کاک مەسرور بارزانی وەک سەرکردەیەکی کاریگەر......
June 15, 2019
وتار و بیروڕا
دوورودرێژە، لە تەمەنی١٦ سالی بۆ تە پێشمەرگەی کوردستان ،کاک مەسرور گەنجیەتی وەلاناوە بۆ نیشتیمانەکەی، وە بەرپرسیارەتی دەستگایەكی گرنگی هەرێمی کوردستانی گرتۆتە ئەستۆ ،كە ئامانجی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی و سەلامەتی ھاولاتیانی هەرێمی كوردستان بووە، کاک مەسرور لەم ئەرکە پیرۆزەی دا سەركەوتوو بوو، وە ھەر وەھا توانی چەندین باندی تیرۆریستی و سیخوڕی لە ھەرێمەکەمان هەڵبوەشێنێتەوە، هەمیشە پێشمەرگەیەکی ئازای وەلاتەکەی بووە، لە ئەرکە کەی سەرکەوتوو بوو ،بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ھاولاتیانی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک کە وەلاتە زل ھێزەکانی جیھان چاویان بریوەتە بەر قراریەتی ئەمن و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ھەر ئەوەش وای کردووە کە گەشتیارێکی زۆر روو لە ھەرێمەکەمان بکات ،کاک مەسرور کوڕە گەورەی جەنابی سەرۆک بارزانیە ،ئەمە جگە لە وەی کە کوڕی گەورەیەتی قوتابی ژێر دەستی سەرۆک بارزانیە، بە حوکمی ئەم قوتابی بوونە لەم مەدرەسە گرینگەدا، بۆتە کارکتەرێکی گرینگ و سوپەرمانێکی گرینگ بۆ پاراستنی ئەم ولاتەمان.
کاک مەسرور بارزانی هیوای خەلک و چین و توژە جیاوازەکانی کوردە،
ئومێدی خەڵکی کوردستانە، ھەموو ھاولاتیانی کوردستان چاو لەدەستن بۆ کاک مەسرور ، کە کوردستان بگەیەنەتە ئەوپەڕی سنوری ئارامتر و سەقامگیرتر و دۆخ و ژیانی گوزەرانی هاوڵاتیان باشتر بکات ،
بەڕێز کاک مەسرور بارزانی وەک چۆن ڕابردوو شاهێدی ئارامی و سەقامگیریە لەسەر دەستی جەنابیان ، ئاسۆ روونە لە داھتوودا دەبێتە کارێکتەرێکی گرینک، بۆ بوونیات نانی کوردستانێکی بەھێز،
دڵنیاشن لە ڕابردودا کوردستان ئەگەیەنێتە کەناری ئارامی و خۆشبەختی بۆ گەلی کورد،
هەیبەتی سەرکردە مەسرور بارزانی وە کەسایەتی کارێزمای سیاسیەکەی مێژویەکی پڕشنگی هەیە ،لە ناخی کوردا.
وەک چۆن پێشتر سمبولی متمانە پێکراو خەمخۆر و سەرچاوەی ئارامی وڵات بویت ،
لەمەودوا هیوای گەشی کوردستانیانی ،بۆ زیاتر بەرەو پێش چونی وڵات لە هەموو جومگە ئەساسیەکانی سیاسەتدا ،
دڵنیاین ئەبیتە پارێزەرێکی توند بۆ دەسکەوتەکان و پارێزگاری کردن لە دۆزی کوردو سەقامگیرکردنی ئارامی وڵات،
سەرکردە مەسرور بارزانی.....
تەنانەت ھەموو خەلکی کوردستان و جیھان بە ئەندازیاری ئارامی و ئاشتی ناوی دەھێنن ، بەلام ئێستا ھاوکێشەکە جیاوازە ؛ ئێستا ھەموو ھاولاتی کوردستان چاویان لە دەستی کاک مەسرورە تا گەندەل کاران و نیشتیمان نەویستان نە ھێلێت .
ھاولاتی کوردستانی چاکسازی دەوێت ،چاکسازیکەریش پیاوی خۆی دەوێت ،ئەو پیاوە مەزنەی کە ئەم ئەرکە پیرۆزە دەگرێتە ئەستۆ
سەرکردە مەسروربارزانیە.