ڕه‌وتی عێراقچێتی نوێ
July 1, 2019
وتار و بیروڕا
ده‌وڵه‌تی عێراق له به‌رده‌وامبووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له به‌ناو ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تی سیاسیی و گروپ و حزبی كوردی، له خۆی نزیك بكاته‌وه،له پاڵیاندا ڕه‌وایه‌تی به كاره‌كانی بدات دژ به مافه كانی كورد به‌رده‌وامیش شۆڕش و هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركرده و شۆڕش گێڕه‌كانی كوردی به ناوی جووداخواز و ڕێگر و ههیتد ناوناوه،هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندنی توندیشی له پاڵدا ده‌ستپێكردووه،بۆ ئه‌وه‌ش په‌نای بۆ كورده عێراقچییهكانی سه‌ربه‌خۆی بردووه.
حزب و گروپی نوێ كوردی عێراقچی
له پاش پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق له ساڵی 2003 جارێكی تر گروپ و حزبی نوێی كوردی عێراقچیی سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه به‌رده‌وام كێشه و ململانێ نێوان هه‌رێمی كوردستان، و ده‌وڵه‌تی نوێ عێراق،پاڵپشتی عێراقییان كردووه، دژ به مافه ڕه‌واكانی كورد كه به‌رپرسانی باڵای عێراقی دووای سه‌ددام حوسێن،ئاماده نه‌بوون و نین كه ئه‌وماده ده‌ستووریانه جێبه‌جێ بكه‌ن كه تایبه‌ت بووه به كورد ،كاتێك سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به ئاشكرا باسی له سیاسه‌تی خه‌ته‌رناكی حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر كورد ده‌كرد،گروپ و حزبه عێراقچییهكانی كوردستان، كوردستانیان تاوان بارده‌كرد، هاوشێوه‌ی سه‌ركرده شۆفێنییه عێراقییه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان گوتاریان ده‌دا.
ئازاد جوندیانی سیاسه‌ت مه‌داری دیاری كورد به عێراقچییه نوێكان له باشووری كوردستان، ده‌ڵێ: فه‌ریكه عێراقچیی،وه ئه‌و ڕه‌وته كه ئه‌مڕۆ مه‌ودای فراوانی ڕاگه‌یاندنیان، له‌به‌رده‌سته و چه‌ندین په‌رله‌مانتاریان له‌به‌غدا هه‌یه، ئاسانتر پێوه‌ندی و كۆنتاك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق بكه‌ن، به‌خه‌ته‌ر بۆ سهرئایندهی باشووری كوردستان ته‌ماشاده‌كرێن.
پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆمیی سه‌ربه‌خۆی
گه‌لی كورد له 25-9-2017 له سهرسندووقهكانی ده‌نگدانێكی ئازاد ده‌نگی بۆ چاره‌نووسی خۆی دا و به‌جیهانی گوت،ئیدی ئێمه كۆیلایه‌تی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه،سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێت به ئاشتییانه،كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد له بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی پشتی به بڕیاری(637)كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 16ـی دیسێمبه‌ری 1952 به‌ستبوو،كه عێراقی نوێ ئاماده نییه، مافه‌كانی گه‌لی كورد وه‌ك له ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی عێراق هاتووه،جێبه‌جێ بكات به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ به‌هێز بوونی پێگه‌ی سه‌ربازی ئه‌وده‌وڵه‌ته زیاتر كارده‌كرێت بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی كورد.
ده‌وڵه‌تی عێراق له پاڵدژایهتی ڕاسته‌وخۆی بۆ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به جووداخوازای ناوزهندهكرد،ڕێبه‌رانی ڕێفراندۆم به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد، له سه‌رئاستی ناوخۆ و عێراق و ئیقلیمی و جیهانی،شه‌ڕی چه‌مكه‌كان به‌رده‌وامبوو،ئه‌وه‌بوو جارێكی تر ده‌وڵه‌تی عێراق سوودی باشی له كورده‌كانی هاوسۆز بۆ عێراق، بینی و حه‌مله‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن و چه‌واشه‌كارییان ده‌ستپێكرد،ئیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كرد هاوڵاتییانی باشووری كوردستان ده‌نگ به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وئامانجه‌ی هه‌یانبوو، نه‌یانتوانی بیپێكن،چونكه هه‌میشه عێراقچییه‌كان كه‌مینه‌ن و هاوڵاتییانی كورد به‌كه‌می به‌ده‌مه‌وه‌چوونیان بۆیان هه‌یه.
له 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و ڕاگه‌یاندنی عێراقچییه‌كان
له خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 داگیركردنی 51% خاكی باشووری كوردستان،له‌لایه‌ن میلشیاكانی عێراق به هاوكاری گروپێكی خیانه‌تكاری كورد،جارێكی تر ته‌وژمێكی ڕاگه‌یاندنی به‌هێزی عێراقچییه‌كان هاوكاری خیانه‌ت كارانی ناوخۆ و ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری عێراق بوون،تا ئاستی ئه‌وه‌ی داگیركردنی خاكی كوردستان به ئازاد كرا‌و ناوده‌برا،ئه‌وه‌ش ئه‌و په‌ڕی بێحورمهتییبوو به‌خۆیان و به گه‌لی كوردیان ده‌كرد.
بووردجه و نه‌وت
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاش ڕوداوه‌كانی ڕێفراندۆم و خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر،به نێوت گیری وڵاتان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پڕنسیپی نێوانیان نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك به‌دی ده‌كرێت،ئه‌وه‌بوو له سه‌ره‌تادا عێراق مانگانه 317 ملیار دیناری وه‌ك مووچه بۆ كوردستان ده‌نارد،له حكوومه‌تی نوێ عادل عه‌بدلمه‌هدی ڕێژه‌كه به پاڵپه‌شتی یاسای بوودجه‌ی 2019 عێراق بۆ 512 ملیار دینار به‌رزبوویه‌وه،به‌پێ ئه‌وزانیارییانه‌ی هه‌یه حكوومه‌تی كوردستان له ساڵی 2019 نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ناكات خۆی دهیفرۆشێت، و قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بووی پێده‌داته‌وه،عێراقییه‌كانیش به‌وه ڕازی بوون،به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام په‌رله‌مانی كورد، كه نوسه‌ر عه‌تا قه‌ره‌داخی ناوی ناون چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد، له‌به‌غدا ره‌فتاریان جاشانه‌یه،ماڵپه‌ڕێكی سێبه‌ریش له سلێمانی بووه‌ته زمانحاڵی ئهجاش.
ئهوپهرلهمانتارانه له دوواترین بایانیاندا ده‌ڵێن،ڕازی نابین به‌وه‌ی به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێم ڕێكه‌وتنی ژێربه‌ژێریان هه‌بێت ده‌بێت هه‌ر نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، چۆن ده‌بێت هه‌رێم پاره له‌به‌غدا وه‌ربگرێت و نه‌وتیش نه‌نێرێت،ئه‌وه‌ی ئهوپهرلهمانتارانه دژی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی بۆده‌به‌ن په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب دژایه‌تی به‌وشێوه‌یه‌ی گه‌لی كورد و حكوومه‌ته‌كه‌ی ناكه‌ن،وه‌ك موسه‌نا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێ، هه‌نگاوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆ سه‌ر ئایندهی هه‌رێمی كوردستان و بوودجه