(تۆپ بارانی سنورو مەهامی پەکەکە)

(تۆپ بارانی سنورو مەهامی پەکەکە)
٭ کە لاپەڕەی مێژووی ئەم هێزە هەڵدەدەیتەوە لە دروستبونیەوە تائێستا بچوکترین دەستکەوتی بۆ کورد تێدانیەو خاڵیە لەهەموو ئامانج و ئایندەبینیەک بۆ کورد لەسەر ئاستی هەر چوارپارچە داگیرکراوەکە وەلێ لەهەموو هێزێکیش زیاتر شیعاری گەورەو بێ ناوەرۆکیان بەرزکردوەتەوە کورد پەندێکی جوانی هەیە دەڵێ(بەردی زل نیشانەی نە وەشاندنیەتی)

٭قەندیل وەک ناوەندی چالاکی پەکەکە باشترین نوقتەو خاڵە بۆ تەسلیم کردنی خاکی نیشتیمان بە داگیرکەران و پێدانی بەهانە بۆ لەشکرکێشی و تۆپ بارانی باشوری کوردستان نەک هەر ئەوە بگرە قەندیلیان کردوە بەشوێنی هەڵپاچین و لەناوبردنی هەرچی دەستکەوتی گەلی کورد هەیە لە هەر چوارپارچەکە

٭تۆ بڕوانە لە ڕۆژی دروست بونیاوە تائێستا لەباکوری کوردستان تەنها یەک گوندیشیان لەدەست دەوڵەتی تورکیا ڕزگارنەکردوەو نەیانتوانیوە بەجەنگ یاخود گفتوگۆ هەرهیچ نەبێت بەشێک لەمافەکانی کوردانی باکور بەدەستبهێنن یاخود شوێنێک ڕزگاربکەن و ئیدارەی بدەن

٭ هەر بەوەوە نەوەستاون لەهەرکوێ شەبەقی ئاسۆیەکی ڕون بۆ کوردان دەرکەوتبێت ئەوان لەناویان بردوە بۆنمونە بەهاری عەرەبی خۆی گەیاندە ڕژێمەکەی ئەسەدو دەوڵەتەکەی ئەم برادەرانە لەبری ئەوەی خواست و داخوازی کوردانی ڕۆژئاوا بخەنە هەبگەیان و داوای بەدەستهێنانی مافەکانیان بکەن هەرزوو بە ئاماژەی ئەو دەوڵەتەی ئێستا هەڵیان دەسوڕێنێ و ئاراستەیان دەکات بوون بەپاڵپشتێکی گەورەی ئەسەدو لەکەوتن ڕێزگاریان کرد وە ئەو هێزانەکوردییەنیشتیمانیانەی ڕۆژئاواش کەداوای مافی کوردانیان دەکرکوشتنیان یاخود خستنیانە کونجی زیندانەکانەوە

٭ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لەدوای ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکەو مەترسیەکانی ئێران لەسەر باری ئەمنی ووڵاتەکەیان ئەوە نزیک بەهەشت ساڵ دەبێت بوون بەپاسەوانی سنوری کۆماری ئیسلامی ئێران بینیتان چۆن ڕێیان بە پێشمەرگەکانی موعارەزەی ئێرانی گرت بۆئەوەی نەچن چالاکی ئەنجام بدەن کار گەشتە ئەوەی شەڕیان لەگەڵ کردن و پێشمەرگەیەکیان شەهیدکردو برینداریشیان کردن

٭لەباشوری کوردستانیش هەرلە یەکەم ووێستگەی دوای ڕاپەڕین و دروستبوونی ئەزموونی باشوری کوردستان دژایەتیەکی سەرسەختی خۆیان بۆ ئەم پارچە ئازادکراوە ڕاگەیاند!!!
لەگەڵ هەردوو هێزی سەرەکی کوردستان(پارتی و یەکێتی)و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیعلانی شەڕیان کرد ژمارەیەکی زۆر ڕۆڵەی ئەم ووڵاتەیان بەبێ هیچ هۆیەک شەهیدکرد و ووزەیەکی زۆری هەرێمی کوردستانیان بەفیڕۆدا لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان پاڵپشی ئەوان بوو بۆئەوەی وەسەر پێی خۆیی بکەوێت

٭لەماوەی ڕابردووش بینیمان لەهەردوو دیوی باشور و باکوری کوردستان هەوڵی تەقاندنەوەی تاکە بۆری نەوت و سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستانیاندا بۆئەوەی ئەو تاکە سەرچاوەی داهاتمان ببڕن و سەرشۆڕی بەغدادبین و هەنگاو بەرەو ئابوری سەربەخۆیی نەبڕین

٭لەماوەی ڕابردووشدا قەدیل و باڵەکانی بەئاشکرا ڕایانگەیاندوە بڕوایان بە دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ گەلی کوردنیە گوایە ئەوە دەمارگیری دروست دەکات لێردە پرسیارە سەرەکیەکە ئەوەیە ئایا نەتەوەکانی دیکەی ناوچەکە(عەرەب وتورک وفارس)خاوەنی دەوڵەتی خۆیانن بۆچ بۆ ئەوان دەمارگیری نیەو ئێمەشیان داگیرکردوە کەچی دەوڵەت بۆئێمەی کورت دەمارگیرییە؟

٭ئەم خوێندنەوانە بەخێرایی دێنیتە بەرچاوی خۆت دەگەیتە ئەو ئەنجامەی ئەرێ بەڕاست هەر بەجدی ئەمانە بۆ خزمەتی دۆزی نەتەوەیی کورد دروست بوون تا وەک تاکە گەلی ژێردەستەو زەلیلی ناوچەکە ئازادی بکەن یاخود بۆ لەناوبردنی هەرچی دەستکەوتی کورد هەیە دروست بوون و مەهام و بەهانەو داردەستی دوژمنانن؟
وەڵامی ئەو پرسیارە جێدێڵم بۆ خوێنەری جدی

Top