ساڵ ڕۆژی پڕۆسەی ڕزگار کردنی عێراق
April 7, 2019
وتار و بیروڕا
٢-لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی پێشو ڕژێم و حکومەتی ڕووخاوی ئەوکاتی عێراق و خودی دیکتاتۆر(سەدام حوسێن)چەند تاوانێکی جیا جیای دژی مرۆڤایەتی لەناوەوەی عێراق ئەنجامدا.
٣-دوای ئەوە لەهەنگاوێکی بێ بەرنامەی گێلانە سوپای عێراق دەوڵەتی کوێتی داگیرکرد.
٤-حکومەتی ڕووخاوی ئەوکاتی عێراق و خودی دیکتاتۆر(سەدام حوسێن)بەشداری کارێکی مەترسیداری تریان لەسەر ئاستی جیهان کرد ئەویش پاڵپشتی مادی زۆری کردەوە تیرۆریستیەکانیان کرد.سەردەمانێک هەر هاووڵاتیەکی فەلەستینی کردەوەیەکی خۆکوژی ئەنجام بدابوا حکومەتی عێراقی ئەوکات(٢٠٠٠٠)بیست هەزار دۆلاری بەشێوەیەک لەشێوەکان بۆ خێزانەکەی دەنارد.بەهۆی ئەم کردەوە لەیاسا دەرچوانەی حکومەتی ڕووخاوی ئەوکاتی عێراق و خودی سەدام حوسێن لەناو ئەمریکا لەسەر بنەمای مەترسی لەسەر ئاشتی و ئاشتەوایی جیهان و تاوان دژی مرۆڤایەتی لە(٣١ی سێپتێمبەری
١٩٩٨)پڕۆژە یاسای ڕزگارکردنی عێراق لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەمریکا(بێل کلینتن)واژووکرا.
*دوای سەرکەوتنی پڕۆسەی ڕزگارکردنی عێراق ئەم ووڵاتە کەوتە ناو پڕۆسەیەکی تر بەناوی عێراقی نوێ.لەدوای کۆتایی هاتنی ئەم پڕۆسەیە ووڵاتی عێراق بەزۆر قۆناغ و بارودۆخی جیا جیا ڕۆیشتوە.لەمانە.
١-قۆناغی دەسەڵاتی پۆل بریمەر.
٢-هەڵبژاردن و نوسینەوەی دەستوری عێراقی نوێ و دەنگدان لەسەری.
٣-قۆناغی سەرۆک وەزیران نوری مالکی.
آ-سەرهەڵدانی ململانێی تایەفی.
ب-دروست بونی قاعیدە باڵی عێراق.
ج-هاتنە ناوەوەی داعش بۆ ناو خاکی عێراق.
٤-قۆناغی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق حەیدەر عبادی.بریتین؟
آ-کۆتایی هێنان و ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر چەکدارانی تیرۆریستی داعش.
ب-ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان و دەرئەنجامەکانی.
٥-قۆناغی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق دکتۆر عادل عەبدول مەهدی.
*لەم قۆناغە.
١-بەهۆی ئەو لایەنانەی سەر بەئێران و خودی مورشیدی باڵای ئێران عەلی خامەنائین بەئەندازەیەک حکومەتی عێراق لەژێر هەژمونی سیاسەتی ئێرانە.
٢-پەرلەمانی ناوەند بەرەو بەنیشتمانی بون دەڕوات بەو مانایەی بەرژەوەندی عێراق دەخەنە پێش هەمووشت.
٣-بۆ بەهێز بونی پێگەی حکومەت و دەوڵەتی عێراق ئەم ووڵاتە لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی بەتایبەت ووڵاتانی کەنداو خۆی ڕێکدەخاتەوە.
٤-بەهەرێم بونی تر هاتنە پێشەوە، نمونە
آ-پارێزگای بەسرە داوای بەهەرێم بون دەکات و پارێزگای زی قار(ناسریە)هەمان هەنگاو لەگەڵ پارێزگای بەسرە بەیەکەوە دەهاوێن.
ب-دوورنیە شوێنە پیرۆزەکانی مەزهەبی شیعی لەداهاتو هەوڵ بدەن ببنە هەرێمێک؟
ج- هەندێک پارێزگای تری باشوری عێراق چارەنوسیان دیار نابێت چونکێ دیارنیە دەبنە هەرێم یاخود لەگەڵ هەردوو هەرێمی(آ یان ب)دەبن؟
٥-هەرێمی کوردستان پێگەی بەهێز دەبێتەوە بەڵام نازانین سود لەبارودۆخەکان وەردەگرن یان نا؟لەساڵی(١٩٩١)وە چەندین هەلی زێڕینمان لەدەستداوە و دەرسیش لەهەڵەکان وەرناگرین چونکێ؟