قوتابخانەی كوردایەتیی بۆ یەكبوون وبەدیهێنانی مافەرەواكان بەردەوام تێكدەكۆشێ..
April 3, 2019
وتار و بیروڕا
سەربەخۆییە، هەروەها ستونێكی گرینگە بۆ بەرەوپێشەوە بردنی ڕەوڕەوە و هزری بەرەنگاریو بەدەستهێنانی سەركەوتن و دەستكەوتی تری ئایندەیی.باوەڕهەبوون بە یەكڕیزی گەلی كوردستان قەڵغانێكە بۆ پاراستنی خواست و ویستی گەلی كوردستان، بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی تەواو .بە پێچەوانەوە یەكڕیزی گەلی كوردستان دووچاری ئیفلیجی و سستی و بێ جوڵەیی دەبێت،ئەگەر ئارمانجی هەڵبەرستانە و گەلەكۆمەكی لە سەر بنەمای فاكتەری ناوچەگەری و خۆویستی
و لووت بەرزی ببن بە میكانیزم بۆ سەرخستنی بەرژەوەوەندی كەسی و درووستكردنی
پەرتەوازەیی و ناكۆكی و ململانێ كردن لە سەر پلەوپایە و بازاڕگەرم كردن بۆ خۆنواندن وچەواشەكردنی كۆمەڵگا بە زانیاری ناتەندروست.ئێمە پێمان وایە یەكڕیزی گەلی كوردستان هێڵی سوورە و پێویستە هەموو لایەنێ ڕێزی لێ
بكرێ و بە هیچ شێوەیەك و لە پێناو هەر هۆكارێ نەیبەزێنێ، چونكە سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵگا تاكە ڕێگەیە بۆ بەدەستهێنانی پەرەپێدانی ئابووری و ڕۆشنبیری و پێشكەوتن لەهەموو بوارێكدا.لە ماوەی ڕابووردوو بە هۆی هەڵوێست و ڕەفتاری كەسانێكی نانیشتمانی سەقامگیری وسەقامگیری هەرێمی كوردستان ڕووبەوڕووی مەترسی و هەڕەشەی دەرەكی و ناوخۆیی گەورەبۆوە و بەشی لە خاكی كوردستان دووبارە كەوتە ژێر دەستی داگیركاران، بەڵام بە هۆی ژیری سەرۆك و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و دلێری پێشمەرگە توانرا زۆر زوو مەڕام و پیلانی دوژمنانی نیشتمان زیندە بەچاڵ بكرێ و پێگەی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی جارێكی تر قەوارە و سەنگی ڕاستەقینەی خۆی بەدەست بهێنێ.
پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایە خۆشەویستی و دڵسۆزی دەبێ تەنها بۆ كوردستان بێت،بۆیە پێویستە لەسەر هەموو تاكێكی هەرێمی كوردستان ببێت بە خشتێ بۆ درروست كردنیدیوارێكی پتەو بۆ ئەم نیشتمانە، كە لانەی فرەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نەتەوە و پێكهاتەئاینییە جیاوازەكانە، تاوەكو بیپارێزێ لە هەر ڕووداو و پێكدادانێكی ناوخۆیی و دەرەكی نەخوازراو، چونكە ڕەهەندی هەر ئاژاوە و خەنجەر لە پشتەوەدان جەستەی یەكڕیزی گەلی كوردستان بریندار دەكات، كە بنەمای مانەوەی كۆمەڵگەی كوردستانە بە ئارامی و سەقامگیری بەرەو بەدیهێنانی گشت مافەرەواكانمان ..لە دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەت نیگەرانن و، داوا دەكەن لایەنەكان دۆسیەكان تێكەڵ بە یەكدی نەكەن و پەلە لە پێكهێنانی حكوومەتدا بكەن.پارتی بە درووشمی "كوردستانێكی بەهێز" بەشداری لە هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەماندا كرد و وەك هێزی یەكەم بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش حزبەكانی دیكەوەیە،بەرێز مەسروور بارزانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.پێویستە لایەنەكان پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكوومەت، دەبێت دابەشكردنی پۆستەكانیش بەپێی كورسییەكان بێت، ئەو لایەنانەی بەشداریی حكوومەت دەكەن پابەندی ڕێككەوتنەكان بن، نەك لەناو حكوومەت بن و خۆیشیان بە خاوەنی حكوومەتەكە نەزانن.ماوەی زیاتر لە شەشە مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێدەپەڕێت و لایەنەكان نەگەییشتوونەتە ڕێككەوتن، دەبێت هەرچی زووترە بگەنە ڕێككەوتن و دۆسیەكانی كەركووك و بەغدایش تێكەڵ بە كابینەی نۆیەم نەكرێن، چونكە ئەوانە هۆكارن كە پێكهێنانی حكوومەت دوا بكەوێت.بە دڵنییاییەوە كابینەی نۆیەم جیاواز دەبێت لە كابینەكانی دیكە و، بارودۆخی ئابووریی هەرێم باشتر دەبێت و ژیان و گوزەرانی خەڵكیش خۆشتر دەبێت.دوا كەوتنی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان و هەروەها پاساو هێنانەوە ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر دروستكردنی كابینەی نۆیەم، هاووڵاتیانی دوودڵ كردووە، چونكە ئەوان چاوەڕوانی پێكهێنانی حكوومەت دەكەن، بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانیان خۆشتر بكرێت، چونكە ئەگەر لایەنەكان ڕێك بكەون، ژیانی خەڵك باشتر دەبێت و كار پەیدا دەبێت و جووڵە دەكەوێتە بازاڕەوە.نابێ كودەتا بە سەر دیموكراسی بكرێ و مافی دەنگدەران بكرێتە قوربانیی حزب و لایەنێك و دەبێ پێكهێنانی حكوومەت بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بێت، چونكە خەڵك بۆ ئەوە دەنگی داوە تا قەبارە و سەنگی لایەنەكان دەربكەوێت، ئێستا كە خەڵك دەنگی بە پارتی داوە، بۆ ئەوە بووە كە پارتی لە رابردوودا خزمەتی خەڵكی كوردستانی كردووە و بەرگرییشی لە كوردستان كردووە، ئێستایش دەیەوێت پارتی ئەو بەڵێنانەی كە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بە خەڵكی داوە، جێبەجێیان بكات، بۆ ئەوەی كوردستانێكی بەهێزمان هەبێت، بۆیە داوا لە پارتی دەكەین ئەگەر لایەنەكانی دیكە نەیەنە پێشەوە، چیدیكە چاوەڕێ نەكات و حكوومەت پێك بهێنێت، بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵك خۆش بێت. دەبێ هەموو كات بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان لە بەرچاو بگیرێ نەك رازیكردنی دڵی لایەنێك ئەمەیە كلیلی سەركەوتنی دیموكراسی ..