(۲٦ی گوڵان لوتکەی خۆنەچەماندن)

(۲٦ی گوڵان لوتکەی خۆنەچەماندن)
٭ نسکۆی شۆڕشی مەزنی(ئەیلول)بەرنامەو پیلانگێڕیەکی ناوچەی و نێودەووڵەتی بوو کە ئامانج لێی کۆتایهێنان بوو بە کورد وەک نەتەوەیەک لەناوچەکە وەلێ ئەمە بەنیسبەت پێشمەرگە هەڵۆئاساکانی کوردستان و ڕێبازی بارزانی و پارتیەوە خەونی حوشتیری دوژمنان بوو هەر بۆیە دەبینین لەکورترین کاتدا وەڵامی ئەم پیلاگێڕییە دەدرێتەوە چەخماخەی ئازادی شۆڕش بەردەوامی دەبێت

٭شۆڕشی گوڵان وەڵامێکی گورچکبڕو کتوپڕ بوو کەلەکەمترین ماوەدا بانگی ئازادی و خۆنەچەماندن بەگوێی جیهاندا دراو بۆ هەموو جیهانیان سەلماند نەتەوەی کورد هەرگیز سازش لەسەر مافەکانی ناکات و خۆناچەمێنێت

٭شۆڕشی گوڵان هەنگاوی دوهەمی ڕەوتی بزووتنەوەی نەتەوەیی و نیشتیمانی و کوردایەتیە کە وورەی بەبەر کۆمەڵگەی کوردستانیدا کردوەو جارێکی دیکە کوانووی شۆڕش بووبە ئاگردانی کۆکردنەوەی هەموو ئەو گیانفیدایانەی کە ئامادەبوون بمرن بۆ ئازادی نەک بژین بە سەرشۆڕی

٭پێشمەرگەو سەرکردەو سەرکردایەتی و بنکردایەتی تێکڕا لەسەر ئەوە کۆک بوون کەنابێت شکۆی نەتەوەی ئێمەبشکێت و زەلیلی و ژێردەستەیی قبوڵ بکەین بۆیە هەروو مەفرەزە پارتیزانەکانی شۆڕش لەسەرتاسەری کوردستان موژدەی خۆنەچەماندن و بەردەوامی شۆڕشیان بەگشت کوردستاندا داو چیاو شاخەکانیان پڕکردەوە لە شریخەی و شەقەی بڕنەو کەلاکی دوژمنان

٭وانەی هەرە گەورەیی شۆڕشی گوڵان ئەوەیە هەرچەندە پیلانگێڕی هەبێت و دوژمن لە هەوڵی لەناوبردنماندابێت دەبێت ئێمە وەک هەمشە خۆنەچەمێنین و بەردەوام بین تا دەگەین بەلوتکەی ئازادی و سەربەخۆیی یەکجارەکی و هەرگیز پشت لە دۆزە ڕەواکەی خۆمان نەکەین و بەردەوامبین چونکە بەردەوامی و کۆڵنەدان و خۆنەچەماندن گرەنتی سەرکەوتنی ئێمەیە

٭هەڵگیرسانەوەی شۆڕی پێشکەوتنخوازی گوڵان پێمان دەڵێت کە گەلی ئێمە هەمیشە و تێکڕا پێشمەرکەی ئازادیەو هەرگیز دەست لەو ئامانجەی هەڵناگرێت کەواتە (۲٦ی گوڵان) لووتکەی خۆنەچەماندن و کۆڵنەدان بوو بەرامبەر ئەو پیلانگێڕییە جیهانی و ناوچەییەی دژی گەلی ئێمەکرا.

Top