حكومەت و كوردستانێكی بەهێز ، دەبێتە قەڵغانێكی پتەو بە هێز بۆ رووبەرووبوونەوەی رووداو پێشهاتەكان و بەهێزبوونی پێگەی سیاسی ، دیپلۆماسی و ئابووری هەرێمی كوردستان ..سیاسەتی حەكیمانە و دیپلۆماسی بەهێزی سەرۆك بارزانیی و سەرۆكی حكومەتی و كوردستان و راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایش هەوڵەكانیان لە چوارچێوەی كۆنترۆڵكردنی قەیرانەكان نەبوایە ، دەیار نەبوو كە گەلی كورد و ئەزموونەكەی بە چ ئاقارێك برۆیشاتەیە .ڕزگاركردنی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانە گەورانە كارێكی وا ئاسان نەبووە و پارتی پرۆژەیەكی بەهێز و توكمەی هەیە بۆ خۆشكردنی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان لە چوار ساڵی داهاتوودا.ئەو حكوومەتەی ئەمجارە لە هەرێم دروست دەبێت لە حكوومەتەكانی دیكە جیا دەبێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی پارتی لەناو ئەو حكوومەتە دەبن، زۆرینەی پارتی لەناو پەرلەمان هەیە، لەگەڵ هاوپەیمانە نزیكەكانی خۆی دەتوانێت زۆر شت بكەن، بۆ نموونە دەستوور، كە زیاتر لە 10 ساڵە دەستوور سەقەت كراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان و لیژنەی تایبەتی بۆ دانرا، بەڵام دەستوورەكە هەر تێنەپەڕێنرا لەبەر هۆكاری ململانێی حزبی لەناو پەرلەمان و لەبەر بەرژەوەندی حزبی، كە لە چوار ساڵی رابردوودا پەرلەمان بە زۆر ئاقاری جیا جیادا رۆیشت، بۆیە ئەوەی ئێستا جیایە لەگەڵ ئەو كاتە، ئەوەی كە ئێستا دەگوزەرێ، ئەوەیە كە پارتی پرۆژەیەكی بەهێز و توكمەی هەیە، دەبێت پارتی بسەڵمێنێت بۆ هەموو لایەك كە زۆرینەی هێناوە، بە قەت زۆرینە پرۆژە و بەرنامەی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان زیاتر دابین بكات، ، ئەو حكوومەتە خەڵكی كوردستان زیاتر چاوی لێیە و چاوەڕوان دەكرێت ئەو حكوومەتە بەهێزتر بێت لە حكوومەتەكانی رابردوو لە پێناو كوردستانێكی بەهێزتر .ئێستا بەرێز نێچیرڤان بارزانی كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، لە دەوڵەتداری و سیاسەت و لە چەند ساڵی رابردوو بینیمان دیپلۆماسیەت و هەوڵ و تێكۆشانی نێچیرڤان بارزانی لە دەستكەوت و بەرهەمەكان، لە كاتی قەیرانەكان دەربازكردنی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانە گەورانە كارێكی وا ئاسان نەبوو، بۆیە پێموایە پارتی لە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم دەورێكی چالاك و زیندوو دەگێڕێت و هەوڵی ئەوە دەدات كە لە ناوچەكە سەقامگیری دروست بكات و لە رووی دیبلۆماسی و لەرووی خۆشگوزەرانییەوە كاریگەری لەسەر ڕەوشی ناوچەكە دەبێت، بۆیە لەو دوو پۆستە كە پۆستی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی وەردەگرێت و بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم نێچیرڤان بارزانییە، هەر دوو كەسایەتیەكە دوو كەسایەتی زۆر بەهێزن، گۆڕانكاری زۆر گەورە روودەدات و بەرهەم و دەستكەوتێكی زۆر گەورەیان بەدەستەوەیە، بۆ خۆشگوزەرانی خەڵك، بۆیە كاندیدەكانی پارتی ئەوەندە بەهێزن سەیترە لەسەر هەموو شتەكان دەكەن، ئەو قەیران و پاشماوەی چەندین ساڵەی رابردوو و شەڕی تیرۆریستان و ململانێیەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، هەموو ئەوانە دەسڕنەوە و ئاسۆیەكی روونتر لەپێشە و موئەسسەی سەرۆكی هەرێم، لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆكایەتی حكوومەت توانای ئەوەیان تێدا هەیە كە ئەو كێشانە یەكلا بكەنەوە و ژیان و گوزەرانێكی تازە پڕ لە خزمەتگوزاری و سەرفرازی بۆ گەلەكەمان دابین بكەن، بەڕاستی ئێستا هەرێمی كوردستان پێویستی بە كەسایەتی بەهێز و حزبی بەهێز هەیە، بۆ ئەوەی داكۆكی لە بەرژەوەندییەكان بكات و لە قەیران و لە ململانێ كە ئەمڕۆ كوردستان بۆتە چەقی قورسای و ساغكردنەوەی ململانێیەكان دەكرێت تێدا سەلامەت دەربچێت، گەلەكەمانیش چاوی لەو دامودەزگانەیە كە لەمەودوا لەلایەن ئەو دوو كەسایەتیەوە بەڕێوەدەبرێن..رووداو و پێشهاتەكانی چوار ساڵی رابردوومان سەڵماندی كە پێوستە ، هەرێمی كوردستان خاوەن حكومەتێكی بەهێز بێ و هەنگاوەكانی پێكهێنان وكاراكردنەوەی هەر دوو دامەزراوەی حكومەتی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێمی خێراتر بكرێت و هەروەها پاراستنی هەرێمی كوردستان لەرووی سەربازیی و ئاسایشییەوە و پاشان چاكسازی لەهەموو بوارەكانی ڕاهێنان و پڕچەك كردن لەم بوارەداو لەلایەكی ترەوە دابینكردنی خزمەتگوزارییە گشتی و بنچینەییەكان، هەروەها پتەو و تۆكمەكردنی بناخە و ژێرخانی پەروەردە و خویندنی باڵا و تەندروستییەكی گشتی مۆدێرن و پێشكەوتوو لەپاڵ هەوڵدان بۆ رەخساندنی كەش و هەوایەكی ئابووری و دارایی گونجاو بۆ وەبەرهینانی دەرەكی و ناوخۆیی و كەمكردنەوەی بێكاری و هەژاری و جیاوازی و جیاكاری چینایەتی لەڕێگەی ڕووبەرووبوونەوە و كەمكردنەوە گەندەڵی و چەسپاندنی سەروەری یاسا.پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزی یەكەمی كوردستان، خاوەنی 45 كورسییە و لەڕووی سیاسی و یاساییەوە بەرپرسیارییەتی گەورەی لەئەستۆدایە. ڕووداو و ئەزموونی سیاسی و پەرلەمانی و ئابووریی و ئاسایشی، لانی كەم چوار ساڵی ڕابردوو وایكردووە كە پارتی دیموكراتی كوردستان، بە هەستیاری و وریاییەوە مامەلِە لەگەڵ هیزە سیاسییەكانی دیكە بكات. لەلایەكی تریشەوە ئەو ڕاستییە دەركەوتووە كە پارتی و هیزە سیاسییەكان تەنها پێكەوە دەتوان كوردستان بپارێزێن و سەقامگیری و ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتی دەستەبەر بكەن و ڕووبەرووی كێشە و گرفتە ناوخۆیی و دەرەكییەكان ببنەوە، هەروەها لە هەمبەر بەغدا بەهێز بن. بێجگە لەمەش مافی هەر هێزێكی سیاسییە كە ئەركی دروستكردنی كابینەی حكومەتی لە ئەستۆیە لە لایەنە بەشداربووەكانی دڵنیا بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەكانی خۆی و حكوومەت جێبەجی بكات و سەركەوتوو بێت لە بەجێگەیاندنی بەڵێنەكانی هەڵبژاردن، كە لەكاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا بە دەنگدەرانی داوە. بۆ نموونە رێككەوتنی پارتی و یەكیتی نشتیمانی كوردستان و هەروەها پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر هەردوو لایەن بەپێی خاڵەكانی رێككەوتنەكە كار بكەن و هەروەها پابەندبن بەجێبەجێكردنی ئەوە بەدڵنیاییەوە بە هۆی پێگەی جەماوەری و ژمارەی كورسییە پەرلەمانییەكەیان و هەروەها مێژوویان لە كاركردن پێكەوە و تەنانەت ناكۆكیش، دەتوانێت بارودۆخێكی جێگیر و سەقامگیری سیاسی و ئابووری و تەنانەت ئاسایشی بێنیتە ئاراوە. بۆیە ئەم رێككەوتننانە بەپێی واقعی سیاسی كوردستان بەشێكە لە پرۆسەی سیاسی و لەپاڵ دابەشكردنی دەرفەتەت و پۆستە سیاسییەكان هەڵگرتن و دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە.چونكە پتەوبوونی ریزەكانی گەلی كورد و بەتایبەت حكومەت وكوردستانێكی بەهێز دەتوانێ رووبەرووی گشت كۆسپ و تگەرە و گۆرانكارییەكانی پێش پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان ببێتەوە .