پارتی ھەنگاوە مەزنەکە نا

پارتی ھەنگاوە مەزنەکە نا
دوای چاوریکردنی زۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئامانجی بوونی تەوافق لە کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم کەچی ئەم حزبە بێ باکانە لەم دەرفەتەی دەروانی و پێی وابوو پارتی ھەنگاوی لەم چەشنە نانێ .بە سود وەرگرتن لە نیەت باشی پارتی لە پێناو یەککریزی ھەولی کات کوشتنی زۆریاندا بە داخەوە سەرکەوتوو بوون لەم کارە بەلام سەبری ئەیوبی پارتی نزیکە لە کۆتای ھاتن وە سەرەنجام دوا مۆلەت ئێستا درا بە یەکێتی وە پارتی ناچار بوو لە پێناو بەرژەوەندی خەلکی کوردستان و نەبوونی بۆشای یاسای پرۆژەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی بە واژووی ٦٨ ئەندام پەرلەمان پێشکەشی کرد وە خوێندنەوەی یەکەمی بۆکرا وە دەمێکە بە یەکێتی وتراوە گەر تا ئەوکاتە خۆتان یەکلا بکەنەوە چونکە ئیدی پارتی ناچارە ھەنگاو بنێ وە لای پارتی راستە یەکێتی ھێزێکی گرنگە بەلام گرنگتر لە یەکێتی خەلکی کوردستانە بۆیە بە دلنیایەوە ئەم پرۆژە یاسایە تێدەپەرێنێت جا یەکێتی لەگەل بێت یان نا.
وە یەکێتی ئەو راستیە دەزانێت وە درک بە پێگەی بەھێزی ئێستای پارتی دەکات بۆیە لە بەرژەوەندی ئەویش نیە چیتر دەستاو دەست بە کۆبونەوەکان بکات وە دەزانێت کۆبونەوە لە پێناو کۆبونەوە ئیدی سودی نیە چونکە پارتی ئەمجارە جیاواز لە جارەکانی پێشوو ھاتۆتە پیش و کۆبونەوەکان و شاندی دانووستانکار جیاوازە.بەلام یەکێتی ھێندە پەرتەوازەن و ململانێیەکان سەختن توانای بریاردان لایان لە ئەستەم نزیک بۆتەوە وە دەزانن ئەوە پارتیە کە وتی دەکرێ واتا دەکرێ ئەو ھێزەشی لە گەلەوە وەرگرتەوە .وە ھاولاتیان ئێستا نیگەرانن بەم دۆخەی ئێستا چونکە ھەمووان لە چاوەروانی پێکھێنانی کابنیەی نوێن بۆ ئەوەی جولە بکەوێتەوە بازار و خەلک جۆرێک لە دلنیای بۆ دروست بێتەوە،وە پارتیش ئەرکی یاسای و ئەخلاقی و ئینتیخابی لەسەرە چونکە دروشمی پارتی بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز بوو بۆ ئەوەی بتوانێت ھاوتەریب بێت و توانای ھەبێت لەگەل گۆرانکاریەکانی ناوچەکە خۆی بگونجێنێ،بەلام ئەوەی جێی تێرامانە دروستکردنە کۆسپە لە لایەن یەکێتی کە وا پێشبینی دەکرێت ئەم ئاراستەی یەکێتی لە دەرەوە کاری لەسەر بکرێت ،سەرەنجام حکومەت ھەر پێک دێت وە راستە رەنگ بێت ماوەیەکی زۆر بەسەر کاتی ھەلبژاردن تێپەر بووبێت بەلام لە دنیای دیموکراسی زۆر جار بگرە لە کوردستان درەنگتر حکومەت پێک ھاتووە لە زۆر ولات کە لە لوتکەی دیموکراسی دان چونکە پرۆسەیەکی دیموکراسی وا پێویستی بە پشوو درێژی ھەیە ئەمە گەر بۆ ولاتانی ئەوروپا جارێک ئاسایی بێت پێکھێنانی درەنگی حکومەت ئەوە بۆ رۆژھەلاتی ناوەراست دووجار ئاساییە وە ھەمیشە وتراوە کۆبونەوە درێژ خایەن و رێککنەوتنەکانی سەر مێزی گفتوگۆ دەیان جار باشترە لە بژاردەی تر بۆیە وا پێویست دەکات خەلکی ھەرێمی کوردستان ئارامتر بن وە ھەول بدەن کەشێکی سەقامگیر دروست بکەن وە نەبنە مایەی خراپکردنی دۆخەکە و دروست کردنی نا ئارامی، ئەم حکومەت زوو یان درەنگ ھەر پێک دێت بەلام گرنگ ئەوەیە کە حکومەتێکی بەھێز بێت بتوانێت ژیانێکی خۆشگوزەران و ئارام بۆ خەلکەکەی دابین بکات ئەمەش پێویستی بە کاتە بە دلنیایەوە.
Top