ئایا ئەرکی پەرلەمانتاران تەنها دەست هەڵبرین و داگرتنە؟

ئایا ئەرکی پەرلەمانتاران تەنها دەست هەڵبرین و داگرتنە؟
پەرلەمان وەک موئەسەسەودامەرزاوەیەکی فەرمی کەئەرکی دانانی پرۆژە یاساو هەمواروتەعدیل کردنەوەی ئەوپرۆژە بەرنامانەی کەلەبەرژەوەندی خەڵک دان و کارکردن لەسەرسەرجەم سێکتەروجومگەحەساسەکانی ژیانی حکومرانی هەرهەرێم ودەوڵەتێکە دەبێت بەمانی وشە ودەستەواژەی کاری پەرلەمانتاری ئەرکی سەرکی خۆی مومارەسەبکات لەچاودێری ورەقابەخستنەسەرکۆی پرۆسەی سیاسی ولێپرسینەوەوبەدواداچوون لەپرۆژەخزمەتگوزاریەکان لێکۆڵینەوەکردن لەچۆنیەتی ئەنجامدانی هەرکاروپرۆژەیەکی خزمەتگوزاری کەپەیوەستن بەلایەنی خۆش گوزەرانی تاک تاکی کۆمەڵگا هەروەها ئەندام پەرلەمان کەئەرکی نوێنەرایەتی کردنی هاوڵاتیانە ئەبێ لەئاست ئەومتانەیەێ بێ کەهاوڵاتیان پێیان بەخشیوە بەدیوێکی تردا واجبەلەسەریان بەشداری بکەن لەخۆشی وناخۆشی دەنگەرانیان بەمەفهومی بەئاگابوواودانەبڕان لەهاونیشتیمانیان لێرەولەوێ قسەی زۆردەبیستین بەحکومی تێکەڵاویمان کۆنتاکتی فراوان وبەردەواممان لەنێوتوێژی گەنج ولاوان وقوتابیان ومامەحاجی وکاسبکاروکرێکاروفەرمانبەران رۆژانە رووبەرووی گلەی وگازندەی زۆردەبینەوە بەوپێیەی خۆشبەختانەکۆنتاکتمان باشەلەگەڵیان بەپێی تواناش لەگەڵ کۆژان وخۆشیەکانیان بەشدارین
پرسیارگەلێک ئاراستەدەکەن وەک دەڵێن
ئەرێ ئەوکاندیدانەی کەدەرچوون لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دا دەیانگوت بەهەشتێک لەسەرزەوی دروست دەکەین لەکوێن بۆدیارنین ئەرێ ئەوانەی دەیانگوت نیوەی مووچەوچارێگەموچەکانمان دەبەخشین بەکەم دەرامەت وبێ نەوایان لەکوێن ؟
ئەرێ ئەوانەی پێش هەڵبژاردن بەردەوام هاتووچۆیان دەکردین ودەیانگوت ئێمەوئێوە یەک خانەوادەین بۆکوێ چوون؟
دەڵێن ئەرێ ئەوانەی بەردەوام زەنگی موبایلەکانیان دەزرنگاندین وگوێچکەیان پردەکردین لەبەڵێن بەڵێنەکانیان بۆبێ وڵامن ؟
ئەرێ ئەوانەی دەهاتن لەسەرسفرەی سادەی ئێمەدادەنیشتن وهێندەسادەخۆیان نیشان دەدایین سۆزمان بۆیان دەجوڵاودەمانگوت تۆبڵێی گوناهبارنەبین دەنگیان پێ نەدەین ئەرێ بۆئێستا لەسەرسفرەی سادەی رۆژانەمان نایان بینین وبەوسفرە سادەیە رازی نین؟
ئەرێ کاندید تەنهابۆئەوەیە خۆیان لەتیڤیەکان دەربخەن وخۆیان بکەن بەدەم راست ونوێنەری خەڵکی داماو ولەبیرکراو؟
بۆدەبێت مووچەهەشت ملیۆنیەکانیان تەنهالەماڵ ومنداڵیان وکەسەنزیکەکانیان خەرج بکەن لەکاتێک دارۆژانە لەومانگەپیرۆزەدا تیڤی نیەهاواروناڵەی بێ نەوایان وکرێچیەکان ومنداڵی شەهیدانی شەری داعش فرمێسکی بێ چارەی نەرژێنن ئەرێ قەرارنەبوومووچەتان جارجارە بدەن بەمنداڵی شەهیدان
خوای گەورە دەفەرموێ (ان الانسانه ليطغي أن رائه ستغني ) کاتێک مرۆڤ پارەی پەیدا دەبێت گۆرانکاری بەسەردادێت وتوغیان دەیگرێت ولەخۆی دەگۆرێت فەقیروچینی رەش ورووتی بیرنامێنێ
دەپرسم ئەندامانی پەرلەمان بۆچی بێ ئاگان لەدەنگەرانتان بۆکردارتان دژی گوفتارتانە بۆ لەپێناوسواڵی دەنگ رۆژانە بەشداریتان دەکرد لەپرسەوئاهەنگی هاوڵاتیان ئێستا بۆبێ دەنگن ومنەتباری دەنگدەرانتان نین رۆژانە بەشێوازی سەرنج ئامێز وێنەتان لەگەڵ خەڵک ولەناوخەڵک دەگرت ؟
بۆسەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بەکۆی حزبەسیاسیەکانەوە بێ ئاگان لەوەی خەڵک لێتان بەگازندەن چونکەلەکاتی بانگەشەدا سەقفی تەوەقوعاتی دەنگەرانتان هێندەبەرز کردبووەبەبەڵێنی بریقەدارکە‌هیچ عەقل ولۆژیکێک پێی هەزم نەدەکرا کەی چارێکی بەڵێنەکانتان دەبەنەدەسەر
بۆخەڵک ودەنگدەران کەدەنگیان بەئێوەدا لەبەرچاوی کاڵ ورەشو بەژن وباڵای ئێوەنەبو وادابنێن وەک کاندیدی سەربەخۆبەشداریتان لەهەڵبژاردن کردبا دڵنیاو دڵنیان کەدەنگەکانتان بەشی مێزێکیش نەدەهێنا نەک کورسی بویە هەرئەندام پەرلەمانەی بەپشتگیری حزبێکەوە چۆتە پەرلەمان بۆ لەگەڵبەرنامەی حزبەکانیشتان خیلافتان هەیە ئەرکی ئەندام پەرلەمان تەنها دەست گەرم کردن وخزم تێرکردن وگیرفان پرکردن وڤێلا دروست کردنە یان مانگێ چەندجارێ دەست بەرزکردنەوەو دەست داگرتنە لەپێناوبەرژەوەندییەکەسیەکانتان کاتی ئەوەهاتووە بەڵێنەکانتان ببەسەرولەگەڵ کۆژانی هاوڵاتیان بن کرداری ومەیدانی بن نەک موزایەدەچی و خۆدەرخەربن وەرن لەگەڵ خەم وهەمی میللەت بن زۆرێکتان حزبەکانیشتان لەبەرچاوی دەنگدەران خستووە زەوی مەکەن بەبەهەشت وناڵەی ئازیزان وبێنەوایان لەبیرمەکەن جارجارە سەرێک لەوانەبدەنەلەپێناوسواڵی دەنگ دا هەمووتەنازولاتێکتان بۆدەکردن هتدد۰۰۰ هیوادارم هەڵەبم وراستم بکەنەوە ئەوەقسەی من نیەبەڵکوقسەی خەڵکی عەوام ورەش ورووت وسادەی کوردستانە هیچ کاتێک بەهەناسەسواری نانووسم وکەسێکی سۆزاویش نیم تەنها دڵم بۆئەوانە لێدەدات کەکێشەیان هەیەولەوانەش تورە دەبم کەپێشێڵی بەرنامەی پارتی دەکەن بەتایبەت ئەوانەی لەسەرحسابی پارتی گەیشتوون بەرەفاهیەت ونەهجی پارتی جێ بەجێ ناکەن نغرۆی پارەو سامان وخۆدەوڵەمەند کردن بوونە بەبێ ئەوە بیرلەوەبکەنەوە چۆن گەیشتوون بەورەفاهیەتە
Top