رووداوو پێشھاتەکانی رابردوو و ئێستاو داھاتووش دەخوازێ کە حوکمرٍانانی وڵات کەسانی بەھێز و خاوەن کەسایەتیی بەھێز بن ،چونکە بینیمان ئەگەر سیاسەتی حەکیمانە و دیپلۆماسی بەھێزی سەرۆک بارزانیی و سەرۆکی حکومەتی و کوردستان و راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش ھەوڵەکانیان لە چوارچێوەی کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکان نەبوایە ، دەیار نەبوو کە گەلی کورد و ئەزموونەکەی بە چ ئاقارێک برۆیشاتەیە .ڕزگارکردنی ھەرێمی کوردستان لەو قەیرانە گەورانە کارێکی وا ئاسان نەبووە و پارتی پرۆژەیەکی بەھێز و توکمەی ھەیە بۆ خۆشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان لە چوار ساڵی داھاتوودا.ئەو حکوومەتەی ئەمجارە لە ھەرێم دروست دەبێت لە حکوومەتەکانی دیکە جیا دەبێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی پارتی لەناو ئەو حکوومەتە دەبن، زۆرینەی پارتی لەناو پەرلەمان ھەیە، لەگەڵ ھاوپەیمانە نزیکەکانی خۆی دەتوانێت زۆر شت بکەن، بۆ نموونە دەستوور، کە زیاتر لە ١٠ ساڵە دەستوور سەقەت کراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان و لیژنەی تایبەتی بۆ دانرا، بەڵام دەستوورەکە ھەر تێنەپەڕێنرا لەبەر ھۆکاری ململانێی حزبی لەناو پەرلەمان و لەبەر بەرژەوەندی حزبی، کە لە چوار ساڵی رابردوودا پەرلەمان بە زۆر ئاقاری جیا جیادا رۆیشت، بۆیە ئەوەی ئێستا جیایە لەگەڵ ئەو کاتە، ئەوەی کە ئێستا دەگوزەرێ، ئەوەیە کە پارتی پرۆژەیەکی بەھێز و توکمەی ھەیە، دەبێت پارتی بسەڵمێنێت بۆ ھەموو لایەک کە زۆرینەی ھێناوە، بە قەت زۆرینە پرۆژە و بەرنامەی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە ھەرێمی کوردستان زیاتر دابین بکات، ، ئەو حکوومەتە خەڵکی کوردستان زیاتر چاوی لێیە و چاوەڕوان دەکرێت ئەو حکوومەتە بەھێزتر بێت لە حکوومەتەکانی رابردوو لە پێناو کوردستانێکی بەھێزتر .ئێستا بەرێز نێچیرڤان بارزانی کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم، لە دەوڵەتداری و سیاسەت و لە چەند ساڵی رابردوو بینیمان دیپلۆماسیەت و ھەوڵ و تێکۆشانی نێچیرڤان بارزانی لە دەستکەوت و بەرھەمەکان، لە کاتی قەیرانەکان دەربازکردنی ھەرێمی کوردستان لەو قەیرانە گەورانە کارێکی وا ئاسان نەبوو، بۆیە پێموایە پارتی لە دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەورێکی چالاک و زیندوو دەگێڕێت و ھەوڵی ئەوە دەدات کە لە ناوچەکە سەقامگیری دروست بکات و لە رووی دیبلۆماسی و لەرووی خۆشگوزەرانییەوە کاریگەری لەسەر ڕەوشی ناوچەکە دەبێت، بۆیە لەو دوو پۆستە کە پۆستی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی وەردەگرێت و بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم نێچیرڤان بارزانییە، ھەر دوو کەسایەتیەکە دوو کەسایەتی زۆر بەھێزن، گۆڕانکاری زۆر گەورە روودەدات و بەرھەم و دەستکەوتێکی زۆر گەورەیان بەدەستەوەیە، بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک، بۆیە کاندیدەکانی پارتی ئەوەندە بەھێزن سەیترە لەسەر ھەموو شتەکان دەکەن، ئەو قەیران و پاشماوەی چەندین ساڵەی رابردوو و شەڕی تیرۆریستان و ململانێیەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ھەموو ئەوانە دەسڕنەوە و ئاسۆیەکی روونتر لەپێشە و موئەسسەی سەرۆکی ھەرێم، لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆکایەتی حکوومەت توانای ئەوەیان تێدا ھەیە کە ئەو کێشانە یەکلا بکەنەوە و ژیان و گوزەرانێکی تازە پڕ لە خزمەتگوزاری و سەرفرازی بۆ گەلەکەمان دابین بکەن، بەڕاستی ئێستا ھەرێمی کوردستان پێویستی بە کەسایەتی بەھێز و حزبی بەھێز ھەیە، بۆ ئەوەی داکۆکی لە بەرژەوەندییەکان بکات و لە قەیران و لە ململانێ کە ئەمڕۆ کوردستان بۆتە چەقی قورسای و ساغکردنەوەی ململانێیەکان دەکرێت تێدا سەلامەت دەربچێت، گەلەکەمانیش چاوی لەو دامودەزگانەیە کە لەمەودوا لەلایەن ئەو دوو کەسایەتیەوە بەڕێوەدەبرێن..