چارەنووسی کەرکوکیەکان بەرەو کوێ؟
June 2, 2019
وتار و بیروڕا
رۆژ نیە گوێبیستی ھەوالێکی دلتەزێن و جەرگبر نەبین،رۆژ نیە بە نووچەیەکی کارەساتبار چاو نەکەینەوە،ئەم شارەو خەلکەکەی ڕۆژانە بریندار دەکرێن وە ھەموو ساتێک برینەکانیان لە بڕی تیمارکردن خوێنی لێ دێتەوە،کەرکوکیەکان راھاتبوون کە بەرگەی زولم و زۆرداری و دڕندەی دووژمن و نەیار بگرن بەلام بۆ ساتێکیش بیریان لەوە نەکردبۆوە ڕۆژێک دێت وەک کالایەکی ھەرزان لە بازاری جاشەیەتی ھەرزان فرۆش دەکرێن ئەوا زەلیل دەبن ئاخر چۆن باوکێک بە جگەرگۆشەکەی بلێت بەرگەی ئەم ھەموو ستەمە بگرە !ئەم مندالە ناپرسێ کێیە ئەمجارە زولم و ستەمی لەسەر داناوین؟ بێشک نەوەی داھاتوو دەپرسێت وە مافی خۆیتی ئەوە بزانێ مێژوو ناکرێ بشێوێندرێت.راستیەکان نابێ بشاردرێنەوە دەبێ بزانێت کێ لە پشت ئەو کارەساتانەیە.ئاخر چی بەو مندالە بوترێت؟ پێی بوترێت ئەمجارە خۆمان دەستمان گرتوون ھێناومانن و کردمانن بە حاکم بەسەر خۆمانەوە چۆن تێبگەینێ کە برایەک خەنجەری ژەھراوی لە پشت براکەی خۆی داوە و گەشتوین بە ئەمرۆ،ئەوەی لەم شارە روودەدات لە مێژوو ھاوشێوەی نەبووە کە بەم درندەیە و بە ئاشکرا دووچاری پەلاماردان و ھێرش ببێتەوە بە بەرچاوی ھەموو دنیا جارێکی تر تەعریبی کورد دەکرێ ئەگەر جاران باس لەوە دەکرا زوومی کامێرا نەبووە بۆ پیشاندانی ئەم کارەساتانە ئەوا ئەمرۆ دەیان و سەدان زوومی کامێرا بە راستەوخۆ دیمەنە ناخ ھەژێنەکان دەگوازنەوە بۆ جیھان بەلام جارێکی تر جیھانی و دنیای ئازاد گوێچکەی داخستووە وە چاوی نوقاندووە لە ئاست ئەم کارەساتانە. مایەی شەرمەزاریە بۆ دەولەتانی زلھێز و بەناو دیموکراسی کە لە سەدەی ٢١ داین ھێشتا مافەکانی مرۆڤ بۆ نەتەوەیەکی وەک کورد لە چوارچێوەی دروشم ماوەتەوە بەرجەستە نەکراوە،کاتێک ئەم نەتەوە داوای مافی خۆی کرد ھەمووانی پشتیان تێکرد بە بیانووی جۆراوجۆر و نا دروست بەلام ئەمرۆ جارێکی تر سەلماوە کە کورد لەسەر نەخشە رێگەیەکی دروست بریاری ریفراندۆمی دا ئەوەتا بۆ ئەوەبوو بەرگری لە خۆمان بکەین گەر گەلەکەمان خاوەن کیانێکی سیاسی سەربەخۆ و دانپێداندراوبا ئەمرۆ لە بری ھاوارکردن بۆ کۆمەلگای نێودەولەتی بۆ بەھاناوە ھاتنمان سەرقالی بنیاتنان و بەھێزبوونی کوردستان دەبووین،رەنگ بێت بەشێکی گلەیەکانمان رووەو ئەو دەولەتانە بێت لەبەر ئەوەی سەرو بنی زبانیان باسکردن بوو لە دۆستایەتی لەگەل گەلی کورد،بەلام ئەوەی مایەی نیگەرانیە و جێی داخە ئەو ھەلە مێژوویە بوو کە بەداخەوە لە ١٦ی ئۆکتۆبەر لەلایەن گرووپێک لەناو ھێزێکی سیاسی دیاریکراو ئەنجامدرا کە بەھۆی ئەم سیاسەتە سەقەتە پتر لە ٪٥٠ی خاکی کوردستان ھەرزانفرۆش کرا وە چارەنووسی کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەرەو تونێلێکی تاریک برا ھەروەک جەنابی سەرۆک بارزانی فەرمووی بەم ھەنگاوە کۆسپێکی گەورە لە پێش دۆزی رەوای گەلەکەمان دروستکراو بەرەو چارەنووسێکی نادیار برا.
بەلام بەداخەوە لە سەرووی ھەموو ئەمانە ئەوەیە لە رووی یاساییەوە بەرزترین دەسەلاتی سیاسی لە عێراق خودی سەرۆک کۆمارە کە مایەی شەرمەزاریە کوردێک لەم پۆستەیە کەچی نوقەی لێوە نایێت بە ووشەیەکیش ئیدانەی ئەم ھەموو رووداوەی نەکردووە لە کاتێکدا سەرۆک کۆمار پارێزەری دەستورە،سەرۆک کۆمارێک نەتوانێ بەرگری لە میللەتەکەی خۆی بکات وە نەتوانێت دەنگی میللەتەکەی بگەینێ ئیتر چۆن نوێنەرایەتی کورد دەکات .کاتێک سەرکردایەتی پارتی لە ھەولی دانانی کانددیدی پارتی بوون بۆ سەرۆک کۆمار بیریان لە ئەمرۆ کردبۆوە دەیانزانی کە رۆژ دێت ئەو سەرۆک کۆمارەی بە دەنگی عەرەب و پالپشتی ئێران دەردەچێ لە ئاست مافی میللەتەکەی نابیستە و نابینا دەبێت .
خەلکی کوردستان و کەرکوکیەکان دەپرسن چارەنووسی کەرکوک بەرەو کوێ ھەنگاو دەنێت؟
بۆ وەلامدانەوەی ئەم پسیارە بێ گومان ھاوکیشەکان ئالۆزن و پەیوەستن بە کۆمەلێک رووداوی گەورە و گرنگ کە بەدلنیایەوە ھەندێکیان لەماوەیەکی نزیک وە ھەندێکیان لەماوەیەکی درێژ مەودا روودەدەن کە بێشک ئەم رووداوانە کاریگەری گەورەی دەبێت بەسەر کەرکوک و عێراق بە گشتی دەبێت سەرکردایەتی سیاسی کورد ھەرچی زووە ئامادەکاری بکات بۆ دوای ئەم قۆناغە چونکە بالانسی ھێز لە ناوچەکە دەگۆرێت دەبێت پارتی بە تایبەت سود لەمە ببینێ لە ھەولی دانانی سیاسەتێکی ھاوتەریب بێت لەگەل ئەنجامەکان چونکە بە ھەر گۆرانکاریەک کە روودەدات لە بەرژەوەندی کورد دەبێت بە لاوازکردنی ھەر کام لە دووژمنەکانی کورد بەھێزبوونی پارتی لێ دەکەوێتەوە لە ئاستی ناوخۆی کوردستان و دەرەوەش وە ئەمەی ئێستا لە کەرکوک روودەدات کاتیە وە زۆر ناخەینێت کورد بەرگەی زۆر درندەی گرتووە بەرگەی ئەم ھێرشە نارەوایەش دەگرێ وە سەرۆک بارزانی لە ھەولی بەردەوام دایە تەواوی پەیوەندیەکانی خۆی بەگەرخستووە بۆ نەھێشتنی ئەم زولمە لەسەر کەرکوکیەکان لەماوەیەکی نزیک ھەولەکانی سەرۆک بارزانی ئەنجامی گەورەی دەبێت .وە کەرکوکیەکان با دلنیابن ئایندە بۆ ئەوانە گۆرانکاری گەورە روودەدەن کورد و پێشمەرگە و کەرکوک بەیەک دەگەنەوە بەلام گرنگ ئەوە لە بیر نەکەن کێ بەرگی لێکردوون وە کێی ھەرزانفرۆشی کردن وەک کالایەک لێی روانین.