یەکێتی سەر رێژدەکرێت !!!

یەکێتی  سەر رێژدەکرێت !!!
رەنگە دەستەواژەی سەر ڕێژبۆ سیاسەت گونجاو نەبێت بەڵام تێکەڵ کێش کردن و لەیەک دانی هەندێ وشەو دەستەواژە بەئامانجی مانادارکردنی ڕستە گونجاوبێ و بەیەک دادان لەرستە دروست ناکات۰
لاتان روونە چەندرۆژێکی کەم ماوە حەوت مانگ بەسەرهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان داتێبپەڕێت و شەمەندۆفێری شاندی دانوستان کاری پارتی بەردەوام بووە بۆلای سەرجەم حزب ولایەنەسیاسیەکانی کوردستان بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرام ونیەتی پارتی خزمەت کردنی نیشتمان وخەمخۆری هاوڵاتیانی کوردستانە هەروەها ئەبێ بپرسین گەرلەشوێنی پارتی حزبێکی ترئەوەندە کورسی هێنابا هەڵوێستی ئەوحزبە چی دەبوو ؟
بێگومان غروریەت دەیگرت و سەبروئارامی وپشوودرێژی پارتی نەدەبوو وەک جەنابی سەرۆک فەرمووی پارتی حزبێکی دامەزراوەییەو نزیکەی دەیەیەکە خەمی نیشتمانی کردۆتە بەرمەبناوسەرمەشق و ئەولەویەتی کاری پارتایەتی۰
ڕەنگەدژە پارتیەکان بڵێن وزۆرجاریش مەجلس بەوەگەرم بکەن بۆچی پارتی لەهەڵبژاردنەکان ڕەقەم یەکە و لای ئەوانەی ساویلکەیانە ولەچاوی خۆیان خوێندنەوە بۆپارتی دەکەن دەڵێن لەهەڵبژاردنەکان پارتی پەنابۆخروقات دەبات بامن وڵامێکی دەستەبژێریانەی کورت بدەمەوە
1_پارتی هەرگیزخیانەتی لەنیشتمان نەکردووە
2_پارتی هەمیشە ئەندام لایەنگروهەواداروکادری خۆی کردۆتە قوربانی بەرژەوەندییەباڵاکانی هەرێمی کوردستان
3-پارتی هەمیشە دەست پێشخەروموبادەرەکاربووە بۆیەکریزی نێوماڵی کورد
4-پارتی کادیرانی قوتابخانەکەی واڕاهێناون کەخاک ونیشتمان لەپێش بەرژەوەندی تەسکی شەخسی دابنێن
5-پارتی هەمیشە بەرگری کاربووە لەوڵات و پیرۆزیەکانی کوردستانی پاراستوون
6-پارتی نەکەوتۆتەژێرباری داواکاری وڵاتانی ئیقلیمی ونێودەوڵەتی
7-پارتی قەزیەی کوردی گەیاند بەجیهان
8-پارتی ریفراندۆمی کردە کارت وناسنامەوشوناسی کوردستانیان وکردی بەکارتی فشارلەئەگەری بەدەنگەوەنەهاتنی داواکاری ومافەڕەواکانی میلەتی کورد گەرڕیفراندۆمیش نەکرابا بەغداو شۆڤینیەکان مووچەی کوردستانیان نەدەنارد ـ
ئەمانە ودەسکەوتی زیاتربۆکوردستان واردن بۆیە پارتی ڕەقەمی یەکەمەو هاونیشتمانیانیش گەیشتنەئەوراستیەی کەتەنها پارتیە کاربۆکوردستان دەکات وحزبی نەتەوەیی هەمیشە لای میللەت بەوە پاداشت دەکرێت کەدەنگی پێ بدەن ـ
هەست بەوەدەکەین بەجۆرێک لەجۆرەکان هەندێ لەئەندام ولایەنگروهەوادارانی پارتی تۆرەییان پێوەدیارە بەوەی چۆن پارتی بەوساناییە پۆست بەلایەنەکان دەبەخشێت بەتایبەت یەکێتی و دەپرسن ئەی هەڵبژاردن مانایی چی دەدات لەکاتێک دا کاربەئیستحقاقی هەڵبژاردن نەکرێت ؟
پارتی بۆ پۆست و ئیمتیاز خەبات ناکات ئەولەویەت یەکریزی نیشتمانە و پارتی حزبێکی فرە گوتار نیە لەسەریەک مەنهەج وپرۆگرام دەروات ویەک کارێزماش ئاراستەی دەکات و ئیدارەی دەدات کە ئەویش مەرجەعی باڵای کوردستانە ـ
راستە پارتی بەپۆست یەکێتی سەر ڕێژکرد دڵنیابن لایەنەکانی تریش سەر ڕێژدەکات تەنها لەپێناویەکدەنگی ویەکریزی نێوماڵی کوردـ
Top