ئەو لایەنە سیاسیانەی کە دەنگی کەمیان هێناوە ، بۆ بە پۆستی کەم ڕازی نین ؟

ئەو لایەنە سیاسیانەی کە دەنگی کەمیان هێناوە ، بۆ بە پۆستی کەم ڕازی نین ؟
ئەمە و چەندان پرسیاری تر ڕۆژانە لە مێشکی هەزاران هاونیشتیمانی دایە و وەڵامەکەشی دوای پێکهێنانی حکومەت ئەدرێتەوە بە مەرجێک حکومەت لەوە زیاتر درەنگتر نەکەوێت ،
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان و دوای بەدەستهێنانی ٤٥ کورسی پەرلەمانی هێشتا لە خەمی پاراستنی یەکڕێزی نیشتیمانیە بە پێچەوانەی تەواوی ئەو بیر.و ڕایانەی کە پێیان وایە پارتی یەک ڕێزی نەپاراستوە ، گەلۆ پارتی لەوە زیاتر چیتر بکات ؟
پارتی بۆ چەندان جار لەگەڵ یەکێتی کۆبۆتەوە و تاوەکو بەو ژمارە کورسیە کەمەی کە هەیەتی بەشداری لە حکومەت بکت بەڵام یەکێتی هێشتا بە خەیاڵی تەواو پێچەوانە دەژیت و داوای پۆستی زیاتر دەکات و لە ڕاگەیاندنەکانیشیدا بیانوو بە پرسی کەرکوک دەهێنێتەوە ،
لە هەموو پرەنسیپە دیموکراسیەکانی جیهاندا بەقەدەر هێنانی دەنگ پۆست وەردەگریت بەڵام یەکێتی کە پێوایە حیزبێکی دیموکراسیە هێشتا ئەوەی لا ڕون نەبوەتەوە کە ئەو هێشتا بای ئەوە دەنگی نەهێناوە کە داوای ئەو هەموو پۆستە بکات ، گەلۆ کەسێک نیە پێیان بڵێت ئەوەی ئێوە ئەیکەن هەر ئەوەیە کە پیاوی دوژنە و ژنی دوەمی داوای شتی زیاتر بکات و بێ ئەوەی منداڵیشی هەبێت ؟
ئەم وەسواسیەی برایانی یەکێتی وایکردوە لەهەموو باسێکی سیاسی و سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت بیانوێک بدۆزنەوە بەڵام خودی بیانوەکەش هەڵەیە ، یەکێتی ئەوەندەی خەمی یەک وەزارەت زیاتری هەیە نیو ئەوەندە خەمی پرسی کەرکوکی نیە ،
پارتی دیموکراتی کوردستان بە ٤٥ کورسی هێشتا نایەوێ هیچ کام لەم لایەنە سیاسیانە لە دەرەوەی حکومەت بێت و بە کورسی خۆشی قوربانی بۆ ئەوە داوە لایەنە سیاسیەکان ڕازی بن بەو پۆستانەی کە بەریاندەکەوێت ،
ئەو لایەنە سیاسیانەش ئەبێ ئەوە بزانن ناکرێت لە کورسی خۆت زیاتر داوابکەیت ، گەر پۆستەکانیش کەم بن گەر بیانەوێ خزمەت بکەن بە وەزارەتێکیش بێت ئەتوانن خزمەت بکەن.
Top