گفتوگۆی تاقەتپڕوکێن

گفتوگۆی تاقەتپڕوکێن
(پارتی وەک گەورەهێزی کوردستان، لە دەرەوە غرور و خۆنواندن و نازکردنەوە، بەسنگێکی فراوان و بە نەفەسێکی مەدەنیەوە پرۆسەی گفتوگۆ و دیالۆگ و دانووستانەکان بەڕێوە دەبات)
لە سیاسەتدا هەموو جوڵەیەک بەهەند وەردەگیرێت، سیاسەت یەکێکە لەوکایە ئاڵۆز و فرە ڕەهەندانەی حیکمەت بە قوڵی تیایدا ڕەنگ دەداتەوە. پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ هێنانەبوونی پەڕلەمانێکی نوێ لە کوردستان بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا، دەنگی خەڵکیش هاوکێشە حیزبیەکانی گۆڕی، ڕیزبەندێکی نووێی هێنایەبوون، لە هەڵبژاردندا و بەدەنگی خەڵک پارتی دیموکراتی کوردستانی بووە هێزی یەکەم و گەورە هێزی کوردستان. گفتوگۆی پارتی و لایەنە سیاسییەکان، بۆ پارتی پرۆسە و جوڵەیەکی پڕبایەخە، هەربۆیە پارتی بە پرۆژەو ئەجندایەکی نیشتمانیەوە، بەسنگێکی فراوان و بە نەفەسێکی مەدەنیەوە پرۆسەی گفتوگۆ و دیالۆگ و دانووستانەکان بەڕێوە دەبات. ئەمە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هەندێک لایەن بە نەفەسێکی توند و بە رووگرژی و داواکاری نامەنتقیەوە دەبنە لایەنێک لە پرۆسەی گفتوگۆدا. سەرباری ڕۆڵی خراپی چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن لە دروستکردنی تەمومژ و ناڕۆشنی و هەوڵەکانیان بۆ بەلاڕێدابردنی ڕایگشتی.
کوردستانێکی بەهێز لە دروشمەوە بۆ کردار، پارتی هەوڵ و توانای خۆی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی کوردستانێکی یەکگرتوو و بەهێز بەدیبهێنێت، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە نیشتمانیەکان، پرۆژەی پارتی بۆ حکومڕانی ڕەنگیداوەتەوە لە هاوبەشی و سازان و بەرپرسیارییەتی. پرۆسەی دانووستان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان و چالاککردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی نۆ و نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەم و خەمی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
سی ئەیلول، نەخشەی نوێی حیزبەکان و ئەرکە گرنگ و قورسەکەی پارتی، دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن و پەسەندکردنی، پارتی بەهەناسەیەکی نیشتمانی و بەسنگێکی فراوانەوە لاپەڕەیەکی نوێی هەڵدایەوە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکاندا، پارتی وەک گەورەهێزی کوردستان لە دەرەوە غرور و خۆنواندن و نازکردنەوە، گەورەهێزی کوردستان ڕایگەیاند پێکهاتن بۆ خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان پشک و بەرکەوتەکان لەسەر بنەمای دەنگ و متمانەی خەڵک و ژمارەی کورسی لایەنەکان دەبێت، بەشێوەیەکی دیموکراتیانەو ڕوون و شەفاف پرۆسەی گفتوگۆ دەستی پێکرد و بەردەومە.
بە درێژایی ١٨٣ ی رۆژی ڕابردوو، پارتی لە گفتوگۆی بەردەوامدابوە لەگەڵ هێز و لایەنەسیاسییەکان، پارتی بە بەرنامەیەکی ڕوون و شەفافەوە، بە وەفدێکی باڵای خاوەن بڕیار و بەوپەڕی جدیەتەوە، درێژەی بە گفتوگۆ داوە بۆ هێنانە کایەیی دامودەزگایەکی دەوڵەتی کەلە ئاستی دڵخوازدابێت، سەرباری ڕێگری و خواستی فراوانخوازی بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان، سەرباری هەڵمەتی ڕاگەیاندن و هەوڵی بەلاڕێدابردنی ڕایگشتی، پارتی بەردەوامی دەدات بە گفتوگۆ و دیالۆگی مەدەنی بۆ گەیشتنە ڕێکەوتنێکی نیشتمانی، ڕێکەوتنێک خواست و بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان بپارێزێت و ئایندە و ئاسۆی گەلەکەمان درەوشاوەتر بکات.


Top