لە ماوەی زیاتر لە حەوت دەیە خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستا ن ،داگیركەران و پیلانگێری نێودەوڵەتی و بە هەموو توانایەكەوە ، چەك و جبەخانە نەیتوانیی كاروانیی كوردایەتیی ،كە پارتیی وبارزانیی ئاڵاهەڵگر بووە ، بوەستێنن ، چونكە ئەو رێبازە هەڵقوڵاویی نەتەوەیەكە هیچ كات ژێر دەستی قبوڵ نەكردووە و وەك هەڵو بەرز و ئازاد ژیاوە و دژەێت . قۆناغە سەختەكە بریتییە لە قۆناغی دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر. كە لەم قۆناغەدا هاوكێشەی هێز لە نێوان كوردستان لەلایەك و دوژمن و بەكرێ گیراوەكانی لەلایەكی تر، گۆڕانی گەورەی بەسەردا هات و ئەگەر بەرگری سەرسەختی پێشمەرگە نەبوایە لەپردێ و سحێلا، ئەوە دوور نەبوو تەواوی كوردستان لە دەست بدەین، بەڵێ ئەمە قۆناغە دژوارەكەیە و دەبێت هەموومان بە باشی تێیبگەین. گەلی كوردستان لە 25 ی ئەیلولی 2017 تۆوی سەربەخۆیی چاند و بە تێپەڕبوونی كات، هەر دەبێت ئەم تۆوە شین ببێت، كە وەرزی خۆی هات دەبێت دروێنەش بكرێتنەیارانی كورد ، چەند ساڵە ،چەند لایەنی دروستكراویی دەستی نەیارانی كورد ،دەیان شێوازیان بۆ لە ناوبردنی دەسكەوتەكانی كورد ،كە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەبات و قوربانیدانی زیاتر لە سەدەیەكە خستۆتەگەر،شەرٍی دەروونی دەكەن ، خەڵكی چەواشە دەكەن ، كودەتا دەكەن و تیرۆر دەكەن و دەیان پیلانی تر تا پارتی و بارزانیی كە گەورەترین كۆسپە لە بەردەم مەرامە شوومەكانیان هەڵگرنئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر پەیوەندی وململانێیەكانی خەڵكی كوردستان لە گەڵ حكومەت یەك بەدوایەكەكانی عێڕاق وپەیوەندی سەركردایەتی سیاسی كوردو حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ بەغدا هەتاكو ئێستا پەیوەندیەكی باش نەبووەو ئاساییش نەبووە،روون و ئاشكرایە كە لەم سالانە روویان داوە لە كۆنەوەش هەروابووە،حكومەتی عێڕاق جێی متمانەی خەڵكی كوردستان و سەركردایەتی كورد نەبووە مافەكانی پێ ڕەوا نەبینیوە پەیوەندیەكان هەردەم گرژی و ئاڵۆزی تێكەوتووە بەكرداری شەڕی لەگەڵ كردووە خەڵكی كوردستانی كووشتووە ئەنفال و دەربەدەری كردووە، چوار ساڵی رابردوو، هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی سەخت و پر هەوراز و نشێودا گوزەری كرد ، كە ئەگەر كارێزمایی و سیاسەتێكی ژیرانە بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەو قەیران و پیلانگێرییانە نەبوابە ، دەرباز بوون لەو رەوشە ئاڵوزە ئاستەم و پركێشە دەبووە ، لەو نێوەدا ، قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و خۆراگری گەلی كورد و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی ، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان وهەروەها سەرۆكی حكومەتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، خۆی خستە ژێرباری ئەو ئەركە قورسە و هەر بەزوویی سەرنجی دنیای دەرەوەی بۆ خۆی و حكومەتەكەی ڕاكێشا، سەرەتا بە ئەوروپا و لەفەرەنساوە دەستی پێكرد، دواتر بریتانیا و ئەمریكا و پاشان زۆربەی جیهانی گرتەوە، بۆیە دەبینین بەم دواییانە حكومەتی عێراقی بەفشاری نێودەوڵەتی هەندێ نەرمی نواند، ئێستاش دوای ئەوەی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بۆی ئاشكرا بوو كە حكومەتی عێراق بەتەنها ناتوانێ ڕووبەڕووبووی قەیرانەكان ببێتەوە و ئەگەر وەها بڕوات دوورنییە داعشێكی تر لەناوچەكە سەرهەڵنەداتەوە، بۆیە هەرزوو كەوتە پەیوەندی گرتن لەگەڵ فاكتەرە سەقامگیرەكەی ناوچەكە كە هەرێمی كوردستانە ئەویش لەڕێگەی دیپلۆماتكار و دەوڵەتمەدار، نێچیرڤان بارزانی دەبینیەوە ئێستا لەسایەی ئەودا ڕۆژبەڕۆژ دۆستمان زۆردەبێت و دوژمنیش لە نوشستایە، پەیوەندی ئەم دواییەی تیلرسن بۆ دەوڵەتمەدار دەرخەری ئەو ڕاستیەن كە زلهێزەكان بەپەرۆشن بۆ حكومەتێكی بەهێز لەهەرێمی كوردستان، بۆیە ئێستا پێگەی ئەم حكومەتە لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە پارێزراوە چەندین جار زلهێزەكان بە حیزبە لۆكاڵیەكانی هەرێمیان گووتووە كە پێویستە پشتگیری حكومەتەكەی نێچیرڤان بارزانی بكەن، بەڵام ئەو لایەنانە بەپێچەوانەوە لەحكومەتەكە كشانەوە، خۆیان لەم بەرپرسیارێتیە گەورەیە دزیەوە، بۆیە چاوەڕوانی هیچی باشیان لێناكرێ، دەوڵەتمەداریش بەم هەنگاوە بوێر و زانایانەش توانی جارێكیتر گەلی كورد لە گێژاوی نوشستی حەتمی ڕزگار بكات، لەو تەنگانە سەختەدا، قەوارەی كوردستان و هەرێمەكەی، نەك حكومەت و كابینەی نیچیرڤان بارزانی و پارتی و یەكێتی بە ئامانج گیران، تیرەكان بۆ سەر دڵی كوردستان و قەوارە سیاسییە دەستورییەكەی بوون نەك حكومەت و كابینەكەی. بەغدا دەیویست بە ناوی سزادان و پەراوێزخستن و فشارهێنان بۆ سەر حكومەتەوە، هەرێمی كوردستان و قەوارەكەی لاواز بكات و هەڵوەشێنێتەوە و دواجار وەك سێ پارێزگای یاخی دەمجی عێراقی بكاتەوە و هیچ تایبەتمەندییەكی بۆ نەهێڵێتەوە. دەشیویست حكومەتمان نەمێنێ تا دواتر لە دانوستانێكی ئابڕوبەرانەدا لە جیاتی حكومەت لەگەڵ كەسان و دەستە و تاقمێكی سەوداكار لەسەر كەمكردنەوە و تەقزیم كردنی مافەكانی كورد، رێكەوێت، ئەو كارەی كە مەحاڵ بوو حكومەتی هەرێم لەگەڵی بكات. ئەمە ئەو مەترسیە جدییە بوو كە كاڵفامانی نێوخۆ لێی تێنەدەگەیشتن یان نادیدەیان دەگرت یان بە ئاگاییەوە ببونە بەشێك لە ئەركی جێبەجێكردنی و دەیانویست بە مشارەكەی دەستیان چڵە دارەكەی ژێر خۆیان ببڕنەوە. هەموو بانگەوازە غەوغائی و پۆپۆلیستییەكانیروخاندنی حكومەتی هەرێم و دروستكردنی شتێك بە ناوی ئینقازی نیشتمانی و گەڕانەوە بۆ دوو ئیدارەیی و بانگكردنی بەغدا بۆ مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاكان تا دەگاتە پەلاماردان و سوتاندنی دام و دەزگاكانی حكومەت لەم چوارچێوەیەدا بوون. بەتاڵكردنەوەی ئەم پیلانە ترسناكە، رێگری لە لە نێوبردنی قەوارەی كوردستان، بەگژاچونەوەی تەحەدییە عێراقی و ئیقلیمی و نێوخۆیەكان ئەركێكی یەكجار سەخت بوو.ئەوا بوو پارتی ،بارزانیی لە كاتە سەخت و هەستیارەكاندا رێگەی نەدا ئیرادە و شكۆیی گەلی كورد بشكێت و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان بسرٍینەوە . ئەزموونی چوار ساڵی رابردوومان ، سەڵمێنەری ئەو راستییەیە كە دەبێ خاوەن حكومەت لە رووی ئابووری و حوكمرٍانی ستراتیژییەكی پتەو و تۆكمە دابرێژێ و تەنها پشت ئەو هێزولایەنانە ببەستێ كە پشتیوان و دڵسۆزی خاك و نیشتیمانن ..هەروەها دەبێ لە رووی ئابوورییەوە بناغەكەی بەهێزتر و پتەوتر بكات و بە هەموو توانایەكەوە كار بكات تا پشت بە خۆی ببەستێ و رێگە لە بەهەدەر چوونی سامان و ئەو كەسە هەڵپەرستانە بگرێت كە گاڵتە بە سەروەت و سامانی وەڵات دەكەن و بە سوودی خۆیان بەكاری دێنن ..هەروەها لە رووی سەربازییەوە ، دەبێتە كار بۆ ئەوە بكرێت ، باشترین جۆری تەكنۆلۆژیایی سەردەم بۆ هێزەكانی پێشمەرگە فەراهەم بكرێت و بەردەوام پێشمەرگە لە مەشق و ئامادەكاریی تەواو دابێ بە تایبەت كە ناوچەكە لە گۆرانكاری و پێشهاتی نوێیدایە ..دەبێ رێگە لەو كەس و لایەنانە بگیرێت كە لە ژێر ناوی ئازادی و دیموكراسی بوونەتە هەرٍەشە و مەترسی و صاوساغی نەیارانی كورد و تابووری پێنجەمن لە نێو كۆمەڵگە و دەبێ گشت لە رێگەی یاساوە سنوورێك بۆ تێپەرٍاندنی ئەو دەزگە و میدیانە دابنرێ كە هەرٍەشن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ..پێوستە، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك بێت تا ماددە دەستوورییەكان لەگەڵ بەغدا جێبەجێ بكرێت بە تایبەت ماددەی 140ی دەستوور و شاندەكان كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەن و رێگە نەدەن دۆخی كەركووك بەم شێوەیە بمێنێتەوە و بەتایبەت كە بینیمان كە 16ی ئۆكتۆبەر چ زیانێكی گەورەی بە كەركوك گەیاند ..