بارەگای بارزانی و دەهری بوونی قەڵەمە گوماناویەکان
April 7, 2019
وتار و بیروڕا
لە سەرێکیشەوە ناهەقی ئەو قەڵەمە گوماناویانە ناگرم کاتێ بەناو هێنانی بارەگای بارزانی دەهری دەبن و گوێیان لە کوڵاوی دەردەچێ، چونکە بەناو هێنانی بارەگای بارزانی مێژووی سەروەریەکانی بارەگای بارزانی نەمریان دێتەوە یاد, کە ببووە مەرجەعی هەموو کورد و هەموو کوردی لەژێر چەتری کوردایەتی کۆ کردبۆوە, ئەوانیش نانیان لەوەدایە کارێکی وا بکەن ئەو چەترە نەمێنێ و بارانی غەزەبی دوژمنان بەسەر کێڵگەی کوردبوون و کوردایەتیدا ببارێنن, چونکە ئەو قەڵەمانە لەلایەن داگیرکارانی کوردستانەوە ئەرکی پەرتەوازە کردنی ناوماڵی کوردیان پێ سپێردراوە و دەزانن بە درووست کردنی ئەو بارەگایە لە راپەڕاندنی ئەو ئەرکە و بەدەستهێنانی رەزامەندی دوژمنان شکست دەخۆن، بە شکست خواردنیشیان ئەو نان و قوتەیان دەبڕدری کە لە پاداشتی خراپ بەکارهێنانی قەڵەمەکەیان پێیان دەدرێ.