کورد و کوردستان لە تورکیا
April 1, 2019
وتار و بیروڕا
پەکەکە لە هەر چوار پارچەی کوردستان کلک و باڵی سەر بەخۆی دامەزراندوون، لە هەر پارچەیەکیش هەر حزب و رێکخراوێکی سیاسی باسی سەربەخۆیی کورداستان و دەوڵەتی کوردی بکات بە دوژمنی خۆی دەزانێ، تورک و فارس و عەرەبیش لە هەر پارچەیەکی کوردستان باسی دەوڵەتی کوردی و سەربەخۆیی کوردستان بکرێ سێکوچکەی دوژمنکاری و پیلانگێڕی دژ بە کورد پێک دێنن، ئەرێ جیاوازی نێوان پەکەکە و تورک و فارس و عەرەب چییە؟ ئەرێ کوردبوون تەنها ئەوەیە بە زمانی کوردی بدوێی؟
بۆ جیاوازی نێوان پەکەکە و تورک و فارس عەرەب هیچ جیاوازییەک نابینم, چونکە هەر کەس و لایەنێکی کوردی بەناوی کوردبوون و کوردایەتی دژایەتی سەربەخۆیی کوردستان و رزگاری کورد بکات، لە یەک کاتدا هەم تورکە و نەوەی ئەتاتورک و هاوبیرەکانیەتی، هەم فارسەو نەوەی رەزا شا و شا ئیسماعیلی سەفەوی قاسم سولەیمانییە، هەم عەرەبە و نەوەی سەددام حوسێن و عەلی کیمیایی و حەیدەر عەبادییە.
لێدوان و ئاخافتن بە زمانی کوردیش بەڵگەی کوردبوون نییە، بەڵگەی کوردبوون هەڵوێستی کوردانە و خەبات و تێکۆشانە لە پێناو بەدیهێنانی سەربەخۆیی کوردستان، بەڵگەش (ئیسماعیل بێشکچی) تورک زمانە کە سەربەخۆیی کوردستان بە رەوا دەزانێ و لە پێناو ئەو رەواگوتنەش چەندین جار تورکەکان ئیسماعیل بێشکچی تورک زمانیان زیندانی کردووە,