ئابوری ڕەمەزان

ئابوری ڕەمەزان
لەمانگی ڕەمەزاندا زیاتر لەیەک ملیار موسڵمان بە کاتژمێری جیاواز لەنزیکەی(٥٧) وڵاتی موسڵماناندا و جگە لە موسڵمانانی وڵاتانی تر بەڕۆژوو دەبن. ئەمەش ڕەنگدانەوەی باش و خراپی دەبێت لەسەر ئابوری ئەم وڵاتانە.
بێ گومان ئەم ڕەنگدانەوەیە بۆ ئەو ھەڵسوکەوت و ڕەفتارانە دەگەڕێتەوە کە بەکاربەرو کڕیارانی بەڕۆژوو لەم مانگەدا پێ ی ھەڵدەستن وئەنجامی دەدەن ،لە ھەندێ وڵات بەھۆی گۆڕانکاری کەشوھەوا و داب ونەریتی کۆمەڵایەتی وئایینەوە سەرھەڵدەدات لەوانە کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن لەکەرتی گشت و تایبەت ودواخستنی کردنەوەی دوکان و مارکێت و شوێنەبازرگانی و پیشەسازییەکان و لەھەمانکاتدا زووداخستنیان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی نێگەتیڤی دەبێت بەسەر گەشەی ئابوری ناوخۆیی و چالاکی بازرگانی وسەرئەنجام بەشێوەیەکی گشتی ئابوری ھەموەکی
لەڕاستیدا کاریگەریەکانی مانگی ڕەمەزان لەسەر ئابوری جیھانی بە گشتی و ئابوری وڵاتانی ئیسلامی
زۆر و جۆراو جۆرن و وە بوەتە جێگای سەرنج و تێڕامانی ئابوریناسان ئەوەتا بەپێ ی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە ساڵی (٢٠١٥) دەرچوون ، دەرکەوتووە ساڵانە موسڵمانان نزیکەی (١.???? ترلیۆن دۆلار خەرج دەکەن.لەچەند ساڵی ڕابردودا ھەندێ توێژینەوەی زانستی لە وڵاتانی ئیسلامی ئەنجامدراوە و دەرکەوتوە( ئەگەر بێت و کاتژمێرەکانی بەڕۆژوو بوون درێژە بکێشێت ئەوا کاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر ئابوری ئەو وڵاتانە بەگشتی و وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت و ئەگەر ھاتوو تێکڕای کاتژمێرەکانی بەڕۆژوبون لە (١٢) کاتژمێرەوە بەرزببێتەوە بۆ (١٣) کاتژمێرئەوا ڕێژەی گەشەی ئابوری لەو وڵاتانەدا کەمدەبێتەوە بۆ (%٧) !
کەمبونەوەی بەرھەمداری:
بەھۆی ئەو ھەڵە تێگەشتنەوە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەوەی کە موسوڵمانان کردویانە بە مانگی پشوو و پاڵدانەوە و نوستن بەڕۆژ و خواردن و خواردنەوە و بەسەربردنی کات بە پیاسەکردن و سەردانەکان بەشەو وادەکات بەرھەمداری یەکەکانی بەرھەمھێنان لەسەرجەم کەرتەئابوریەکان کەمببێتەوە و ڕێژەی کاروچالاکیە ئابوری و بازرگانیەکان کەم دەبنەوە بەپێ ی ھەندێ ئاماری زانستی پێوەرەکانی بەرھەمھێنان لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا لەزۆربەی وڵاتانی ئیسلامی دادەبەزێت و ئەوەتا بەپێ ی توێژینەوەیەک دەرکەوتوە ئاستی بەرھەم و بەرھەمداری بەڕێژەی (%٢٠ بۆ %٤٠) دابەزیوە لەو کێڵگانەی کە کرێکارانی ھیندی بەڕۆژو دەبن.لەبەشێکی تری وڵاتانی ئیسلامیدا کاروچالاکییەکان دەخرێنە کاتەکانی شەوەوە ئەمەش پێچەوانەی سیستەمی کارکردنی ئابوری ئەم وڵاتانەیە.
ڕۆشنبیری بەکاربردن :
بەھۆی ئەو ھەڵە تێگەشتنەیەوە زۆربەی خێزانەکان لە پێش ھاتنی مانگی ڕەمەزان بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ئەو مانگە لە خۆراک و خواردەمەنی و تەنانەت جلوبەرگیش ڕوو دەکەنە بازاڕەکان ئەمە وا دەکاتە جموجوڵ بخاتە بازاڕەکانەوە وخەرجی خێزانەکان بە ھۆی خواستی بەکاربردنەوە زیادە دەکات و وا لە فرۆشیاران دەکات وردە وردە نرخەکانیان بەرزبکەنەوە وبەدەرفەتێکی لەباری دەزانن بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن..! کە دەچینە ناو ڕەمەزانەوە دیاردەکە گەورەتر و فراوانتر دەبێت بەتایبەت لەئابوری ئەو وڵاتانەی کە دەزگای بەرھەمھێنانیان توانای وەڵامدانەوەی ئەو خواستەیان نی یە وەک ئابوری ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وەڵامدانەوە ناچار پەنا دەبرێتە بەر ھاوردەکردنی بڕێکی زیاتر لە بابەتی خۆراک خواردەمەنی و میوە بەھەموو جۆرەکانیەوە ،ئەم ناڕۆشنبیرییەی بەکاربردن لەلایەن زۆربەی ڕۆژوەوانانەوە کاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر ئابوری بەگشتی و کەرتی بازرگانی بەتایبەتی ،ئەمە وادەکات جارێکی تر تەرازوی بازرگانی لەبەرژەوەندی ھاوردەکردن بێت و سەروەت و سامانی ناوخۆیی لەپێناو پڕکردنەوەی پێداویستیەکان جارێکی بڕواتە دەرەوەی ھەرێم.ئەمەش کاریگەری خراپ دەخاتە سەر بودجەی خێزان و زۆربەی داھاتەکانیان بۆ لایەنی خەرجی بەکاربردن تەرخان دەکرێت و ھەندێ جار ڕێژەیەک لە خێزانەکان لە پێناو دابینکردنی پێداویستییەکانیان پەنا بۆ قەرز دەبەن کە ئەمەش بارگرانیەکی ترە بەسەر شانی کۆمەڵگاوە.

زیادەرۆیی لە بەکاربردندا :
لەڕاستیدا مانگی ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ ئەوەی تاک و خێزانی موسڵمانان بەسیستەم و شێوازی بەکاربردنیاندا بچنەوە و دوور بکەونەوە لەدیاردەی بەفیرۆدان و زیادەخەرجی بەڵام بەداخەوە بەھۆی نارۆشنبیری بەکاربردنەوە زۆربەی کۆمەڵگا ئیسلامیەکان توشی دیاردەی زیادە بەکاربردن و زیادە خەرجی دەبنەوە و زیاد لە پێویستی ڕۆژانە پێداویستی دەکڕن و بۆ ھەردوو ژەمی ئێواران و پارشێو دادەنرێت کە بەداخەوە بەشێکی زۆری زیادەیە و سەرئەنجام بەفیرۆ دەچێت و دەخرێتە ناو زبڵدانەوە ئەوەتا بەپێ ی ئامارێکی ناڕەسمی شارەوانی سلێمانی لەساڵانی ڕابردودا نزیکەی لە (%٦٠ بۆ%٧٠) ی زبڵ و خاشاکی شاری سلێمانی بریتی بووە لە ماددەخۆراکیەکان و سەوزە و میوە ! ھەرچەندە لەئاینی پیرۆزی ئیسلامدا زیادەبەکاربردن و زیادەرۆیی ڕێگە پێنەدراوە و دەچێتە بواری حەرامکراوەکانەوە .
لەڕاستیدا بەرۆِژوو بون بۆخۆی ھەندێ ڕەھەندی ئابوری گرنگی ھەیە بۆ موسڵمانان یەکێک لەوانە پاراستنی تەندروستی خودی مروڤە کە ئامانجی سەرەتاو کۆتایی گەشەپێدانی ئابوریە بۆ مرۆڤ خۆیەتی بەداخەوە لەم لایەنەیشەوە تاکی موسڵمان ھەست بەوە ناکات و پشت گوێ ی خستوە بەسەردانێکی شەوانەی نەخۆشخانە فریاگوزارییەکان تێبینی ئەوە دەکەین کە زۆربەی زۆری توشبوان کەسانی ڕۆژوەوانانن.!
ھۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخەکان لە ڕەمەزاندا:-
لێرەدا بەکورتی باس لەو ھۆکارە ئابوری و کۆمەڵایەتیانە دەکەین کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەبنەھۆی بەرزبونەوەی نرخی شمەک وکاڵاکان،گرنگترین ھۆکار خودی ڕەفتاری بەکاربەری ڕۆژوەوان خۆیەتی بەھۆی ئەوەی کەبەڕۆژوو ئەبێت برسی و تونیو دەبێت و حەزی بۆ زۆرێک لە خواردن و خواردەمەنی یەکان ئەجوڵێت ئەمە وا دەکاتە ببێتەھۆی زیاد
Top