بەیرەو بوکرامی بارتی بە لوولەی برنەوی بیشمەرکە نووسراوە)

بەیرەو بوکرامی بارتی بە لوولەی برنەوی بیشمەرکە نووسراوە)
ھەرچی حزبی سیاسی رۆژھەلاتی ناوەراست ھەیە تەنانەت رۆژئاواش دروستبوونیان و دانانی پەیرەوی حزبەکە بە قەلەم نوسراوەتەوە بۆیە ببینیمان ھیچ حزبێکی سیاسی نماوە لە تەمەنی پارتی بێت وھێشتا یەکەمی گۆرەپانی سیاسی بێت بەلکو یان ئەوتا لاواز بوون کاریگەری گەورەیان لەسەر ھاوکێشە سیاسیەکان نماوە یان ھەلوەشاونەتەوە دووچاری نوشتی ھاتوون کۆتای بە ژیانی سیاسیان ھاتووە.
مانەوەی پارتی نھێنیەکی ھەیە ئەویش پەیرەوی ئەم حزبە سیاسیە لەبری دەست بە پێ نوسراوە جەنابی مەلا مستەفا شارو گوند و شارۆچکەی ئەم کوردستانە نماوە خەباتی تێدا نەکردبێت و قوربانی بۆ نەدابێت،قاچەکانی بارزانی نەمر گوند بە گوندی کێلاوە ئیلھامی ئەم جیاوازیانەی لێکداوە کردوویەتی بە پەیرەوی پارتی.وە جەنابی بارزانی نەمر تێگەیشتووە کە جیاوازیەکان گەورە و زۆرن و دووژمن ھەولی زیادد کردنی ناکۆکیەکان و قولکردنەوەی جیاوازیەکانی داوە بۆیە کاتێک بۆ شەری پارتی زانی پێشمەرگەیەکی لە بادینان دەناردە گەرمیان وە بە پێچەوانەوەش بۆ ئەوە بووە تاکی کورد تێ بگات ئەوە دووژمنە ئەو جیاوازیەی دروست کردووە وە پێویست کورد یەکگرتوو بێت و دۆزە رەواکەی لە شەری خێلەکی گەورەترە وە سەرکەوتووش بوو لەم ئەرکە گەورەی کاتێک شۆرشی ئەیلولی ھەلگیرساند تەواوی سنوری باشوری کوردستان و تەنانەت پارچەکانی تری کوردستانیشی گرتەوە و رۆلیان ھەبوو تاکە شۆرش و بەرخودانە بەو قەبارە گەورە دروست بێت ھەموو کوردستانیانی لەگەل بێت ئەمە ھەر خۆی دەسکەوتێکی مەزنە کە بۆ یەکەم جار ھەمووان جیاوازییەکانیان بەلاوە نا دەست لە ناو دەست لە ژێر رابەرایەتی جەنابی بارزانی نەمر شۆرشیان ھەلگیرساند. وە دەبێ بزاندرێت سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی نەمر وایکرد
ئەم ھەموو جیاوازیە زۆرە کە ئەوکاتە ھەر ناوچە و ھۆزێک بە شێوەی گرووپ گرووپ کۆببونەوە لەناو ببرێت و کال بکرێتەوە وە لێکدان و پێکەوە بەستنی ئەم ھەموو جیاوازیە ئەندازیارەکەی جەنابی بارزانی نەمرە ناکرێ ئەمرۆ رێگە بدرێت ئەم دەسکەوتە گەورە لەبار ببرێت.لە لایەن چەند فەرمانبەرێکی سیاسی
ئەگەر پارتی یەک دەنگیش نەھێنێ لە سنوری سلێمانی ئەوە رێگە نادەین لە گول کالتر بە ھەورامیەک بە سلێمانیەک بە شارەزوریەک بوترێ ئەمە پەیرەوی پارتیە بە خوێن و شەونخونی بەدەست ھاتووە وەک پارت و لایەنی سیاسی تر نیە ئەم حزبە خۆی گۆشەگیر ناکات.بەلکو حزبی سەرتاسەری کوردستانە لە پێناو دۆزێکی رەوا و ئامانجێکی روون تێدەکۆشێت ج لە ھەر کوێی کوردستان دابێت.
Top