ھەدەپە دۆراو جەھەپە براوە بوو
April 2, 2019
وتار و بیروڕا
وە لەم ھەلانا بەردەوام بوو تاوەکو بەیەکجار بوونە ھۆی راگرتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا گەراندنەوەی کیشەکان بۆ خالی سفر بەداخەوە کە لە سایەی ئەم سیاسەتە ھەلەیە بیانوو درا بە دەولەتی تورکیا تاوەکو ئەوەی خراپە و لە دەستی دێت بیکات وە کردی بووە ھۆی ئاوارە بوون وە بە سەربازیکردن زۆربەی ناوچە کوردنیشانەکان کە ھاولاتیانی کورد بوونە سوتەمەنی ئەم سیاسەتە،دەرفەتەکان ھەمیشە دێنەوە پیش بەلام کە تۆ سودی لیوەرنگری ئیدی دەبێت چاوەرێی بەرامبەرەکەت بکەی تا بزانی چیت پێ دەکات کاتێک لە ھەلبژاردنی پەرلەمانی تورکیا ھەدەپە توانی سەرکەوتنێکی گەورە بە دەست بێنێت وە پارتی دەسەلاتدار ئاکەپە نەیتوانی زۆرینە بەدەست بھینێت وە ئەمە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ ھەدەپە تاوەکو بە رێکەوتن لەگەل ئاک پارتی کە ئامادەی سازشی زۆر بوون دەسکەوتی گرنگ بەدەست بھێنت بەلام دیسان بە ھاندانی خەلکی دەرەوە ھەدەپە گەورەترین ھەلەی سیاسی ئەنجامدا وە ئەم دەرفەتەشی لەدەستدا،وە دوای سێ مانگ ھەلبژاردن دووبارە کرایەوە وە ئەمجارە ئاک پارتی زۆرینەی بەدەستھینا ئەوەی مەبەستی بوو کردی ھەدەپە ژمارەیەکی بەرچاو لە دەنگەکانی کەمیکرد وە سەرەنجام حکومەت و پارتی دەسەلاتدار کەوتنە رەشبگیری و گرتنی سەرۆک و دەیان کەس لە ئەندامانی ھەدەپە، وە پرسیاری گرنگ ئەوەیە ھەدەپە لەم ھەلبژاردنە ئایا براوەیە؟
بە روانین لە جەھەپە تێدەگەین کە دەکرێت بلێین ھەدەپە ھەلەیەکی تری بۆ ھەلەکانی زیاد کرد ئەم پارتە رەگەز پەرسترین پارتی تورکیایە وە ھیچ پرۆژەیەکی نیە بۆ چارەسەری کیشەی کورد وە دامەزرێنەرەکەی مستەفا کەمال ئەتا تورکە کە ھیچ تێگەیشتن و بروایەکی بە دۆزی کورد نەبوو دەکرێت بلێین جەھەپە و ئاک پارتی براوەن وە ھەدەپە بەداخەوە دۆراو وە پەندێکی کوردی ھەیە دەلێت دەبێت بلێین رەحمەت لە کفن دز.