ستراتیژیه‌تى بنیاتنانى مرۆڤــ
April 1, 2019
وتار و بیروڕا
بێگومان بنیاتنانى مرۆڤـــــ به‌رپرسیاریه‌تى تاكه كه‌س و تاكه دامه‌زراوه نییه، به‌ڵكو به‌رپرسیاریه‌تى كۆمه‌ڵگه و حكومه‌ته به دامودهزگاكانیهوه هه‌ریه‌كه‌و له بوار و پسپۆڕی خۆیدا، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ر گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر په‌روه‌رده و فێركردن. وڵاتى میسر ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى زیاتر له (96,000,000) ملیۆن كه‌سه و رێژه‌ى نه‌خوێنده‌واری به پێی ئاماری ساڵى 2017 له‌و وڵاته 26% كه رێژه‌یه‌كى زۆره، سه‌ره‌ڕاى زۆری ژماره‌ى دانیشتوان و به‌رزی رێژه‌ى نه‌خوێنده‌واری و نزمی باری ئابوری وڵات به حكومه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌و وڵاته حكومه‌ته‌كه‌ى له كاتى سوێندخواردنى سه‌رۆكی وڵات بۆ جاری دووه‌م له سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى گوتى بنیاتنانى مرۆڤـــــی میسری له كاره هه‌ره پێشینه‌كانمان ده‌بێت، ئه‌وه بوو له كاتى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى نیشتمانى شه‌شه‌م لادان كه له ساڵى (2017) ئه‌نجامدرا (ستراتیژیه‌تى بنیاتنانى مرۆڤـــــی میسری) راگه‌یاندرا بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى (په‌روه‌رده و فێركردن،فێركردن و خوێندنى باڵا،لاوان و رۆشنبیری، ته‌ندروستى)، به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن و هه‌ر یه‌كه و له بواری خۆیدا بنیاتنانى مرۆڤـــــى میسری شاره‌زایانى میسری كۆك و هاوڕا بوون كه بنیاتنانى مرۆڤـــــ له په‌روه‌رده و فێركردن ده‌ست پێ ده‌كات، گرنگه سیسته‌مى په‌روه‌رده و فێركردن په‌ره‌ی پێ بدرێت و ئامانج لێی بنیاتنانى مرۆڤـــــ بێت، نه‌ك به‌ده‌ستهێنانى نمره، به‌ڵكو پڕۆگرامه‌كان گوزارشت بكه‌ن له چۆنیه‌تى دروست كردنى كه‌سایه‌تى بۆ قوتابی فێری كارامه‌ییه‌كانى و چاوكراوه‌یی كۆمه‌ڵگه بكرێن و چاكسازى بنه‌ڕه‌تى له پرۆگرامه‌كان بكرێت به سوود وه‌رگرتن له پرۆگرامى وڵاتهپێشكهوتووهكان، مه‌به‌ست له پرۆگرام ئاماده‌كردنى تاكێك كه سه‌ركه‌وتوو بێت له بواره‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ویست و حه‌زی بۆ وڵات و خاكه‌كه‌ى هه‌بێت و فێری پیشه‌یه‌ك ببێت و بتوانێ له داهاتوودا پیاده‌ى بكات. بنیاتنانى مرۆڤـــــ هه‌ر ده‌رچوون نییه له پۆلێك بۆ پۆلى دواتر، به‌ڵكو زانین و لێزانى لا دروست بێت و هه‌ست به ده‌وروبه‌ری خۆی بكات بزانێ و فێر بكرێ بوونى ئه‌و چییه بۆ چییه و بۆ له قوتابخانه‌یه؟ ژیانى خۆش بوێت و به‌رده‌وام بێت.
پێویسته له هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ستراتیژ ودیدگایهكى رۆشنمان هه‌بێت بۆ بنیاتنانى مرۆڤـــــى كوردستانى، ئایا ئێمه له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پلان و نه‌خشه رێگامان هه‌بووه له‌و پرسه نیشتمانی ونهتهوایهتییه، چونكه بنیاتنانى مرۆڤـــــ پرسێكى نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتمانى گرنگه و له به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه، پێویسته ستراتیژیه‌ت و دیدگایه‌كى رۆشنمان هه‌بێت پاڵپشت به چه‌نده‌ها بنه‌مای راست و به‌هێز له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كه له وتاره‌كانى داهاتوو ووردتر باسیان ده‌كه‌م.
*
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێرێ په‌روه‌رده‌یی