(تورکیا لە دووڕیانێکی قورسدا)
April 6, 2019
وتار و بیروڕا
٭چەند ڕۆژی ڕابردوو ناتۆ وەک ڕێکخراوێکی سەربازی(۷۰ساڵی) تەمەنی خۆی تێپەڕاند تورکیاش وەک دەوڵەتێکی ئۆراسی(٦۷ساڵە)ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیەو ژمارەیەکی دیارو بەرچاوی ڕێکخراوەکەیەو هێزێکی سەربازی گەورەیی هەیە
٭لەماوەی ئەو(٦۷ساڵە) هەرگیز پەیوەندیەکانی نێوان ناتۆو تورکیا هێندەی ئێستا ئاڵۆزو خراپ نەبوە، بەجۆرێک ئێستا لەسەر ئاستی شەقامی ئەمریکی و تەنانەت هێندی ووڵاتی ئەوروپیش داوای دەرکردنی تورکیا لەم ڕێکخراوە دەکەن
٭ئەم دۆخە ئاڵۆزەی ئێستای تورکیاو ناتۆ سەرەتاکەی بۆ ساڵی(۲۰۰۳) دەگەڕێتەوە کاتێک تورکیا نەیهێشت ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بنکەی سەربازیی( ئەنچەرلیک )و ئاسمانی تورکیاش بەکاربێنن و لێرەوە تورکیا هێور هێور لەخاڵی هاوپەیمانی ستراتیژی ئەمریکی دورکەوتوەتەوەو دورتریش دەکەوێتەوە
٭ماوەی ڕابردوو و ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەو بەهاری عەرەبی ئاڵۆزکاوی سیاسی ناوچەکە دەرفەتی بۆ (ورچە سپیەکە) ڕوسیا ڕەخساند کە بگەڕێتەوە ناوچەکەو شەڕی گەشتن بە ئاوە گەرمەکانی ناوچەکەبکات و بگات بەو خەونەی دەمێکە هەوڵی بۆدەدات باشرین دەرفەتیش پاڵپشتی سوریابوو بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئێران
٭هاوپەیمانی(ڕوسیا+ ئێران+سوریا) لەسەر خاکی سوریا سەرکەوتنی بەسەر هاوپەیمانیەتی(ئەمریکا+سعودیە+ئیسرائیل)هێناوە تائەم چرکەساتە ،ئەم سەرکەوتنە جۆرێک لەتێگەشتنی نوێی هێنایە ئاراوەو بۆئەم مەبەستەش تائێستا لەسەر ئاستی(ڕوسیا+ئێران+تورکیا)چەند کۆبوونەوەیەک کراوەو ڕێککەوتن و هاوپەیمانی نوێی هێناوەتە ئاراوە ئەم هاوپەیمانێتیە تازانەی ناوچەکە دونیابینیەکی نوێی دروستکردوە بەوەی کە هاوپەیمانێتی ناوچەیی سەرکەوتوترە تا هاوپەیمانی نێودەووڵەتی
٭تورکیا لەم ڕوانگەوە هەنگاوی گەورەی هاویشتەوەو چوەتە قۆناغێک کە گەڕانەوەو بەگ دانان زۆر ناڕەحەتەو تەنانەت حەتمیشە، ئێستا تورکیاو ڕوسیا گرێبەستی کڕینی دژە موشەکی(S400) واژۆکردوەو چەن ڕۆژی دادێ دەگاتە دەست تورکیا
٭تورکیا بەهۆی هەبونی پێگەیەکی جیۆستراتیژی گرنگ هەمیشە جێگەی گرنگی پێدان و هاوپەیمانی ئەمریکابوەو ئەمریکیەکان هەمیشە هەوڵی ئەوەیان داوە تورکیا بەڕوی ڕوسیادا نەڕوات،بۆیە ئەمریکیەکان هەمیشە ئامادەبوون باشترین چەک وچۆڵەکانی خۆیان بەتورکیا بفرۆشن لەوانەش فرۆکەی(F35)ی ئەمریکیە کە لەپێشکەوتوترین فرۆکە جەنگیەکانی جیهانە بەڵام هەنگاوەکانی تورکیا بۆ دورکەوتنەوە لەئەمریکاو هاودژبونەوەی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاو تورکیا لەهەندێک بابەت و ناوچەدابەتایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان وەختە ئەم هاوپەیمانیەتیە درێژە کۆتایی پێبێنێت و بیکات بە دوژمنایەتی وسەنگەر لەیەک گرتن
٭چەند ڕۆژی ڕابردوو(مایک پێنس)جێگری سەرۆکی وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەڕاشکاوی ووتی تورکیا دەبێت لەنێوان (S400و F35) یەکیان هەڵبژێرێت کەئەمەش زەنگێکی قورس و کاریگەرەو دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە پەیوەندیەکانی تورکیاو ئەمریکا لەخراپترین دۆخدایەو لەلێواری پچڕاندایە
٭ئێستا ئەگەر تورکیا دەست ڕوسیا هەڵبگرێت و ڕوبکاتە ئەمریکا ئەوا ڕوسەکان هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن کە تورکیا هەوڵی لەناوبردنیان دەدات ئەگەر بەڕوی ڕوسیادشدا بیشکێنێتەوە ئەوا ئەمریکا پشتی ڕۆژئاوای کوردستان دەگرێت کەئەمەش بۆ تورکیا هەر خراپە بۆیە تورکیا لەدۆخێکی خراپدایەو دەبێت لەنێوان(ناتۆو وارشۆ)دا یەکیان هەڵبژێرێت