(ئایندەی کوردستان گرنگە نەک حیزب)

(ئایندەی کوردستان گرنگە نەک حیزب)
٭حیزب وەک یەکەیەکی سیاسی بەرهەمی سیستمی مۆدێرنەیەو سەرەتایی کۆتایهێنانە بە پاوانخوازی و دەسەڵاتی(پیاوانی ئاینی و خانەدانەکان) کە حکومڕانی جیهانیان بۆخۆیان قۆرخکردبوو حیزب ئەم پانتاییەی لێوەرگرتنەوەو تائێستا پۆست مۆدێرنەکانیش بەدیلی(حیزب)یان پێشکەش نەکردوە و زیندوترین فۆرمی حکومڕانیش لە حیزبەوە سەرچاوە دەگرێت

٭لەهەمو بارێکدا حیزب(ئامرازە)نەک (ئامانج) ڕۆڵی حیزب وەک کایەیەکی سیاسی بریتیە لە ڕەنگ ڕێژو داڕشتنی کۆیی گشتی سیستمی سیاسی کەسەرەنجام یاساکانیش سیاسیەکان بوونیادیان دەنێن وەلێ دواتر یاسا حوکمی سیاسیەکانیش دەکەن و ئامرازیەتی حیزب پرەنسیپێکی سەلمێنراوی پێشکەوتوە

٭باشوری کوردستان هەتا دروست بوونی پارتی دیموکراتی کوردستان دەست و پەنجەی لەگەڵ حیزب و فۆرمی حیزب نەرم نەکردبوو هەرچی حیزبۆچکەشمان هەبوو لۆکاڵی و سنوربەند بوون وەلێ لەهاتنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئاشنایەتی و تێگەشتنی نوێ بۆ حیزب پەیدابوو پارتی ئەو ڕێچکەیەشی شکاندو توانی سەرتاسەری باشوری کوردستان بگرێتەوە

٭قۆناغی دوای ڕاپەڕین قۆناغی فۆرمی نوێی کاری حیزبیە سەرەڕای ئەو هەموو کێشانەی دروستکران بەڵام ئێستا هاتوینەتە قۆناغێکی زۆر باشتروپێشکەوتووتر لەجاران وەلێ هێشتا ماون ئەو حیزبانەی کەڵکەڵەی بەرژەوەندیخوازی تەسکی حیزب و کەس پێش بەرژەوەندی ووڵات و نیشتیمانەکەمان دەخەن !!!

٭ئێستا کە دۆخی ناوچەکە ڕۆژ بۆ ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت زیاتر پێوویستی بەیەکڕیزی و یەک دەنگی سەرجەم هێزولایەنە سیاسیەکان و پێکهاتەکانی کوردستان هەیە بۆ بوونیادنانی کوردستانێکی بەهێز تابتوانین لە ئەگەری کەوتنەوەی هەر ئاگرێک بەکەمترین زیان لێی دەرچین

٭ماوەی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێناو یەکڕیزی و هەبونی کوردستانێکی بەهێزدا بەئارامیەکی زۆرەوە کۆبوونەوەو ڕێککەوتنی چڕوپڕی ئەنجامدا تا سەرەنجام بەم دۆخەی ئێستاگەشتین کە تاڕادەیەک گرێوگۆڵەکان کەم بونەتەوەو ئەگەری پێکهاتن زۆر بەهێزترە ئەگەر ڕوداوی نەخوازراوی نوێمان بۆ هەناردە نەکرێ ڕەنگە پێش وادەی دیاری کراو کابینەی نۆیەم دەستبەکارەکانی بکات

٭ئێستا دەبێ هەموان گەشتبینە ئاستێک بەرژەوەندی کەسی و حیزبی خۆمان بخەینە دوای بەرژەوەندیەکانی نیشتمانەکەمان کە کوردستانە بۆ ئەوەی بەم قۆناغەش بگەین دەبێت بەرگی تەسکی حیزبایەتی ئاوس بەڕق و کینەی چەندین ساڵە داماڵین و بەڕۆحیەتی شۆڕشگێڕانەی پێشمەرگایەتیەوە خۆمان و هەمووشت بکەین بە قوربانی کوردستانەکەمان


Top