حزبی سیاسی پێویستە لە نێو خویدا دیموکراسی بێت
April 6, 2019
وتار و بیروڕا
کولتوری دیموکراسی هەڵگری پرەنسیب و بنەما گەلێکە و هەمویان تەواوکەری یەکترن
بویە موماڕەسە کردنیشی دەبێت لە پڕوسەیێکی زەمەنی دور مەودادا گوزەر بکات تاکو لە کومەڵگا بە گشتی ڕەنگ بداتەوە .
بڕوابون بە کولتوری دیموکراسی و هەوڵدان بو چەسپاندنی بنەماکانی کارێکی ئاسان نیە
پێش هەمو شتێک پێویستە بڕوابونێکی تەواو حزوری هەبێت بە کولتوری دیموکراسی ئینجا پلان و بەڕنامەی بو دابنرێت و قوناغ بو قوناغ پڕوسەکە تێیدا گوزەر بکات
و لە هیچ شوێنێکیشدا نابێت بوەستێت
چونکە خودی پڕوسەی دیموکراسی پڕوسەیێکی دینامیکی بەردەوامە و لەکوێ دا بوستێت لەوێدا دیکتاتوریەت سەرهەڵدەدات.
ئێمە لە هەرێمی کوردستاندا زور باسی موماڕەسە کردنی دیموکراسیەت دەکەین سەرەڕای ئەوەی کە هندێک بنەمای سەرەتایی ئەم کولتور پڕاکتیزە دەکرێن
بەڵام ناتوانین بڵێیین کولتوری دیموکراسی جێگیر بووە لە هەرێمی کوردستان بەڵکۆ هێشتا لە سەدا یەک دیموکراسیەت لە وڵاتەکەماندا بەدی ناکرێت .
لێرەدا دەپرسین بوچی؟
یەکێ لە هوکارە سەرەکیەکانی ڕەنگ نەدانەوەی ئەم کولتورە بریتیە لە وەی کە دەستەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان بە شێوەیێکی سیستماتیک بەڕێوە ناچێت
بویە پێویستە دەستەڵاتی سیاسی بە دامەزراوەیی بکرێت واتە سەروەری یاسا ڕوڵی سەرەکی خوی ببینێت و یاسا بەسەر هەمو لایەکدا جێبەجێ بکرێت بێ جیاوازی
وە ئەگەر ئێمە بمانەوێت کوردستانێکی بە هێز بونیاد بنێیین دەبێ سروشتی هەمو حزبە سیاسیەکان بخرێتە ژێر پرەنسیبی سەروەری یاسادا و یاسا لە سەرەوەی حزبو تاکەکەس دا بێت .
هەروەک لە مانشێتەکەدا ئاماژەم بە وە داوە کە حزبی سیاسی پێویستە لە نێو خوی دا دیموکراسی بێت ئەمەش لایەنێکی گرنگی دیکەیە بو چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسیەت و ڕەنگدانەوەی لە کومەڵگادا بە گشتی
حزب دەبێ کادیرو ئەندامان و لایەنگرانی خویان پێش هەمو شتێک لەسەر موماڕەسە کردنی دیموکراسیەت لە حزب و حکومەت دا ڕابێنن و بڕوایان بو دروست بکرێت بەم کولتورە
چونکە ئەوەی کە پلەو پوستی پێ دەبەخشرێت کادیر یان ئەندامی حزبەکانە
وەکاتێک ئەو کادیرە کارێکی پێ دەسپێردرێت ئەو کات بە نەفەسێکی دیموکراسیانە هەڵسو کەوت دەکات و ئەدای دەکەوێتە خزمەت بەرژەوەندی گشتیەوە نەک حزبی و تاکەکەسی
و دادپەروەری کومەڵایەتیش ڕەنگ دەداتەوە و ئینتیمای نیشتیمانی لە هاوڵاتیاندا بە هێز دەکات.
ڕێبازی بارزانی نەمر لە 1946 وە تا ئەمڕو بەردەوام هەوڵی داوە کولتوری دیموکراسی بچەسپێنێت لە باشوری کوردستان و توانیویەتی ڕوحی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە ڕوی کومەڵایەتیەوە جێگیر بکات نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمانەکان
بویە پێویستە لە ڕوی سیاسیشەوە هەوڵی جدی بدرێت بو بە دیمۆکراتیزە کردنی حزبە سیاسیەکان لە نێو خویاندا تاکو کولتوری دیموکراسی بگوازرێتەوە بو نێو حزب و حکومەت بە شێوەیێکی ڕاستەقینە بنەماکانی دیموکراسیەت بە باشی بکەونە بواری جێبە جێ کردنەوە لە ئەرزی واقیعدا.
لە کوتایی دا ماوە بێژم هەنگاونان بەرەو بونیادنانی کوردستانێکی بەهێز پێویستی بە دامەزراوەیی کردنی دەستەڵاتی سیاسیە
ئەمەش بە دروشم دروشم بازی ناهێتە دی بەڵکو دەبێ حزبەکان هەمویان لەمڕو بە دواوە هەوڵی چەسپاندنی دموکراسیەت لە نێو خویاندا بدەن تاوەکو بتوانین وڵاتێکی جوان و شارستانی و بە هێز بێنینە ئاراوە.