پارتی لە کوێدا لاوازە؟
June 9, 2019
وتار و بیروڕا
دروستە ئێستا پارتی زۆربەی جومگە گرنگیەکانی لەدەستە و زۆرینەیە ،تەنھا شوێنێک کە پیشتر نەیارانی پارتی ھەولیان دەدا موزایەدەی پێوە بکەن پەرلەمانی کوردستان بوو ئەو پەرلەمانەی دروستکەرەکەی پارتی بوو کەچی لەو پەرلەمانەوە ھەولی رووخاندنی پارتی دەدرا بەلام سیاسەتی ژیری ئەمجارەی پارتی ئەم دەزگایەشی لێوەرگرتنەوە بەھۆی سەرکەوتنەکانی لەم خولەی ھەلبژاردن کۆتای ھێنا بە سەردەمی موزایەدەی ھێزە نەیارەکانی پارتی .ئەوەی لە ھەموو ئەمانە گرنگترە ئەوەیە پارتی سەرچاوەی ھەموو ئەو دەسەلاتانەی بەھۆی ھێزی سەربازی بەدەست نەھێناوە بەلکو بەھۆی دەنگی گەل و جەماوەرەکەیتی کەچی پارتی بێباکانە لە کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی ھەلبژاردن و راپرسی دەروانێت تا ئێستا پارتی کەمینەیە لەوێ لەم ھەلبژاردنەی ئەمجارە دەنگەکانی پارتی لە مەترسی دابوون بەھۆی کەمی رێژەی نوێنەری پارتی لەم ئەنجومەنە کە پارتی نەیدەتوانی بەبێ یەکێتی ئەنجامەکانی ھەلبژاردن پەسند بکات وە ئەمجارە نەیارانی پارتی بێگومان لە ھەولی ئەوە دەبن لەم پێگە گرنگەوە ھەولی شکاندنی پارتی بدەن کاتی خۆی کە ئەم ئەنجومەنە داندرا پارتی لەبەر رێکخستنەوەی نێومالی کورد لە بەشی خۆی دا بەلایەنەکانی تر ئەوان بوون بە زۆرینە و پارتی کەمینە،ناکرێ سەرکردایەتی پارتی بێ باک بێت سەبارەت بەم پرسە سەردەمێک ئەم ئەنجومەنە لەسەر رێژەی کورسیەکانی پەرلەمان داندرا ئەوکات پارتی ٣٨ کورسی ھەبوو ئەمرۆ ٤٥ ناکرێ خۆی رادەستی ئیرادەی نەیارەکانی بکات بێشک ھەلبژاردنی دادێ کێشە بۆ پارتی دروست دەکەن ئەمجارە گەر یەکێتی ئەنجامەکانی پەسەند کرد لەبەر چاوی رەشی پارتی نەبوو بەلکو کورسیەکانی خۆیان قسەی زۆری لەسەر بوو ،گەرەنتی چیە ھەلبژاردنی داھاتوو کێشە بۆ پارتی دروست ناکەن ؟ بێگومان دەیکەن و سل لە ھیچ ناکەنەوە چونکە دلنیان پارتی بەردەوام لە گەشە دایە و ئەوانیش بەرەو داکشان و ئیفلیج بوون دەچن.