كابینەی نۆیەم تەواوكاری ستراتیژی ئاوەدانی وخزمەتگوزاری كابینەی هەشتەمی حكومەتی كوردستانە ..
March 31, 2019
وتار و بیروڕا
چوارساڵی رابردوو، بەهۆی رووداو و پێشهاتەكان كە كاریگەری راستەوخۆیان لە سەر ئەرك و جێبەجێكردنی پلان وستراتیژیی كابینەی هەشتەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار نێچیرڤان بارزانی دانا نەتوانرا ، ئەركەخزمەتگوزارییەكانی جێبەجێ بكات و لە هەمان كاتیشدا بە هێزوتوانایەكی زۆرەوە توانیی رووبەرووی گەورەترین كێشە و قەیرانەكان ببێتەوە وە وەك كەشتیوانییەكی بڵیمەت و بوێر كەشتییەكەی بگەێنێتە كەناری دڵنییایی . لە ئێستاشدا كە هەنگاوەكان بەرەو پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستانە كە تەواو كاری هەمان ستراتیژی بەرەو بونیاتننانی كوردستانێكی پر خزمەتگوزاری و بەهێزەرە ئەركی حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان، بەهێزكردنی بنەمای ئابووری و ئەنجامدانی چاكسازی دەبێت.خەڵكی كوردستان متمانەی بەولایەنە بەخشی كە خەباتی كردووە بۆ دەستەبەركردن و بەدەستهێنان و پاراستنی مافەكانی ئەم گەلە، چونكە ئیدی بۆ خەڵكی ڕوون بووەوە كە پارتی هەڵگر و پارێزەری پەیامی كوردایەتییە. ئێمە ناتوانین ئەم سەركەوتنەی پارتی لە خانەیەكی تەسكی حزبایەتیدا قەتیس بكەین، بەڵكو دەڵێین بەرەی سەربەخۆخوازان سەركەوتن. خۆ بە هەمان شێوە لە هەڵبژاردنەكانی ئیسپانیاش ئەو پارتانەی پشتگیریی سەربەخۆییی كەتەلۆنیایان دەكرد دەنگەكانیان زۆر زیادی كرد سەرەڕای هەڕەشە و پاڵەپەستۆكانی حكوومەتی ئیسپانیا. خەڵكی كوردستانیش بە هەمان شێوە پێشانیان دا كە لەگەڵ سەربەخۆیین و بۆیەش دەنگیان بە پارتی دا.كۆبوونەوەی ئەمرٍۆیی پەرلەمان لەبارەی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و دیاركردنی ھەنگاوی ئەرێنیی سیاسی بۆ دەستپێكردنی كوردستانێكی بەھێز دەزانێت، ئەویش بە ھەبوونی بەرەیەكی بەھێزی حكوومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان.پێكهێنانی كاببنەی نۆیەمی حكوومەتی داھاتووی كوردستان، درێژەپێدەر و تەواوكاری حكوومەتەكانی پێشووترە و، ئەركی سەرەكی بەھێزكردنی بنەمای ئابووریی ھەرێمی كوردستان دەبێت، ئەویش بە ئەنجامدانی چاكسازیی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ھەر شوێنێك، كە بوونی ھەبێت.گرینگیی حكوومەتی داھاتووی ھەرێمی فاكتەرێكی بەھێز دەبیندرێت و سەقامگیریی سیاسی لە ھەرێمی كوردستان زامن دەكات، هاوكاتە بە ھەبوونی سەقامگیری ئەمنی، كە ھەرێمی كوردستان پێشەنگە لەم ناوچەیە و ھەبوونی سەقامگیری سیاسی وا دەكات، كە بووژانەوەی ئابووری بەرچاو لە چوار ساڵی داھاتوو بە خۆیەوە ببینێت.بە بوونی حكوومەتێكی بەھێز لە چوار ساڵی داھاتوو، ھەرێمی كوردستان بەھێزتر بكات و، لەو جموجۆڵە نێودەوڵەتییەی لە ناوچەكە ھەیە، بەرژەوەندییە باڵاكانی ھەرێم دەستبەر بكات و، لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییشەوە كوردستانێكی بەھێز دێتە ئاراووە كە تێیدا بوارەكانی خزمەتگوزاری لە گشت سێكتەرەكان دەچنە بوااری جێبەجێكردنەوە ..خەڵكی كوردستان چاوەروانی كوردستانێكی بەهێزە ، خوازیارە هەر چی زووتر كار بۆ بەرژوەندییە باڵاكانی بكرێت نەك كات بە هەدەردانی حزبێك بۆ كۆبوونەوە لە دوای كۆبوونەوە لە پێناو وەرگرتنی پۆست وپایە ..گەلی كورد چوارساڵی پر لە كێشە و قەیران و شەرٍی تێپەرٍكرد و دواتر بەشداری لە دوو پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئینجا كوردستان كرد، ئێستا نیگا و چاوەروانییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ ئەوە نییە كە كۆبوونەوە لە دوای كۆبوونەوە و بۆ دابەشكردنی پۆست و پایە بێ و ئینجا كات كوشتن و نەبوونی بریاری یەكڵاكەروە بۆ هەرچی خێرا پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستانە . سەڕەرای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە حیكمەت و پشوو درێژیی خۆی دەرفەتی زۆری بە لایەنەكان داوە تا بەشداری پێكهێنانی كابینەی نۆیەم بكەن و هەروەها سەردانی بۆلای لایەنەكان دەست پێكرد بەمەبەستی بەشداری پێكردنیان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پارتی سەرۆكایەتی دەكات.بەڵام بەداخەوە لایەنەكان بە تایبەت " یەكێتی"، سەرٍەرایی رێكەوتننامە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستا نییەتیە و بریارێكی یەكڵاكەرەوەی نەداوە و تەنها كات بە هەدەر دەدات و وەك پێویست تائێستا زیاتر لە شەش مانگ بەسەر ئەنجام دانی هەڵبژاردنەكان تێ دەپەڕێ،لایەنەكان نەیان توانیوە خۆیان یەك لابكەنەوە سەبارەت بەبەژداریكردنیان لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی رێزدارمەسروربارزانی.ئەوی كە خەڵكی كوردستان چاوەڕێی دەكات زووپێك هێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە چونكە خەڵكی كوردستان ئومێدی زۆریان لەسەر كابینەی نوێی حكومەت هەڵ چنیوە و بەو هیوایەن كەتەواوی كێشە داراییەكان و كێشەناوخۆییەكان چارەسەربكرێن و حكومەتێكی بەهێزتر لەجاران بێتەكایەوە،بەحوكمی ئەوەی پارتی بەهێزێكی زیاتر لەجاران و دەستكراوەتر لەجاری پێشوو حكومەتێكی نوێ دادەمەزرێنێت و وەك لەزاری جێگری سەرۆكی پارتی،ڕێزدارنێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند:كەهێڵی سوریان لەسەرهیچ لایەنێك نی یە بۆ بەژداریكردن لەحكومەت،بەڵام هەرلایەنێك بەژدار دەبێت لەحكومەتی تازە بەپێی هێزو قوڕسایی خۆی دەبێت"ئەمە قۆناخێكی نوێ دێنێتە پێشەوە كە لای پارتی 50بە50كۆتایی هاتووە و لەسەرئەساسی دەنگەكانیان مامەڵە لەگەڵ لایەنەكان دەكات،هەرلایەنێكیش كە بەژداری حكومەت دەبێت، بەدیدی پارتی دەبێت پەیمان و بەڵێن بدات كە تاكۆتایی لەگەڵیان بێت نەك لەنیوەی ڕێگا جێیان بێلێت وەك لە پێشووتر ڕوویدا.بۆیە دوای پێك هێنانی حكومەتی نوێ كوردستان بەرەوقۆناخێكی نوێ هەنگاو دەنێین و بەدڵنییاییەوە حكومەتی داهاتوو حكومەتێكی بەهێز دەبێت لەوانەی پێشووتر و ئەوكۆسپ و بەربەستە ناوخۆیانەی پێشتر لەبەردەمی بوون تاڕادەیەكی زۆر نەماون بەهۆی گۆڕانكاری لەدەنگی لایەنەكان و بەهەموو پێوەرێك بنیات نانی كوردستانێكی بەهێز لەچاوەڕوانی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستانە ..