سوێندخواردن و پەککەوتن!؟( پێشنیارێکی یاسایی بۆ چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە)

سوێندخواردن و پەککەوتن!؟( پێشنیارێکی یاسایی بۆ چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە)
گۆمانی تیایدا نیە سەردەمی رژێمی بەعس و سەدامی گۆڕبەگۆڕ کارەساتبارترین قۆناغەکانی مێژووی ھاوچەخی کوردە. بە ھزاران قۆربانی مین، و ...ھتد، و ئەوەندەش بە ھزاران کەس لە کوردستان ھەن بە کارەساتی دلتەزێن یان سروشتی تووشی پەککەوتەیی بوونە. ئەوانە مافی خۆیانە لە چاودێری کۆمەڵایەتی بڕێک پارەیان بۆ ببڕدرێت بە پێی ئاستی پەککەوتنیان، بەڵام ھەژمارکردنی سەدان کەس لەو جۆرە مرۆڤانە کە ھەر یەکەمان لە دەوروبەری خۆمان دەیاناسین و نەک رۆژێک تەنانەت چرکەساتێکیش پێشمەرگە نەبووە و تفەنگیشی لە شان نەکردووە، کەچی ھاوتای پێشمەرگەیەکی پەککەوتەی سەنگەر، کە لە ناڵەبارترین رۆژانی سەختدا پشت و پەنای ئەم ھەرێمە و دەستکەوتەکانی بووە، و بەڵکۆ بەھۆی بەرزی ئاستی برینەکانی یان بە ھۆی خواردنی سوێندێک پلەی زۆر بەرزی پەککەوتویی وەرگرتووە. ئەو نادادپەوەرەیەی کە کەسێک لە راوە ماسیدا پەنجەکانی لە دەستداوە و پێشمەرگەیەک کە جەستەی پڕیەتی لە ساچمە و برین، دڵی زۆر پێشمەرگەی ئێشاندوویەتی و ئازاری دەدات.
ئەو کارە پێویستی بە پێداچوونەوەیە و لە میانەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەیەک پێکبھێنرێت و نەک خۆدی ئەو کەسە بەلکۆ مۆختار یان ریشسپییەکی متمانە پێکراو لە گۆندی ئەو کەسە بێنن تا شاھدی بدات و سوێند بخوات، تا دیار ببێ ئەو کەسە لە راوەماسیدا بریندار بووە یان لە جەنگی قادسیە بریندار یان کوژراوە یان لە رێگەی ھەڵاتن لە کوردستان بەرەو (خارج) و نە نێو بەفردا خنکاوە و ناوی لە لیستەی شەھیدان ھەیە و مانگانە وەک شەھیدێک مووچە وەردەگرێ یان لە جەپەی جەنگی بەرگری لە کوردستان شەھید بووە؟ بێگۆمان لە کۆمەڵگەی کوردەورایدا، سوێند شتێکی مەزنە و کەس جۆرئەت ناکات بۆ بژێوی کەسێکیتر تەنانەت نزیکترین کەسیشی بێ لە بڕی ئەو سوێند بخوات. بەم جۆرە پاکسازییەکی تەواوی لیستەی ئەو حالەتانە دەکرێت و پارەکەشی بۆ خەزینەی حکومەت دەگەڕێتەوە و برینی دەروونی زۆر پێشمەرگەش سارێژ دەبن و ئەوانی پەککەوتەی سروشتی و رووداوەکانن، دوای بیست ساڵ (مستفیدبوون) دەخرێنە سەر وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی. تەنھا بەم جۆرە سوێندخواردنەیە کە مافدار لە ئەوانیتر جیا دەکرێتەوە نەک تو خۆدی کەسەکە بخەیە بەر سوێندخواردن و بێگۆمان لە ناچاری سوێند دەخوات و لەوانەشە ھەر گوێشی پێنەدات. بەڵام مرۆڤی دەستپاک و بوێری دەوێ، و ھەر کەسێک ناتوانێ ئەو مافەی پێشمەرگەکان بۆیان بگەڕێنێتەوە.
Top