(وەڵامێک بۆ ئارێز عبدالڵە)

(وەڵامێک بۆ ئارێز عبدالڵە)

٭(ئارێز عبداللە)ئەو پیاوەی لەچوارساڵی پڕ گرفت و قەیرانی کوردستاندا هاوشان وهاوسەنگەری عەبادیەکان بوو زووزوو خۆی هەڵەقورتێنێتە ناو زۆر بابەت و ناشارەزایانە دەڕشێتەوە

٭لەبابەتێکی دوورو درێژی ئەمڕۆی ڕۆژنامە بێ خوێنەرەکەی خۆیان(کوردستانی نوێ) نیشتوەتە مل قسەکردن لەسەر یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و دەیهەوێت بڕێک ڕووی خۆیان سپی بکاتەوەو ناشارەزایانە ئاسنی سارد دەکوتێ

٭من بەکورتی وەڵامێکی ئەم پیاوە سۆسیال مۆدێرنە دەدەەمەوە جەنابی نوسەری بابەت لە پەرەگرافێکی نوسینەکەیدا دەڵێت پارتی پێشتر دەیووت یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕەهەندێکی نیشتیمانی هەیە بەڵام ئێستا واناڵێت؟ ئاخر قوڕم ساخ پارتی ئێستا لە(۷۰٪)کورسیەکانی پەڕلەمانی لەگەڵەو دەشتوانێت زۆرشت یەکلایی بکاتەوە بەڵام نایکات چونکە دەیەوێ زۆرینەزۆرتری لەگەڵ بێت کەواتە پارتی ئێستاش یاسانیشتیمانیەکانی لامەبەستە بەڵام تا کۆتایی بەدیار نازو نوکی ئێوەوە داناننیشێت

٭ئەوجا ئەم پیاوە خوێندەوارە دەڵێت مادام پارتی دەڵێ یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم ڕەهەندی نیشتیمانی هەیە با ئەم پرسە هەڵگرین بۆ دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەم: ئاخر کاکی خوێندەوارو ئەندام سەرکردایەتی و ڕاوێژکاری عەبادی بابەتەکە فول یاساییەو دەبێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت یانی لەدەرەوەیی یاسا پرۆسەکە جێبەجێ نابێت بەپێی یاسا دەبێت (سەرۆکی هەرێمی کوردستان) لیستی زۆرینەو براوە بۆ پێکهێنانی کابینە ڕادەسپێرێت تا کابینەکە پێک بهێنن ، دەی ئەگەر سەرۆکی هەرێم بوونی نەبوو کێ لیستی زۆرینە ڕاسپێرێت بۆ ئەم ئیشە؟
کەواتە بابەتەکە پوخت یاساییەو خاتروشت هەڵناگرێت بۆیە باشترە پێش ئەوەی بنوسن بوعدە یاساییەکەی بزانن تا هەڵەی واستراتیژی و گەورە نەکەن، ئەمەنە دۆخیان شلۆقە دوویاسایین نەبوە ئەمەیان بۆ شرۆڤەبکات

Top