتەوە سەرەتا بیری لە Cost ە واتا بری تێچوو دەکرێتەوە ،نابێت ھەرگیز تێچووی بەکارھاتوو زیاتر بێت لە تێچووی بەدەستھاتوو،وە ئەوەی پیویستە بزاندرێت و خەلکی ھوشیار بێت ئەم نەوتە رەش بەرمیلێک ناکات بە بەرمیلێکی نەوتی سپی مالان بەلکو لە پێنج بەرمیل تەنھا یەک بەرمیل نەوتی مالانی لێ بەرھەم دێت بەمەش نرخەکەی دەبێتە دوو ئەوەندەی نەوتە رەشەکە،دەبێت خەلکی ئێمە ھوشیارتر بێت تێ بگات نەوت بوارێکی ھێندە سادە و ساکار نیە کە ھەموو ھاولاتیەک بتوانێت لێی تێ بگات وە ناکرێت باوەر بە دەزگا راگەیاندنەکان بکات لەم بابەتە ھەستیارە چونکە بە دلنیایەوە بە ھۆی کەمی زانیاریەکان لای ھاولاتیان بە سانای دەتوانرێت خەلکی چەواشە بکرێت،تەنانەت لە کاتی باسکردن لە داھاتی نەوت دلنیابن کە زانیاریەکان ھەلەن ،چونکە ھێندە سادە نیە تۆ ھاولاتی بێیت پێت بلێن بەرمیلێک نرخی ئەوەندەیە کەرەتی ژمارەی بەرمیلی بەرھەم ھێنراو بکە داھاتت بۆ دەردەچێت نەخێر ئەمە جگە لە چەواشەکاری ھیچی تر نیە بەلکو ئەمە پرۆسەیەکی زۆر ھەستیار و وردە ک بە سانای ناتواندرێت داھاتی نەوت دیاری بکرێت،
خەلک دەپرسێت بۆ؟
١-کوالێتی نەوتی رەش جیاوازە بە دلنیایەوە نرخەکە دەگۆرێت بە پێی کوالێتی.
٢-کۆمپانیاکانی بواری نەوت تێچوکانیان دیاریکراو نیە ئەوە نیە ئەم مانگە چەندی وەرگرت مانگی داھاتوو ھەمان بری پێ بدرێ بەلکو بەپێی ئەو تێچوەی خەرجی کردووە گۆرانکاری روودەدات پێویستی بە پارەی زیاترە بۆ بەردەوام بوون.
٣-ھۆکارەکانی گواستنەوە تێچویەکی زۆری پیویستە بە تایبەت کوردستان کە ھیچ رێرەوەکی راستەوخۆی نیە بۆ گەیشتن بە بازاری نەوت.
٤-نەبوونی دەولەت وادەکات کە کریارانی نەوت جیاوازتر مامەلە لەگەل ئێمە بکەن چونکە بازرگانن دەترسن لەتووش بوون بە کێشەی یاسایی.

ئەمانەی باسمانکرد پێمان دەلێت نەوت یەکێکە لە نھێنیەکانی ئاسایشی نیشتیمان ناکرێت تۆی ھاولاتی ھەرچی وترا باوەری پێبکەی لە راگەیاندنەکان دەکرێت سەردانی ناوەندە ئەکادیمیەکان بکەی بۆ دەستخستنی زانیاریەکان و ھۆشیارکردنەوەی خۆت.
Top